مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پشتیوانی ده‌ربڕێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌و وه‌زیران و په‌رله‌مانتاران

الأثنين 07 شباط 2011
به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پشتیوانی خۆی ده‌ربڕی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ له‌گه‌ڵ مووچه‌ی وه‌زیرو په‌رله‌مانتاران و ئه‌وان له‌ پله‌ی ئه‌واندان له‌ پێناوی هه‌نگاو هه‌ڵگرتنی ئیجابی له‌گه‌ڵ قۆناغی ئێستاو پشتیوانیكردنی ئابووری نیشتمانی عێراقی.

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی میسر ئه‌نجام ده‌دات

الأثنين 07 شباط 2011
به‌ڕێز ئوسامه‌  نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ دكتۆر ئه‌حمه‌د فه‌تحی سرور سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی میسری ئه‌نجامداو له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوایكرد ڕێز له‌ ویستی گه‌لی میسر بگیرێت و داواكانیان جێبه‌جێ بكرێت و هه‌موولایه‌كیش ئارامگربن و زمانی دیالۆگ به‌كاربهێنن بۆ كۆتاییهێنان به‌و كێشانه‌ی به‌دیهاتوون.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ ده‌وڵه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات

السبت 05 شباط 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری 3/2/2011 له‌ باره‌گای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد ده‌وڵه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز نوری مالیكی.له‌دیدارێكه‌دا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و كاندیدانه‌ی پێشكه‌شكراون بۆ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی و كاره‌باو وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئافره‌تان، هه‌روه‌ك هاوڕاشبوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندیه‌ سیاسیه‌كان له‌ نێوان لیسته‌ سیاسیه‌كان بۆ ته‌واوكردنی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی ئه‌ویش به‌ چالاككردنی كاره‌كانی هه‌رسێ ئه‌و لیژنانه‌ی كه‌ پێكهێنراون له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتمانی و هاوبه‌ندی عێراقیه‌و هاوبه‌ندی لیسته‌ كوردستانیه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به‌ كێشه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داكۆكی ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عێراق ده‌بێته‌ وڵاتێكی به‌هێز له‌ ناوچه‌كه‌دا

السبت 05 شباط 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری 3/2/2011 له‌ باره‌گای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌ شێخ عه‌بدوڵا بن زاید ئال نهه‌ییان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو و شاندی هاوڕێی.له‌دیدارێكدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گه‌شبینی خۆی ده‌ربڕی به‌ سه‌ركه‌وتنی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی كه‌ بڕیاره‌ له‌ كۆتایی مانگی ئازاردا سازبكرێت و وڵاتانی عه‌ره‌بیش به‌شداری به‌هێزو كارایان هه‌بێت، ووتیشی:"گه‌لی عێراق چاوه‌ڕێی به‌ستنی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی به‌غدایه‌ تاوه‌كو عێراق له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب بێت و عه‌ره‌بیش له‌گه‌ڵ عێراق بێت ئێمه‌ش متمانه‌مان هه‌یه‌ به‌وه‌ی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو ڕۆڵی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌ هاندانی سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌غدا ئاماده‌ببن و به‌شدار بن له‌و لوتكه‌یه‌".




                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌ماحه‌تی سه‌یید عه‌ممار حه‌كیم كۆده‌بێته‌وه‌

السبت 05 شباط 2011
به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری 3/2/2011 له‌گه‌ڵ سه‌ماحه‌تی عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی كۆبۆوه‌و له‌دیدارێكدا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی وڵات و جه‌ختیشكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر هاوبه‌شی نیشتمانی و كاركردن بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و پشتیوانیكردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
                                                                                                             



لیژنه‌ی فێركردنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی په‌رله‌مانتار عه‌بد زیاب عجێلی به‌سه‌رۆكی لیژنه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت

الخميس 03 شباط 2011
لیژنه‌ی فێركردنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 31/1/2011 یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی سازكردو له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌رله‌مانتار عه‌بد زیاب عجێلی به‌سه‌رۆكی لیژنه‌ و په‌رله‌مانتار عه‌بدولهادی ئه‌لحه‌كیم به‌ جێگری سه‌رۆك و په‌رله‌مانتار سوعاد جه‌بار به‌ بڕیارده‌ری لیژنه‌ هه‌ڵده‌بژێردرا.


                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كار ده‌كات بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسای ته‌رخانكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ ئه‌و پارێزگایانه‌ی سامانی نه‌وت و خاڵی سنوریان نیه‌

الخميس 03 شباط 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی ڕاگه‌یاند كه‌ گفتوگۆی چڕوپڕ هه‌یه‌ له‌باره‌ی ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه‌ سامانی نه‌وت یان خاڵی گومرگی سنوریان نیه‌، له‌وانه‌ش پڕۆژه‌ی دیناری نیشتمانی كه‌ پڕۆژه‌یه‌كی نوێیه‌ بۆ ته‌رخانكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی ئه‌و پارێزگایانه‌ هاوشێوه‌ی پڕۆژه‌ی پتڕۆدۆلار

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌كات

الخميس 03 شباط 2011
به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 2/2/2011 پێشوازیكرد له‌ شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكی به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار دارێل عیسا، له‌ دیدارێكدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ عێراق هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوو بوونی هه‌ر بیانیه‌ك ده‌بێت له‌سه‌ر ویستی عێراقیه‌كاان خۆیان بێت و به‌پێی ڕێككه‌وتننامه‌ بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق و وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر بنه‌مای یاساییه‌.

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌

الأربعاء 02 شباط 2011
به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز نوری مالیكی كۆبۆوه‌و هه‌ردوولا تاووتوێی بارودۆخی سیاسی و بابه‌ته‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسیان كرد له‌گه‌ڵ كاری هه‌ریه‌ك له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردووكیان.له‌به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی ئه‌و پۆسته‌ وه‌زاریانه‌ی كه‌ وه‌زیریان بۆ دانه‌نرا له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌ تیرۆریستیه‌كانی ئه‌مدواییه‌و ناهه‌مواری هاوڵاتیان و ته‌نگه‌تاوكردنیان له‌ به‌غداو پارێزگاكان.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی حیزبی فه‌زیڵه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

الأربعاء 02 شباط 2011
به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 31/1/2011 له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هاشم ئه‌لهاشمی ئه‌مینداری گشتی حیزبی فه‌زیڵه‌ كۆبۆوه‌و له‌دیدارێكدا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی دوا بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدڕاڵی له‌باره‌ی ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكان و حكومه‌تی هاوبه‌شی نیشتمانی.
                                                                                                             


916 مواضيع (92 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 | 37 | 38 | 39 | 40 | 41 | 42 | 43 | 44 | 45 | 46 | 47 | 48 | 49 | 50 | 51 | 52 | 53 | 54 | 55 | 56 | 57 | 58 | 59 | 60 | 61 | 62 | 63 | 64 | 65 | 66 | 67 | 68 | 69 | 70 | 71 | 72 | 73 | 74 | 75 | 76 | 77 | 78 | 79 | 80 | 81 | 82 | 83 | 84 | 85 | 86 | 87 | 88 | 89 | 90 | 91 | 92 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI