مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

سه‌رۆك نوجه‌یِفی و راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری‌ ئیسلامی ئێرانی‌ باسی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان هه‌ردوولایان كرد

الثلاثاء 28 اب 2012
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕیز ئوسامه‌ نوجه‌یفی ئه‌مرۆ له‌ نوسینگه‌ی‌ خۆی‌ پیشوازی‌ له‌ راوێژكاری‌ سه‌روكی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئیرانی‌ به‌ڕیز ئه‌حمه‌د ئه‌لموسه‌وی‌ وشاندی‌ یاوه‌ری كرد ,وهه‌ردوولاباسی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان هه‌ردوو ولات وچۆنێتی‌ پیشكه‌وتنیان كرد
له‌ودیداره‌دا جه‌خت  له‌سه‌ر گرنگی‌ یه‌كبونی‌ موسلمانان ونه‌هیشتنی‌ دووبه‌ره‌كی مه‌زهه‌بییان كرد كه‌ ده‌بیته‌ هۆیه‌كی‌ ترسناك له‌سه‌ر گه‌لی‌ موسڵمانان
                                                                                                             



سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ به‌بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زانی‌ پیرۆزه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌گه‌لی‌ عیراق و جیهانی‌ ئیسلامی‌ ده‌كات

الأثنين 27 اب 2012
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی‌ به‌بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زانی‌ پیرۆزه‌وه‌بروسكه‌یه‌كی‌ پیرۆزبایی ئاراسته‌ی‌ گه‌لی‌ عیراق و هه‌ردوو جیهانی‌ عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌ كرد ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی
                                                                                                             



سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئیدانه‌ی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ نوسینگه‌ی‌ شه‌هید ئه‌لسه‌در له‌ به‌غدا ده‌كات

الأثنين 27 اب 2012
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی‌ ئیدانه‌ی‌ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی‌ كرد كه‌ نوسینگه‌ی‌ شه‌هید ئه‌لسه‌دری‌ له‌ رۆژئاوای‌ به‌غدای‌ كرده‌ ئامانج ئه‌مه‌شی‌  وه‌سف كرد به‌ ئامانجگرتنی‌ یه‌كبوونی‌ نیشتیمانی‌ و هه‌وڵی‌ نوێ بۆ تایه‌فه‌گه‌ری‌ .

به‌ڕێزیشی‌ وتی‌ " به‌توندترین ده‌سته‌واژه‌ ئیدانه‌ی‌ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ ده‌كه‌ین كه‌ نوسینگه‌ی‌ شه‌هید ئه‌لسه‌دری‌ له‌ به‌غدا به‌ئامانج گرت و ئامانجیان هێنانه‌وه‌ی‌ تایه‌فه‌گه‌ری و دروستكردنی‌ لێكبوون و دابه‌شبوونه‌
                                                                                                             



سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بۆ پشتگیریكردنی‌ لیژنه‌ی‌ پارالامبی نیشتیمانی‌ عیراقی‌ به‌ره‌و له‌نده‌ن به‌ڕێكه‌وت

الأثنين 27 اب 2012
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی‌ بۆ ئاماده‌بوونی‌ بارالامبیادی‌ له‌نده‌ن رۆیشت بۆپشتگیریكردنی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ نیشتیمانی‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ عیراقی‌. سه‌ردانه‌كه‌ی‌ به‌ڕێزی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ پشتگیریكردنی‌ وه‌رزشی‌ عیراقه‌ به‌تایبه‌تی‌ لیژنه‌ی‌ پارالامبی نیشتیمانی‌ كه‌ توێژێكی‌ گرنگه‌ و پێویستی‌ به‌ پشتگیریكردنه‌
                                                                                                             



سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ به‌ڕێوبه‌ری‌ گشتی‌ تۆڕی‌ راگه‌یاندنی‌ عیراق ده‌كات

الأربعاء 08 اب 2012
سێشه‌ممه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی‌ پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێوبه‌ری‌ گشتی‌ تۆڕی‌ راگه‌یاندنی‌ عیراق به‌رێز موحه‌ممه‌د عه‌بدولجه‌ببار ئه‌لشه‌ببوت بۆگفتوگۆكردن له‌سه‌ر یاسا وگه‌شه‌پێدانی‌ راگه‌یاندن  .
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ گوێبیستی‌ به‌ڕێز ئه‌لشه‌ببوت بوو كه‌باسی‌ كاركردنی‌ تۆڕه‌كه‌ی‌ كرد و ئه‌وگرفتانه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ هاتوته‌ رێیان  و  وتی‌ پێویسته‌ په‌له‌بكرێت له‌ یاسادانان تا خزمه‌تی‌ كه‌رتی‌ راگه‌یاندن بكات .
                                                                                                             



سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ باڵوێزی‌ سوید ده‌كات

الأربعاء 08 اب 2012
سێشه‌ممه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی‌ له‌نوسینگه‌ی‌ خۆی‌ پێشوازی‌ له‌ باڵوێزی‌ سوید له‌ عیراق به‌ڕێز كارڵ ماغنۆس كرد وباسیان له‌ په‌یوه‌ندی‌ په‌رله‌مانی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات كرد و پته‌وكردنی‌ خزمه‌تی‌ هه‌ردووگه‌لی‌ هاوڕێ ده‌كات .
به‌ڕێزی‌ له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ " سوید وڵاتێكی‌ گرنگه‌ بۆ عیراق وپێویسته‌ سوود له‌ئه‌زموونه‌ دیموكراتییه‌كه‌ی‌ وه‌ربگیرێت، وئاماژه‌یدا كه‌عیراق له‌ له‌ڕێی‌ تواوكردنی‌ ده‌زگاكانی‌ ده‌وڵه‌تدایه‌ سه‌ره‌ڕای‌ بارودۆخی‌ سه‌خت و به‌ربه‌ره‌كانی‌ ناوخۆییو ده‌ره‌كی‌  كه‌ به‌ره‌و رووی‌ ده‌بێته‌وه‌ .
                                                                                                             



ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئێواره‌خوانێكی‌ سازكرد

الأربعاء 08 اب 2012
رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 5/8/2012 ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌بۆنه‌ی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زانی‌ پیرۆزه‌وه‌ ئێواره‌خوانێكی‌ له‌ ئوتێلی‌ ره‌شید له‌به‌غدا سازكرد .كه‌ به‌ڕێز نوری‌ مالیكی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و به‌ڕێز رۆژ نوری‌ شاوه‌یس جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و به‌ڕێز خوزه‌ییر ئه‌لخوزاعی‌  جێگری‌ سه‌رۆك كۆمار و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیرو په‌رله‌مانتاره‌ به‌ڕێزه‌كان و سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌سه‌ربه‌خۆكان له‌وێ‌ ئاماده‌بوون
                                                                                                             



به‌چاودێری‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران لیژنه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ ئاهه‌نگێك بۆ رێزلێنانی‌ خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كانی‌ خوێندنی‌ ئاماده‌یی وڵات سازده‌كات

الأربعاء 08 اب 2012
رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ به‌چاودێری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێزئوسامه‌ نوجه‌یفی‌ لیژنه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ به‌مه‌به‌ستی‌ رێزلێنان له‌ خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كانی‌ خوێندنی‌ ئاماده‌یی به‌لقه‌كانی‌ زانستی‌ و وێژه‌یی و ئاماده‌یی پیشه‌یی و ئیسلامی‌ له‌ به‌غدا و پارێزگاكان و هه‌رێمی‌ كوردوستان ئاهه‌نگێك سازده‌كات كه‌ سه‌رۆك وئه‌ندامانی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ لیژنه‌ په‌رله‌مانییه‌كان و نوێنه‌ری‌ سه‌رۆك وه‌زیران و بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ بۆكاروباری‌ زانستی‌، له‌و ئاهه‌نگه‌كه‌دا ئاماده‌بووان به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ چه‌ند ئایه‌تێكی‌ قورئانی‌ پیرۆز ده‌ستیپێكرد، له‌پاشاندا ئاماده‌بووان وه‌ستان بۆخوێندنه‌وه‌ی‌ سوره‌تی‌ فاتیحه‌ بۆ گیانی‌ پاكی‌ شه‌هیدانی‌ عیراق.
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن ئاهه‌نگه‌كه‌ی‌ ده‌ستپێكرد به‌ ووته‌یه‌ك  پیرۆزبایی له‌خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كان كرد بۆ ئه‌م ده‌سكه‌وته‌ی‌ له‌م هه‌لومه‌رجه‌ ناله‌باره‌دا به‌ده‌ستیانهێناوه‌ ، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌ خانه‌واده‌ی‌ خوێندكاران و مامۆستاكانیان كرد كه‌ به‌شداربوون له‌ به‌ده‌ستهێنانی‌
                                                                                                             



سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ و قه‌واره‌ی‌ فه‌زیله‌ باسیان له‌ رووداوه‌ نوێیه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی كرد

الأربعاء 08 اب 2012
ئێواره‌ی‌ شه‌ممه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی‌ پێشوازی‌ له‌ شاندێكی‌ قه‌واره‌ی‌ فه‌زیله‌ كرد و هه‌ردوولایه‌ن باسیان له‌ رووداوه‌ نوێیه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی و پرۆسه‌ی‌ چاكسازی‌ كرد. هه‌ردوولایه‌ن رێككه‌وتن له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ دۆسییه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و داڕشتنی‌ پرۆسه‌ی‌ چاكسازی‌ سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی‌ كۆتایی، ئه‌وه‌ی‌
                                                                                                             



سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ و هه‌ڵسوڕێنه‌ری‌ كاره‌كانی‌ باڵوێزخانه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا باسیان له‌ په‌یوه‌ندی‌ دوولایه‌ن و رێڕه‌وی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی كرد

السبت 04 اب 2012
به‌یانی‌ پێنجشه‌ممه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی‌ له‌ نوسینگه‌ی‌ خۆی‌ پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز رۆبه‌ر بیكرۆفت هه‌ڵسوڕێنه‌ری‌ كاره‌كانی‌ باڵوێزخانه‌ی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق ، وله‌دانیشتنێكدا تاوتوێی ئایینده‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ دوولایه‌نی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات كرا، هه‌روه‌ها ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ ده‌زگای‌ په‌رله‌مانی‌ وێڕای‌ ئه‌وه‌ش نوێترین كارتی‌ چاكسازی‌ تاووتوێكرا .
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ وتی‌ ئه‌نجومه‌ن توانیویه‌تی‌ له‌ماوه‌ی‌ ساڵێكدا 110 یاسا ده‌ربكات جگه‌له‌وه‌ی‌ 70 یاسا ئاماده‌یه‌ و له‌قۆناغی‌ كۆتایدایه‌ له‌وانه‌ش یاسای‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ وپه‌رله‌مان له‌ هه‌وڵی‌ ده‌ركردنی‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كه‌ركوك دایه‌ .
                                                                                                             


916 مواضيع (92 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 | 37 | 38 | 39 | 40 | 41 | 42 | 43 | 44 | 45 | 46 | 47 | 48 | 49 | 50 | 51 | 52 | 53 | 54 | 55 | 56 | 57 | 58 | 59 | 60 | 61 | 62 | 63 | 64 | 65 | 66 | 67 | 68 | 69 | 70 | 71 | 72 | 73 | 74 | 75 | 76 | 77 | 78 | 79 | 80 | 81 | 82 | 83 | 84 | 85 | 86 | 87 | 88 | 89 | 90 | 91 | 92 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI