مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

به‌رێز نوجه‌یفی‌:ده‌ست درێژی‌ كردنه‌ سه‌ر دیانه‌كان به‌مه‌به‌ستی‌ به‌شبه‌شكردنی‌ ولاَت بوو

الأثنين 14 تشرين الثاني 2011
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌رێز نوجه‌یفی‌ ئه‌وه‌ی‌ دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ "ده‌ستدرێژی‌ كردنه‌ سه‌ر عیراقییه‌ دیانه‌كان  به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌شبه‌شكردنی‌ ولاَت و لێكدابرانی‌ ته‌ونی‌ كۆمه‌لاَیه‌تییه‌وهه‌وڵدانێكه‌ به‌ره‌و وه‌شاندنی‌ تۆوی‌ ناكۆكی‌ ودواخستنی‌ ره‌وتی‌ دیموكراسی‌ وئه‌وه‌شی‌ خسته‌روو كه‌ هه‌موو هاونیشتمانیان ده‌گرێته‌وه‌ "

                                                                                                             



له‌كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌ریتانیا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وتارێكی گرنگ پێشكه‌ش ده‌كات

الأربعاء 19 تشرين الاول 2011
 له‌كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌ریتانیا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجێفی و وه‌فدی یاوه‌ری له‌لایه‌ن (ماڵی تشام هاوس)ه‌وه‌ میوانكران كه‌ چه‌ند كه‌سایه‌تی وبه‌رپرسێكی به‌ریتانی له‌پێشوازیدابوون، وبه‌م بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وتارێكی پێشكه‌شكرد به‌ناوی "بارودۆخی سیاسی ئێستای عیراق وئاسۆی دوارۆژ" تێیدا ئاشكرایكرد كه‌ چه‌ند فاكته‌رێك ڕێگری له‌ هاوبه‌شی نیشتیمانی ده‌كه‌ن له‌عیراق، ودووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا عیراقیه‌كان له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌دا نه‌یانتوانیوه‌ هاوبه‌شی نیشتیمانی له‌بازنه‌ی دروشمه‌كان بگوازنه‌وه‌ بۆ بازنه‌ی جێبه‌جێكردن له‌واقعدا، وئاشكرایكرد كه‌ شۆرشه‌كانی گه‌لانی ده‌وروبه‌ر وكاریگه‌رییان له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان له‌گرنگترین ته‌حه‌ددیه‌كان ده‌ره‌وه‌یه‌، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌ دراوسێكان وده‌ستێوه‌ردانیان له‌كاروباری عیراق بووه‌ته‌ هۆی تێكدانی پرۆسه‌ی سیاسی ونادیاری دوارۆژی عیراق.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی مه‌دینه‌ی سه‌در ده‌كات

الأربعاء 19 تشرين الاول 2011
 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجێفی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی مه‌دینه‌ی سه‌دری كرد كه‌ ده‌یان شه‌هیدو برینداری لێكه‌وته‌وه‌، وبه‌ڕێزی به‌رپسیارێتی ئه‌م خه‌رقه‌ ئه‌منیه‌ی خسته‌ ئه‌ستۆی هێزه‌كانی ئاسایش ودووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ كێسه‌كه‌ بكرێت وئه‌و لایه‌نانه‌ ئاشكرابكرێن كه‌ ده‌ستیان له‌م تاوانانه‌دا هه‌یه‌، وپێویسته‌ كاربكرێت بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ ڕوداوانه‌.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی لۆرداتی به‌ریتانیا ده‌كات

الأثنين 17 تشرين الاول 2011
 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجێفی چاویكه‌وت به‌ بارۆنه‌ دی سۆزا له‌كۆشكی وێست منسته‌ر له‌نده‌نی پایته‌خت وله‌دانیشتنێكدا هه‌ردوولا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق وبه‌ریتانیا وچۆنیه‌تی به‌هێزكردنی، وله‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گرنگی سوود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونی دیموكراتی به‌ریتانیا دووپاتكرده‌وه‌.  


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غداد ده‌كات

الأثنين 17 تشرين الاول 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجێفی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدای كرد كه‌ ده‌یان شه‌هیدو برینداری لێكه‌وته‌وه‌، وبه‌ڕێزی به‌رپسیارێتی ئه‌م خه‌رقه‌ ئه‌منیه‌ی خسته‌ ئه‌ستۆی هێزه‌كانی ئاسایش ودووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ كێسه‌كه‌ بكرێت وئه‌و لایه‌نانه‌ ئاشكرابكرێن كه‌ ده‌ستیان له‌م تاوانانه‌دا هه‌یه‌، وپێویسته‌ كاربكرێت بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ ڕوداوانه‌.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاویده‌كه‌وێت به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌كه‌وێت

الأثنين 10 تشرين الاول 2011
 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجێفی  چاویكه‌وت به‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌ئه‌سته‌نبول، و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی به‌ناوی گه‌لی عیراق ئاراسته‌ی به‌ڕێزی كرد به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكییه‌وه‌.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌سه‌رۆكایه‌تیكردنی وه‌فدێكی په‌رله‌مانی ده‌گاته‌ به‌ریتانیا

الأثنين 10 تشرين الاول 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجێفی به‌سه‌رۆكایه‌تیكردنی وه‌فدێكی په‌رله‌مانی گه‌یشته‌ به‌ریتانیا وبۆ ماوه‌ی بۆ دوو ڕۆژ تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان عیراق وبه‌ریتانیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌كات به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكییه‌وه‌

الأثنين 10 تشرين الاول 2011
 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجێفی بروسكه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كرد تێیدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی به‌ڕێزی كرد به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكییه‌وه‌، وئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ وه‌فدی هاوپه‌یمانی كوردستان كرد

الخميس 06 تشرين الاول 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجێفی له‌نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی هاوپه‌یمانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌رۆك لیژنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات

الخميس 06 تشرين الاول 2011
به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز عارف ته‌یفور جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌رۆك لیژنه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كرد به‌مه‌به‌ستی كاراكردنی لایه‌نی یاسادانان.


                                                                                                             


916 مواضيع (92 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 | 37 | 38 | 39 | 40 | 41 | 42 | 43 | 44 | 45 | 46 | 47 | 48 | 49 | 50 | 51 | 52 | 53 | 54 | 55 | 56 | 57 | 58 | 59 | 60 | 61 | 62 | 63 | 64 | 65 | 66 | 67 | 68 | 69 | 70 | 71 | 72 | 73 | 74 | 75 | 76 | 77 | 78 | 79 | 80 | 81 | 82 | 83 | 84 | 85 | 86 | 87 | 88 | 89 | 90 | 91 | 92 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI