مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ باڵوێزی ئیتاڵیا ده‌كات

الثلاثاء 08 اذار 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ نوسینگه‌ی خۆی له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 7/3/2011 پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز جیراردۆ كارانتی باڵوێزی ئیتاڵیاو شاندی هاوڕێی، له‌ دیدارێكی دۆستانه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داكۆكی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كه‌ بارودۆخی عێراق مایه‌ی گرنگیدانی ناوچه‌كه‌و جیهانه‌ به‌گشتی و پێشی وابوو كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رقه‌رارنه‌بوونی وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ  پابه‌ندنه‌بوون به‌ شه‌راكه‌ت و ڕێككه‌وتنه‌ سیاسیه‌كان كه‌ له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌و ڕێككه‌تنانه‌دا حكومه‌ت پێكهاتووه‌و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان تاووتوێی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌كه‌ن تاوه‌كو ڕێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاوی بۆ بدۆزنه‌وه‌.
                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینی ئاڕاسته‌ی سه‌یید موحه‌ممه‌د سه‌عید ئه‌لحه‌كیم

الأربعاء 02 اذار 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینی ئاڕاسته‌ی سه‌یید موحه‌ممه‌د سه‌عید ئه‌لحه‌كیم كرد به‌هۆی كۆچی دوایی باوكی سه‌ماحه‌تی سه‌ید موحه‌ممه‌د ئه‌لحه‌كیم.

له‌ بروسكه‌كه‌دا هاتوو:

به‌وپه‌ڕی دڵگرانیه‌وه‌ هه‌واڵ كۆچی دوایی خواڵێخشبووی باوكتان سه‌ماحه‌تی سه‌ید موحه‌ممه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیممان پێگه‌یشت، ئێمه‌ له‌كاتێكدا به‌شداری خه‌متانین، پرسه‌ی خۆمان ئاڕاسته‌ی خۆتان و خانه‌واده‌كه‌تان ده‌كه‌ین.

                                                                                                             



سه‌رۆكي ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران پێشوازي له‌ باڵوێزي يونان كرد

الأربعاء 16 شباط 2011
به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌يفي سه‌رۆكي ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران چاويكه‌وت به‌ ميركوريوس كارافاتياس باڵوێزي يونان له‌ عيراق، وله‌دانيشتنێكدا هه‌ردوولا تاوتوێي گه‌شه‌پێداني په‌يوه‌ندي دووقۆڵي نێوان هه‌ردوولا به‌جۆرێك كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندي هه‌ردوو گه‌ل بگه‌ێنێت.
                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ردانی ناحیه‌ی زڵوعیه‌ ده‌كات بۆ ئاگاداربوون له‌ كاروباری هاوڵاتیان

الخميس 10 شباط 2011
به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی دوشه‌ممه‌ به‌رواری 7/2/2011 سه‌ردانی ناحیه‌ی زڵوعیه‌ی كرد له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ پرسه‌یه‌كی ئه‌و ناحیه‌یه‌.له‌سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌كاروباری هاوڵاتیان و داخوازی و ئه‌و كێشانه‌ی كۆڵیه‌وه‌ كه‌ به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، هه‌روه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داكۆكی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كه‌ ئه‌نجومه‌ن سووره‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داوای عێراقیه‌كان و لابردنی ئه‌و كێشانه‌ی به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داكۆكی له‌سه‌ر دیموكراتی و مافی مرۆڤ ده‌كات وه‌ك دوو گره‌نتی سه‌ره‌كی بۆ ڕزگاربوون له‌ دیكتاتۆریه‌ت

الأربعاء 09 شباط 2011
به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 8/2/2011 له‌ نوسینگه‌ی خۆی پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز ولیه‌م سبێنسه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ده‌زگای یاسای نێوده‌وڵه‌تی و مافه‌كانی مرۆڤ و شاندێكی هاوڕێی، له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیكردوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌وڵ ده‌دات بۆ زیاتر چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤ و دیموكراتیه‌ت له‌ عێراق به‌و پێیه‌ی دوو گره‌نتی سه‌ره‌كین بۆ ڕزگاربوون له‌ دیكتاتۆریه‌ت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ عێراق به‌ قۆناغێكی گواستنه‌وه‌دا ده‌گوزه‌رێت و هه‌نگاو ده‌نێت له‌ حوكمڕانی ناوه‌ندی تونده‌وه‌ به‌ره‌و سیسته‌مێكی دیموكراتی له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی و ماف، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌شاره‌زایی زۆری نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و نه‌ریتانه‌ هه‌یه‌ كه‌ دیموكراتیه‌ت ده‌چه‌سپێنن.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داكۆكی ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ عێراق له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی دروستی چاكسازیدایه‌

الأربعاء 09 شباط 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 8/2/2011 له‌ نوسینگه‌ی خۆی پێشوازیكرد  شێخ ئیسماعیل جه‌زاع موعزیل ئه‌لكه‌عود و به‌ڕێز حه‌سه‌ن وه‌هه‌ب عه‌لی ڕاوێژكاری ئاسایشی وه‌زاره‌تی كاره‌با، له‌و دیداره‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌یوه‌ندی پته‌وی نێوان پێكهاته‌كانی عێراقی به‌رز هه‌ڵسه‌نگاندو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ هاوڵاتیانی عێراقی له‌كتره‌وه‌ نزیكن و له‌سه‌ر ڕێبازی دروستی چاكسازیشدان.


                                                                                                             



باڵوێزی میسر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ له‌باره‌ی بارودۆخی میسر

الثلاثاء 08 شباط 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ چوارچێوه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شه‌ریف شاهین باڵوێزی میسر له‌ عێراق سووربوونی عێراقی نیشاندا له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاك و خه‌ڵكی میسرو دیاریكردنی چاره‌نووسی میسر له‌لایه‌ن خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یانه‌وه‌ به‌بێ ده‌ستێوردانی ده‌ره‌كی و ووتیشی:"گه‌لی میسر گه‌لێكی هۆشیاره‌و خاوه‌نی مێژوویه‌كی دێرینه‌و ده‌توانێت ئه‌م ته‌نگژه‌یه‌ی ئێستا تێپه‌ڕێنێت".


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داكۆكی ده‌كات له‌سه‌ر بایه‌خی كۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بۆ دیاریكردنی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و پارێزگاكان

الثلاثاء 08 شباط 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داكۆكیكرد له‌سه‌ر بایه‌خی سازكردنی كۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ واده‌ی خۆیدا له‌ به‌رواری 16-17ی ئه‌م مانگه‌، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌ چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئاماده‌سازی كۆنگره‌كه‌ له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 7/2/2011 ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ كۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بایه‌خی زۆری هه‌یه‌ بۆ داڕشتنی سیاسیه‌تی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و پارێزگاكان له‌به‌رئه‌وه‌ی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی ده‌چه‌سپێنێت و چاره‌سه‌ری ناكۆكیه‌كان ده‌كات له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كاندا.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هیواخوازی به‌دیهاتنی ئاسۆیه‌كی نوێیه‌ بۆ چه‌سپاندنی به‌رقه‌راری سیاسی له‌ ژێر سایه‌ی حكومه‌تی نیشتمانیدا

الثلاثاء 08 شباط 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 7/2/2011 پێشوازیكرد له‌ پیته‌ر ۆلبه‌رغ باڵوێزی نه‌رویج له‌ به‌غداو له‌ دیدارێكدا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.هه‌روه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ عێراق ده‌یه‌وێت به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ هه‌نگاو بنێت به‌مه‌به‌ستی به‌دیهاتنی به‌رقه‌راری سیاسی له‌ ژێر سایه‌ی حكومه‌تی هاوبه‌شی نیشتمانی و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ چاكسازی سیاسی گرنگ چوارچێوه‌ی سیسته‌می دیموكراتیدا ڕووده‌دات و ئه‌مه‌ش دواجار بارێكی ئارام ده‌هێنێته‌ ئاراوه‌، پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرد كه‌ له‌ ساڵی داهاتوودا گۆڕانكاری گه‌وره‌ له‌ عێراقدا ڕووده‌دات


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داكۆكی ده‌كات له‌سه‌ر پێویستی سه‌رخشتنی پاڵه‌وانێتی كه‌نداوی 21

الأثنين 07 شباط 2011
به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 6/2/2011 پێشوازیكرد له‌ شاندێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره‌و له‌و دیداره‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داكۆكیكرد له‌سه‌ر پێویستی وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رجه‌م توانا پێویسته‌كان بۆسه‌رخستنی پاڵه‌وانێتی كه‌نداوی 21 كه‌ له‌ساڵی 2013 له‌ پارێزگای به‌سره‌ ئه‌نجام ده‌درێت له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رخستنی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ ئاماژه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراق بۆ بارودۆخی ئاسایی خۆی له‌ نێو وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه‌و هانده‌رێكیش ده‌بێت بۆ میوانداریكردنی بۆنه‌ی دیكه‌ش.


                                                                                                             


916 مواضيع (92 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 | 37 | 38 | 39 | 40 | 41 | 42 | 43 | 44 | 45 | 46 | 47 | 48 | 49 | 50 | 51 | 52 | 53 | 54 | 55 | 56 | 57 | 58 | 59 | 60 | 61 | 62 | 63 | 64 | 65 | 66 | 67 | 68 | 69 | 70 | 71 | 72 | 73 | 74 | 75 | 76 | 77 | 78 | 79 | 80 | 81 | 82 | 83 | 84 | 85 | 86 | 87 | 88 | 89 | 90 | 91 | 92 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI