مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پیرۆزبایی له‌ مه‌سیحیه‌كانی عێراق و جیهان كرد به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قیامه‌ی پیرۆزه‌وه‌و

الثلاثاء 26 نيسان 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی پیرۆزبایی له‌ مه‌سیحیه‌كانی عێراق و جیهان كرد به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قیامه‌ی پیرۆزه‌وه‌و له‌ نامه‌یه‌كی پیرۆزباییدا كه‌ ئاڕاسته‌ی مه‌سیحیه‌كانی كرد جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌كان به‌شێكی ڕه‌سه‌نی گه‌لی عێراقن و به‌شداری براكانی دیكه‌ی عێراقیان ده‌كه‌ن له‌ بناتنانی وڵات و چه‌سپاندنی به‌رقه‌راری و شانازی عێراقیه‌كانیشی خسته‌ڕوو به‌ یه‌كپارچه‌یی نیشتمان و پێكه‌وه‌بوونی سه‌رجه‌م پێكهاته‌و ئایینه‌كان.
                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌میانه‌ی پێشوازیكردن له‌ باڵوێزی ئه‌رمینیا جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ عێراق پێویستی به‌ یارمه‌تی دۆسته‌كانیه‌تی

الثلاثاء 26 نيسان 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی پێشوازیكرد موراد مورادیان باڵوێزی كۆماری ئه‌رمینیا له‌ عێراق و له‌ دیدارێكدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتن له‌ عێراق له‌باره‌ به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا عێراق پێویستی به‌ یارمه‌تی دۆستیه‌كانیه‌تی.

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌ بیانیه‌كان له‌ عێراق له‌به‌رده‌می حكومه‌تدایه‌و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ ده‌بێت

الثلاثاء 26 نيسان 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی پێشوازیكرد له‌ سۆسۆماها سیغاوا باڵوێزی یابان له‌ عێراق و له‌ دیدارێكدا جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ویستی میللی عێراق نایه‌وێت هێزی بیانی له‌ وڵات بمێنێته‌وه‌و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌ ده‌بێت له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی وڵات و سیاسه‌تمه‌دارانه‌وه‌ ده‌ربكرێت باشترو ڕاستتره‌ له‌ڕووی یاساییه‌وه‌.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ مه‌حكوم ده‌كات

الأحد 24 نيسان 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی هه‌وڵی تیرۆركردنی په‌رله‌مانتار به‌ها ئه‌عره‌جی سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی له‌ په‌رله‌مان مه‌حكوم كردو داكۆكی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌و كاره‌ هه‌وڵێكی تیرۆریستانه‌یه‌ به‌ڵام ڕێگر نابێت له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌ندامه‌كانی و ساردیان ناكاته‌وه‌ له‌ كاری به‌رده‌وامیان بۆ ئاشكراكردنی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی و كاراكردنی ڕۆڵی چاودێریانه‌ی ئه‌نجومه‌ن و به‌دیهێنانی ئامانج و هیواكانی گه‌لی عێراق.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان ده‌كات بۆ فریاكه‌وتنی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌وه‌ زیانیان به‌ركه‌تووه‌

الأحد 24 نيسان 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی داوای له‌ حكومه‌ت كرد هه‌وڵه‌كانی چڕبكاته‌وه‌و تواناكانی به‌كاربهێنێت بۆ فریاكه‌وتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌واو ناوچه‌كانی دیكه‌ی وڵات زیانیان به‌ركه‌وتووه‌و به‌پێویستی زانی به‌ ناوچه‌ی كاره‌ساتبار دابنرێن و په‌له‌ش بكرێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووان و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانیش له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ فریاگوزاریه‌كان.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پیرۆزبایی له‌ یه‌زیدیه‌كان ده‌كات به‌بۆنه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی یه‌زیدی

الأحد 24 نيسان 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی گه‌لی یه‌زیدی كرد به‌بۆنه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی هاتنی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی یه‌زیدی. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هیوای خواست كه‌ ڕۆڵه‌كانی تایه‌فه‌ی یه‌زیدی له‌ گه‌لی عێراق له‌ خۆشی و گه‌شه‌كردندا بن بتوانن په‌رستشه‌ ئاینیه‌كانیان ب ئازادی له‌ عێراق ئه‌نجام بده‌ن به‌و پێیه‌ی ده‌ستور بۆ دابین كردوون و ئازادی و مافه‌ ئایینی و مه‌ده‌نیه‌كانیشیان پارێزراو بێت.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خۆشحاڵی ده‌رده‌بڕێت به‌ سه‌لامه‌تی په‌رله‌مانتار موحه‌ممه‌د كیانی

الأحد 24 نيسان 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌ سه‌ڵامه‌تی په‌رله‌مانتاری عێراقی دكتۆر موحه‌ممه‌د كیانی پاش ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ولێر ڕووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی بۆوه‌، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ به‌گرنگیه‌وه‌ به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ ده‌كات

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئومه‌ی كوه‌یتی ده‌كات به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی براكه‌یه‌وه‌

الخميس 21 نيسان 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجێفی دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئاماده‌بوونی وڵاتانی خه‌لیج له‌ لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له‌به‌غداد كه‌ به‌دیده‌كرێت له‌ حه‌وتی مانگی ئه‌یاری دابێت ببه‌سترێت هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ عیراق وعه‌ره‌به‌كان
                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ كونسلی میسری ده‌كات له‌به‌غداد

الخميس 21 نيسان 2011
 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجێفی پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز محمد عه‌بدولمه‌جید عه‌بدوڵلا وبه‌ئاماده‌بوونی كونسلی پێشتری میسر به‌ڕێز هیشام سه‌بری.
                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر هه‌وڵی تیرۆركردنی په‌رله‌مانتار جه‌واد جبوری

الخميس 21 نيسان 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی ناڕه‌زایی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر هه‌وڵی تیرۆركردنی په‌رله‌مانتار جه‌واد ئه‌لجبوری له‌ شاری حیلله‌.
                                                                                                             


916 مواضيع (92 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 | 37 | 38 | 39 | 40 | 41 | 42 | 43 | 44 | 45 | 46 | 47 | 48 | 49 | 50 | 51 | 52 | 53 | 54 | 55 | 56 | 57 | 58 | 59 | 60 | 61 | 62 | 63 | 64 | 65 | 66 | 67 | 68 | 69 | 70 | 71 | 72 | 73 | 74 | 75 | 76 | 77 | 78 | 79 | 80 | 81 | 82 | 83 | 84 | 85 | 86 | 87 | 88 | 89 | 90 | 91 | 92 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI