مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

پاش زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی چیك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ر ڕێككه‌وتنێك ده‌رده‌بڕێت كه‌ له‌ خزمه‌تی هه‌ردوو گه‌لدا بێت

الأحد 10 نيسان 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی ڕایگه‌یاند كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتی چیك بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان بووه‌و جه‌ختیشكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پته‌وكردنی ڕایه‌ڵه‌كانی هاوبه‌شی و فراوانكردنی ئاسۆی په‌یوه‌ندیه‌كان كه‌  ئێستا زه‌مینه‌ی گونجاوی بۆ ڕه‌خساوه‌ پاش ئه‌وه‌ی عێراق توانی له‌ سیسته‌مه‌ شمولیه‌كانی ڕزگاری ببێت و گه‌له‌كه‌ی سه‌ركرده‌و ڕێره‌وی نوێی هۆی هه‌ڵده‌بژێرێت.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر پته‌وكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان عێراق و چیك

الأحد 10 نيسان 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كۆماری چیك له‌گه‌ڵ پیته‌ر كۆلهانیك عومده‌ی شاری كارلۆفی فاری كۆبۆوه‌و له‌ دیدارێكدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان عێراق و چیك و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ بنیاتنانی شارستانیه‌ته‌كان به‌هۆی په‌یوه‌ندی و درێژه‌دان به‌ بنیاتنان ده‌بێت ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی نه‌ریته‌كانی ڕه‌سه‌نایه‌تی و به‌رهه‌مه‌ شارستانیه‌كان بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ردانی كۆماری چیك ده‌كات

الخميس 07 نيسان 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی ئوسامه‌ نوجه‌یفی به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی فه‌رمی و هاوڕێیه‌تی جێگری دووه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز عارف ته‌یفور سه‌ردانی كۆماری چیكی كردو له‌ شاری براغی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ له‌لایه‌ن ئه‌لینا گادۆشۆفا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پیرانی چیك و پرۆنیسلاڤا تۆماشۆفا باڵوێزی كۆماری چیك له‌ عێراق و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی چیكی پێشوازی لێكرا.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رۆك هۆزه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌واو فه‌للوجه‌ ده‌كات

الخميس 07 نيسان 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی پێشوازیكرد له‌ له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رۆك هۆزه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌واو فه‌للوجه‌و له‌ دیدارێكدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وام كارده‌كه‌ن بۆ به‌دواداچوونی كاروباری هاوڵاتیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عێراق پێویستی به‌ كۆمسیۆنێكی هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌ كه‌ پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت و دوور بێت به‌ حزبایه‌تی

الخميس 07 نيسان 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی پێشوازیكرد له‌ شاندێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی خۆسیه‌ ماریا ڕاوێژكاری كاروباری هه‌ڵبژاردن و له‌ دیدارێكدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌به‌رئه‌وه‌ی بارودۆخی په‌یوه‌ندیه‌ سیاسیه‌كان جێگیر نیه‌، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنی قه‌زاو ناحیه‌كان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان نزیك بۆته‌وه‌،

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ئه‌كیتۆوه‌ پیرۆزبایی له‌ كه‌لدان و ئاشوری و سریانه‌كان ده‌كات

الأحد 03 نيسان 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ئه‌كیدۆوه‌ پیرۆزبایی له‌ كه‌لدان و ئاشوری و سریانه‌كان كرد، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی پیرزۆباییه‌كه‌یه‌: به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاسته‌ ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی بابلی ئاشوری ئه‌كیتۆ، ئێوه‌ برایان و خوشكان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاوو ڕۆڵتان بینیوه‌ له‌ بنیاتنانی ئه‌م نیشتمانه‌و پته‌وكردنی یه‌كێتی خاكه‌كه‌ی و یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌ی له‌ هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وپێشه‌وه‌، هه‌روه‌ك ئه‌مڕۆش ڕۆڵتان هه‌یه‌ له‌ بنیاتنانی عێراقی دیموكرات پاش ڕزگاربوونی له‌ دیكتاتۆریه‌ت و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌


                                                                                                             



ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی جیاوازی بیروڕای په‌رله‌مانتارن سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ی یاسای كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌

الأحد 03 نيسان 2011
ئه‌و ڕێوشوێنه‌ خێراو یه‌ك به‌دوای یه‌كانه‌ی كه‌ له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌وه‌ نراون به‌ خه‌رجكردنی هه‌وڵی تایبه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ هه‌ر گومانێك ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دواخستنی، چونكه‌ پڕۆژه‌كه‌ زۆربه‌ی قۆناغه‌كانی په‌سه‌ندكردنی تێپه‌ڕاندووه‌ له‌ ڕووی ڕه‌وانه‌كردنی بۆ لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌كان و ئه‌نجامدانی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و ته‌نها ماوه‌ته‌وه‌ گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ بكرێت و دواتریش ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، ئه‌مه‌ش پیشه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌ له‌باره‌ی هه‌ر پڕۆژه‌ یان پێشنیاری یاسایه‌ك نه‌ك ته‌نها ئه‌م یاسایه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌ستدایه‌

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ دۆسیه‌ی ئاسایش ده‌كات

الأحد 03 نيسان 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی به‌ هاوڕێیه‌تی دكتۆر رافیع ئه‌لعیساوی وه‌زیری دارایی و ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران به‌شداریكرد له‌سه‌رجه‌م پرسه‌كانی شه‌هیدانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و دڵنه‌وایی كه‌سوكاری شه‌هیده‌كانی كرد، هه‌روه‌ك سه‌ردانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینیشی كرد.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات

الأحد 03 نيسان 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ په‌ڕاوێزی كۆنگره‌ی هه‌رێم و ئه‌و پارێزگایانه‌ی له‌ هه‌رێمدا نین له‌گه‌ڵ پارێزگارو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كۆبۆوه‌و جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌ریه‌ك له‌ حكومه‌تی فیدڕاڵی و پارێزگاكان جیابكرێته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك لامه‌ركه‌زیه‌ت پیاده‌بكرێت، هه‌روه‌ك به‌پێویستی زانی كه‌ هه‌موولایه‌ك به‌یه‌كه‌وه‌ كاربكه‌ن بۆ سه‌رخستنی ئامانجی هاوبه‌ش و گشتی بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی هاوڵاتیان و بنیاتنانی وڵات و له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی و چه‌سپاندنی دیموكراتیه‌ت و ئازادیه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی له‌ ده‌ستوردا ئاماژه‌یان پێكراوه‌.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سوریا تاووتوێی دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كان ده‌كات

السبت 02 نيسان 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ دكتۆر به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بارودۆخی ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی و وڵاتی سوریایان به‌ تایبه‌تی تاووتوێ كرد. له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بایه‌خی عێراقی بو ڕووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی سوریاو به‌دواداچوونی پێشهاته‌كانی خسته‌ڕوو له‌به‌رئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌ ناوچه‌كه‌ به‌گشتی ده‌بێت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر عێراقیش ده‌بێت.


                                                                                                             


916 مواضيع (92 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 | 37 | 38 | 39 | 40 | 41 | 42 | 43 | 44 | 45 | 46 | 47 | 48 | 49 | 50 | 51 | 52 | 53 | 54 | 55 | 56 | 57 | 58 | 59 | 60 | 61 | 62 | 63 | 64 | 65 | 66 | 67 | 68 | 69 | 70 | 71 | 72 | 73 | 74 | 75 | 76 | 77 | 78 | 79 | 80 | 81 | 82 | 83 | 84 | 85 | 86 | 87 | 88 | 89 | 90 | 91 | 92 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI