مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر خواستی عێراق بۆ بنیاتنانی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا

الأثنين 18 نيسان 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی پێشوازیكرد له‌ ستانیسواف سمۆلن باڵوێزی پۆڵۆنیاو هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ به‌غدا. له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نومه‌نی جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر خواستی عێراق بۆ بنیاتنانی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر بنه‌مای هاریكاری هاوبه‌ش له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان به‌شێوه‌یه‌ك له‌ خزمه‌تی گه‌لی عێراق وگه‌لانی ئه‌وروپادا بێت.


                                                                                                             



رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌

السبت 16 نيسان 2011
به‌مه‌به‌ستی وردبوون ورونكردنه‌وه‌ی چه‌ند لێدوانێك كه‌ له‌ له‌لایه‌ن چه‌ند په‌رله‌مانتارێكه‌وه‌ دراوه‌ وگومانیان له‌ بێلایه‌نی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن له‌به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 14/4/2011 ، ده‌ڵێین: به‌داخه‌وه‌ ئه‌و جۆره‌ لێدوانانه‌ ڕاست نین ودووپاتیده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجێفی له‌ ڕاگرتنی دانیشتنی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌هۆی كشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسابوو وتێكدانی نیسابی یاسایی دانیشتنه‌كه‌ پاش ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی پرۆژه‌ی ده‌نگدان


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاتی كاروباری باڵوێزخانه‌ی كه‌نه‌دا ده‌كات

السبت 16 نيسان 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز هارشا سرور هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاتی باڵوێزخانه‌ی كه‌نه‌دی له‌ به‌غداو له‌ دیدارێكدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ عێراق له‌ سیسته‌می حوكمڕانی ناوه‌ندیه‌وه‌ هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت به‌ره‌و سیسته‌می دیموكراتی، به‌ڵام چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی ئه‌م سیسته‌مه‌ پێویستی به‌ كاتێكی زیاتر هه‌یه‌ ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ كارلێككردنی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیموكراتی كارێكی گرنگه‌ له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ كۆماری كه‌نه‌دا.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی تاووتوێ ده‌كات

السبت 16 نيسان 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی تاووتوێی دوا پێشهاته‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی كرد، له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا هه‌ردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد له‌باره‌ی هاوبه‌شی نیشتمانی له‌ حكومه‌ت و ناوه‌نده‌كانی بڕیاردا، هه‌روه‌ك گفتوگۆیانكرد له‌باره‌ی كاری په‌رله‌مانی عێراقی و ڕۆڵی له‌م قۆناغه‌دا له‌ په‌سه‌ندكردنی یاسا پێویسته‌كان.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پیشانگای تایبه‌ت به‌ ساڵیادی تاوانی ئه‌نفال ده‌كاته‌وه‌

السبت 16 نيسان 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری 14م4/2011 پیشانگای تایبه‌ت به‌ زیندووكردنه‌وه‌ی (23) هه‌مین ساڵیادی تاوانی ئه‌نفالی كرده‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هاوبه‌ندی فراكسۆنه‌ كوردستانیه‌كان سازكرابوو.سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی تاوانی ئه‌نفال كه‌ ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا له‌ ساڵی 1998 دژی گه‌لی كورد ده‌ستی پێكرد،


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌و مه‌ترسیانه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ دووچاری سه‌روه‌ت و سامانی عێراقی ببێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر پارێزگاری نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر نه‌مێنێت

الخميس 14 نيسان 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی له‌گه‌ڵ دكتۆر عه‌بدولباسیت توركی كۆبۆوه‌و سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی كۆبۆوه‌و له‌ دیدارێكدا تاووتوێی ڕاپۆرته‌كانی دارایی ساڵانی پێشوو و ئه‌و تێبینیانه‌ كرا كه‌ له‌و ڕاپۆرتانه‌دا هاتووه‌و ئاماژه‌شكرا به‌ میوانداریكردنی سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی له‌ دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ساڵی دارایی ساڵی 2010.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چیك ئاسۆكانی هاریكاری سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ تاووتوێ ده‌كات

الأحد 10 نيسان 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی له‌ تواناو پیشه‌سازی سه‌ربازی چیكی كۆڵیه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ بواره‌كانی فڕۆكه‌وانی و سیسته‌می ڕادارو چه‌كی سووك، ئه‌مه‌ش دوای سه‌ردانێك بوو بۆ ئه‌لیكسانده‌ر فۆندرا وه‌زیری به‌رگری چیك و له‌ دیدارێكدا ئاسۆكانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات تاووتوێكرا له‌بواری سه‌ربازی و بڕیاریش وایه‌ تاووتوێی ئه‌م دۆسیه‌یه‌ بكرێت له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی چیك له‌ مانگی داهاتوودا.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی چیك دواپێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ تاووتوێ ده‌كات و جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر فراوانكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا

الأحد 10 نيسان 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی له‌ سه‌رجه‌م دیداره‌كانیدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ چیكیه‌كان تاووتوێی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌فریقی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر جیهان و ناوچه‌كه‌كرد، هه‌روه‌ك جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ عێراق به‌گرنگیه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌ ئه‌و ڕه‌په‌ڕینانه‌ی ڕووده‌ده‌ن.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌ی پیشانگایه‌كی فۆتۆگراف ده‌بێت له‌ باره‌گای ئه‌نجومه‌نی پیرانی شیك له‌ باره‌ی عێراق

الأحد 10 نيسان 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و شاندی هاوڕێی له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتی چیك ئاماده‌ی ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی پیشانگایه‌كی فۆتۆگرافی یه‌كێك له‌ گه‌ڕۆكه‌ چیكیه‌كان بوون كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانی چیكه‌وه‌ سازكرابوو به‌بۆنه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی بۆ ئه‌و وڵاته‌.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی عێراق له‌ وڵاتی چیك كۆده‌بێته‌وه‌

الأحد 10 نيسان 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی و شاندی هاوڕێی له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی عێراق له‌ كۆماری چیك كۆبۆوه‌ بۆ زانینی بارودۆخی ژیان و گرفته‌كانیان. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پرسیاریكرد له‌و كێشانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕه‌وه‌ندی عێراقی ده‌بێته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ به‌مزووانه‌ سیسته‌می نوێی ده‌رهێنانی پاسپۆرت ڕه‌وانه‌ی باڵوێزخانه‌كانی عێراق له‌ ئه‌وروپا ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ده‌رهێنانی پاسپۆرت و نوێكردنه‌وه‌.


                                                                                                             


916 مواضيع (92 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 | 37 | 38 | 39 | 40 | 41 | 42 | 43 | 44 | 45 | 46 | 47 | 48 | 49 | 50 | 51 | 52 | 53 | 54 | 55 | 56 | 57 | 58 | 59 | 60 | 61 | 62 | 63 | 64 | 65 | 66 | 67 | 68 | 69 | 70 | 71 | 72 | 73 | 74 | 75 | 76 | 77 | 78 | 79 | 80 | 81 | 82 | 83 | 84 | 85 | 86 | 87 | 88 | 89 | 90 | 91 | 92 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI