مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ باڵوێزی ڕۆمانیا ده‌كات

الخميس 17 اذار 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی پێشوازیكرد به‌ڕێز یاكوب به‌رادا باڵوێزی ڕۆمانیا له‌ به‌غداو له‌ دیدارێكدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و ڕۆمانیا گه‌شه‌ی باشی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش كارده‌كات بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ له‌ ڕێی پێكهێنانی لیژنه‌ی دۆستایه‌تی له‌ نێوان په‌رله‌مانی هه‌ردوو وڵات.

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بوڵغاریا ده‌كات

الخميس 17 اذار 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی پێشوازیكرد له‌ نیكۆلای مه‌لادینۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بوڵغاریاو له‌ دیدارێكدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داكۆكی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كه‌ عێراق له‌ ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌ ڕزگاری بوو كه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوودا پێیدا ده‌گوزه‌راو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ حكومه‌تی هاوبه‌شی نیشتمانی ئه‌زموونێكی ناوازه‌یه‌ به‌ڵام پێویستی به‌ كارو هاریكاری زیاتری وڵاتانی دۆسته‌ وه‌ك كۆماری بوڵغاریا.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌كادیمی و چاودێرانی سیاسی كۆده‌بێته‌وه‌

الأثنين 14 اذار 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 13/3/2011 له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌كادیمی و ڕاگه‌یاندنكاران و چاودێرانی سیاسی كۆبۆوه‌ به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی بارودۆخی ئێستا پش خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێری و سیاسی خۆی به‌باشترین شێوه‌ بگێڕێت به‌و پێیه‌ی باڵاترین ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ وڵاتداو ڕوونیشیكرده‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌بێت له‌ ئاستێكی باشدا بێت و هه‌ریه‌ك ڕۆڵی دیاریكراوی خۆی به‌پێی ده‌ستور بگێڕێت له‌ ڕێی هاریكاریكردنی یه‌كترو هه‌مه‌ئاهه‌نگی به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی گه‌ل.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ وه‌زیری ئابووری كۆریا ده‌كات

السبت 12 اذار 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌ جۆنك كیۆنك وه‌زیری ئابووری كۆریاو له‌ دیدارێكدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ عێراق به‌ ته‌نگژه‌ی زۆردا گوزه‌ری كردووه‌و ئێستاش خه‌ریكه‌ ده‌وڵه‌تێكی نوێ داده‌مه‌زرێت كه‌ هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ زانست و نوێبوونه‌وه‌و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ عێراق وڵاتێكی به‌هێزه‌و ڕۆڵی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌ ئابووری جیهاندا، ووتیشی:"ئێمه‌ شانازی ده‌كه‌ین به‌و په‌یوه‌ندیه‌ باشه‌ی كه‌ له‌ نێوان گه‌لی هه‌ردوو وڵاتدا هه‌یه‌".


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داكۆكی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ڕاسپارده‌كانی كۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات

الأربعاء 09 اذار 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌ لیژنه‌ی ڕێكخه‌ری كۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و له‌و دیداره‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه‌ به‌مزووانه‌ سازده‌كرێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئیجابی ده‌بێت و پێویسته‌ هه‌مووانیش پابه‌ندبن به‌ ڕاسپارده‌كانی كۆنگره‌كه‌وه‌.
                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر به‌هه‌ند وه‌رگرتنی داوا ڕه‌واكانی خۆپیشانده‌ران و ڕاست كردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی كاری حكومه‌ت

الأربعاء 09 اذار 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و خۆپیشانده‌ران و له‌و دیداره‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داكۆكی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كه‌ گه‌ل بنه‌ماو ڕیشه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌و هۆشیاریشیدا له‌هه‌ر كه‌لێنێك له‌ نێوان گه‌ل و توێژی سیاسه‌تمه‌داران له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ ده‌بێته‌ ئه‌وه‌ی سیاسیه‌كان شه‌رعیه‌ت له‌ده‌ست بده‌ن.
                                                                                                             



نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا ده‌كات واز بهێنرێت له‌ سیاسه‌تی خرۆشاندنی سۆزی جه‌ماوه‌ر له‌ كه‌ركوك له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ هێمای یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییه‌

الثلاثاء 08 اذار 2011
له‌م ڕۆژانه‌دا له‌ شاری كه‌ركوك بارگرژیه‌ك له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و پێكهاته‌ جیاوازه‌كان به‌دیهاتووه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ مه‌ترسی له‌ ئارادایه‌ به‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر ببێت و لێكدابڕان له‌ نێوان نه‌ته‌وه‌كان به‌دی بێت له‌ژێر سایه‌ی نه‌بوونی عه‌قڵانیه‌ت و لاوازی له‌ زمانی گفتوگۆی سیاسی

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ باڵوێزی كوه‌یت كۆده‌بێته‌وه‌

الثلاثاء 08 اذار 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ نوسینگه‌ی خۆی پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز عه‌لی موئمین باڵوێزی وڵاتی كوه‌یت له‌ عێراق..
                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆده‌بێته‌وه‌

الثلاثاء 08 اذار 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 2/3/2011 له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فالح ئه‌لفه‌ییاز ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆبۆوه‌و هه‌ردوولا تاووتوێی ڕووداوه‌كانی ئێستای عێراق و ناوچه‌كه‌ كرا.
                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا ده‌كات نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ڕۆڵی بێلایه‌نانه‌ی خۆی له‌ عێراقدا

الثلاثاء 08 اذار 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌ شاندێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئاد میلگراد نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، له‌ دیدارێكدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گرنگی په‌رله‌مانی خسته‌ڕوو به‌و ڕۆڵه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه‌تی و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ په‌رله‌مان به‌ شێوه‌یه‌كی ئیجابی ده‌ڕوانێته‌ ڕۆڵی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌تایبه‌ت كه‌ هێشتا بارودۆخی عێراق سه‌قامگیر نه‌بووه‌و پێویست به‌بوونی ڕۆڵێكی نێوده‌وڵه‌تی بێلایه‌ن هه‌یه‌.
                                                                                                             


916 مواضيع (92 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 | 37 | 38 | 39 | 40 | 41 | 42 | 43 | 44 | 45 | 46 | 47 | 48 | 49 | 50 | 51 | 52 | 53 | 54 | 55 | 56 | 57 | 58 | 59 | 60 | 61 | 62 | 63 | 64 | 65 | 66 | 67 | 68 | 69 | 70 | 71 | 72 | 73 | 74 | 75 | 76 | 77 | 78 | 79 | 80 | 81 | 82 | 83 | 84 | 85 | 86 | 87 | 88 | 89 | 90 | 91 | 92 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI