مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌نگاوه‌كانی ئاشته‌وایی نیشتمانی له‌ نێو خه‌ڵكی ته‌له‌عفه‌ر به‌رز ده‌نرخێنێت

الخميس 31 اذار 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌ شاندێكی سه‌رۆك هۆزو پیاوماقوڵانی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر، له‌ دیدارێكدا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران ئاماده‌بوون سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌ره‌وپێشچوونی هه‌نگاوه‌كانی ئاشته‌وایی نیشتمانی به‌رز نرخاند له‌ قه‌زای ته‌له‌عفه‌رو ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه‌شی به‌ كارێكی ئازایانه‌و هه‌ڵوێستێكی نیشتمانی وه‌سفكردو داواشیكرد كه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت بۆ كۆتاییهێنان به‌سه‌رجه‌م كێشه‌كان و ڕوونیشیكرده‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكی ته‌له‌عفه‌ر مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه‌ له‌ پێكه‌وه‌ ژیان هه‌ربۆیه‌ به‌پێویستی زانی كه‌ كۆتایی بهێنرێت به‌ گرفته‌كانی ئه‌مدواییه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبدرێته‌وه‌.

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕووداوه‌ خوێناویه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ڕیسوا ده‌كات

الأربعاء 30 اذار 2011
به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕووداوه‌ خوێناویه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینی ڕیسواكرد كه‌ بووه‌ هۆی شه‌هیدبوون و برینداربوونی ده‌یان كه‌س له‌ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نووس و پۆلیس و به‌رپرسانی ناوخۆیی له‌ باره‌گای پارێزگاكه‌ پاش ئه‌و هێرشه‌ چه‌كداریه‌ی كرایه‌ سه‌ر باره‌گای ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.هه‌روه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نیگه‌رانی خۆشی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی هێرشه‌ چه‌كداریه‌كان كه‌ بۆته‌ هۆی شه‌هیدبوونی هاوڵاتیان و داواشی له‌ حكومه‌تی عێراقی كرد كه‌ كه‌موكوڕی و خه‌رقه‌ ئه‌منیه‌كان دیاری بكات و به‌په‌له‌ كاربكات بۆ چاره‌سه‌ركردنیان به‌شێوازێكی پیشه‌ییانه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش بكرێت له‌و ڕووداوه‌ بۆ زانینی هۆكاره‌كانی و لێپرسینه‌وه‌ی تاوانباران به‌ گوێره‌ی یاسا.


                                                                                                             



نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناڕه‌زایی ده‌ده‌بڕێت به‌رامبه‌ر هێرشكردنه‌ سه‌ر باره‌گای ئاژانسی نینا له‌ میوانخانه‌ی سه‌فیر

الثلاثاء 29 اذار 2011
له‌كاتێكدا سوپاسی خوا ده‌كه‌ین له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی ڕۆژنامه‌نووسان و میوانانی میوانخانه‌ی سه‌فیر به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ موشه‌كیه‌ی كرایه‌ سه‌ر ئه‌و میوانخانه‌یه‌، ئه‌وپه‌ڕی ناڕه‌زایی خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر به‌ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی بێتاوان و ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی كه‌ شه‌وو ڕۆژ سه‌رقاڵی ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیانن له‌ پێناوی پێشكه‌شكردنی زانیاری پێویست بۆ ڕای گشتی و ده‌رخستنی ڕاستی و ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵی و چاودێریكردنی پیشه‌ییانه‌ به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراتی له‌ وڵاتدا.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌خت ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عێراق وڵاتی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌یه‌

الثلاثاء 29 اذار 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌ شاندێكی په‌رله‌مانی و ڕاگه‌یاندنی ئیتاڵی به‌سه‌رۆكایه‌تی ماریزیۆ لۆبی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئیتاڵیاو له‌ دیدارێكدا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل و به‌ڕێز عارف ته‌یفور جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌یبوون، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ عێراق وڵاتی لێبوردن و پێكه‌وه‌ ژیانی ئایین و مه‌زهه‌به‌كانه‌و ڕووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ش كه‌ تێیدا مه‌سیحیه‌كان كوژران

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چه‌ند بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌ركرده‌ كوره‌كان و گه‌لی كورد ده‌كات به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانی نه‌ورۆزه‌وه‌

الخميس 24 اذار 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی چه‌ند بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌ك له‌ فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی و فه‌خامه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی و به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح و به‌ڕێز جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕۆژ نوری شاوه‌یس و به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌له‌مانی ...

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئوممه‌ی كوه‌یتی كۆده‌بێته‌وه‌

الخميس 24 اذار 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی و شاندی په‌رله‌مانتارانی هاوڕێی له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ ده‌وڵه‌تی كوه‌یت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئوممه‌ی كوه‌یتی به‌ڕێز جاسم خورافی و شاندێكی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئوممه‌ی كوه‌یتی كۆبۆوه‌.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوی به‌ ڕه‌وه‌ندی عێراق له‌ ده‌وڵه‌تی كوه‌یت ده‌كه‌وێت

الخميس 24 اذار 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی و شاندی هاوڕێی یچاویكه‌وت به‌ ڕه‌وه‌ندی عێراقی له‌ ده‌وڵه‌تی كوه‌یت و له‌ دیدارێكدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌ كێشه‌و گرفتی ڕه‌وه‌ندی عێراقی له‌و وڵاته‌ كۆڵیه‌وه‌و ئه‌وانیش كێشه‌كانی خۆیان خسته‌ڕوو له‌وانه‌ش گرانی به‌ده‌ستهێنانی پاسپۆرت و بڕوانامه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی په‌رله‌مانی سه‌ردانی كوه‌یت ده‌كات

الخميس 24 اذار 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندیَكی په‌رله‌مانی سه‌ردانی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئوممه‌ی كوه‌یتی به‌ڕێز جاسم خورافی پێشوازیان لێكرا‌.بڕیاریش وایه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كوه‌یتی كۆببێته‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌مه‌به‌ستی مسۆگه‌ربوونی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌لی دۆست.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پیرۆزبایی ئاڕاته‌ی گه‌لی عێراق ده‌كات به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانی به‌هاره‌وه‌

الخميس 24 اذار 2011
له‌كاتێكدا پێشوازی ده‌كه‌ین له‌ جه‌ژنه‌كانی به‌هارو نه‌ورۆز كه‌ باڵی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌كاندا كێشاوه‌، به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی گه‌لی عێراقی خۆڕاگرو تێكۆشه‌ر ده‌كه‌م و هیوای ئاشتی و به‌خته‌وه‌ری و گه‌شه‌كردن بۆ هاوڵاتیانمان ده‌خوازم و داواش له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌كه‌م كه‌ هه‌موولایه‌ك بخاته‌ ژێر ...

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ڕێكخراوی كۆنگره‌ی ئیسلامی ده‌كات

الخميس 17 اذار 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی پێشوازیكرد به‌ڕێز ئیكماله‌دین ئیحسان ئۆغلۆو شاندی هاوڕێی، له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی گۆڕه‌پانی ئیسلامیان تاووتوێكرد له‌گه‌ڵ ده‌ره‌نجامی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه‌ له‌ چه‌ندین وڵاتدا ڕووده‌ده‌ن.
                                                                                                             


916 مواضيع (92 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 | 37 | 38 | 39 | 40 | 41 | 42 | 43 | 44 | 45 | 46 | 47 | 48 | 49 | 50 | 51 | 52 | 53 | 54 | 55 | 56 | 57 | 58 | 59 | 60 | 61 | 62 | 63 | 64 | 65 | 66 | 67 | 68 | 69 | 70 | 71 | 72 | 73 | 74 | 75 | 76 | 77 | 78 | 79 | 80 | 81 | 82 | 83 | 84 | 85 | 86 | 87 | 88 | 89 | 90 | 91 | 92 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI