ئه‌و داوایه‌ی كه شێخ عه‌تییه
ده‌ریكرد بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی جیهانی یه‌كه‌م بۆ پسپۆڕان ولێهاتووه‌كانی عیراقی له
ده‌ره‌وه
سامانه‌كانی
ئه‌مڕۆ به سامانه سروشتییه‌كان پێوه‌ر ناكرێن، به‌ڵكو سامانی ڕاسته‌قینه
كه هه‌رگیز له‌ناوچێت نابێت بریتییه له مێشك و تواناكانی هونه‌ری وپیشه‌یی
خه‌ڵكی وڵات، بۆیه زۆر وڵاتی ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌ن به‌ڵام له ڕاستیدا دواكه‌وتوو
ونه‌زانن.
كوڕه‌كانی عیراق له ده‌ره‌وه
سامانێكی ڕاسته‌قینه‌ی عیراقن، ودوورییان له وڵات ڕێگره له‌به‌رده‌م
سوود وه‌رگرتن له تواناكانیان له‌بواری بنیاتنانه‌وه‌ی عیراقی نوێ‌دا،
چونكه به‌ڕاستی ئه‌وان دواڕۆژێكی چاوه‌ڕوانكراون.
به‌ستنی (كۆنگره‌ی جیهانی یه‌كه‌م
بۆ پسپۆڕان ولێهاتووه‌كانی عیراقی له ده‌ره‌وه ) له‌م قۆناغه ناسكه‌ی
مێژووی عیراقدا، به‌مه‌به‌ستی ڕێگا خۆشكردنه بۆ عیراقییه‌كانی ده‌ره‌وه
تا بتوانن له گه‌ڵ وڵاته‌كه‌یان به‌رده‌وام بن وده‌رفه‌تێكی یه‌كسانیان هه‌بێت
له بنیاتنانه‌وه‌ی عیراقی نوێ، وئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌كو ده‌زگایه‌كی
سه‌ره‌كی وڵات كه هه‌مو چین و توێژه‌كانی وڵات تێیدا نوێنه‌رن به‌پرسی یه‌كه‌مه
له مه‌سه‌له‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی هاوڵاتیانی عیراقی له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات.
ئه‌مه داوه‌تنامه‌یه‌كه بۆ
ئه‌وه‌ی ناخۆشییه‌كانی ده‌ره‌وه ببنه هۆكارێك بۆ گه‌یشتن به دواڕۆژێكی
گه‌ش، وكردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ وده‌رفه‌تێكی زێڕینه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی
عیراقییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ ناوه‌وه‌ی وڵات و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان،
چونكه به گفتوگۆ وتێكه‌ڵاوی شارستانی گه‌ل و وڵات پێش ده‌كه‌وێت. |