مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌شداری له‌ پرسه‌ی تایبه‌ت به‌ قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شوعله‌ ده‌كات و بڕی 50 ملیۆن دیناریش ده‌به‌خشێته‌ كه‌سوكاری قوربانیان

الأربعاء 02 شباط 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 31/1/2011 به‌شداریكرد له‌ پرسه‌ی شه‌هیدانی ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی ناوچه‌ی شوعله‌ له‌به‌غدا كه‌ ده‌یان كه‌سی شه‌هیدو برینداركرد، له‌چوارچێوه‌ی پرسه‌كه‌شدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ زاری كه‌سوكاری قوربانیه‌كانه‌وه‌ له‌ وورده‌كاری ڕووداوه‌كه‌ی كۆڵیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی ته‌قه‌كردن له‌ هاوڵاتیان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ عێراقیه‌كانه‌وه‌،

                                                                                                             



وته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ كۆنگره‌ی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌رله‌مانی

الثلاثاء 01 شباط 2011
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
خوشكان و برایانی به‌ڕێز، سڵاوێكی زۆرتان ئاڕاسته‌ ده‌كه‌م، ده‌سخۆشی له‌هه‌ر هه‌وڵێكی باش ده‌كه‌ین به‌ ئامانجی به‌ره‌وپێشبردنی ئاسۆكانی دیموكراتی له‌ وڵاته‌كه‌ماندا بۆ به‌هێزكردنی شاره‌زایی و ئه‌زموونه‌كان، تاوه‌كو ده‌ستكه‌وتی دیكه‌شمان به‌ده‌ست بكه‌وێت و بگه‌ینه‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ گه‌له‌كه‌مان هیوای بۆ ده‌خوازێت

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ باڵوێزی به‌ریتانیا ده‌كات

الأثنين 31 كانون الثاني 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز جۆن جه‌نكیز باڵوێزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و له‌دیدارێكدا هه‌ردوولا تاووتوێی بارودۆخی سیاسی گشتیان له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌دا كرد، هه‌روه‌ك گفتوگۆكرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان عێراق و به‌ریتانیاو چۆنیه‌تی پته‌وكردنی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ردانی پارێزگای تكریت ده‌كات

الأثنين 31 كانون الثاني 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری 27/1/2011 سه‌ردانی پارێزگای تكریتی كردو له‌و سه‌ردانه‌شدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وێڕای ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌ دژی ئه‌و كاره‌ تاوانكاریه‌ی كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خشی به‌ئامانجگرت و ده‌یان كه‌سی كرده‌ قوربانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ تیرۆر كاتێك ناوچه‌ جیاوازه‌كانی وڵات به‌ ئامانج ده‌گرێت ده‌یه‌وێت ژیانی تێدا بوه‌ستێنێت و په‌راوێزخراویان بكات، به‌ڵام داكۆكی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كه‌ هه‌رگیز تیرۆریستان ناتوانن وڵات بوه‌ستێنن و به‌شداری له‌ به‌رپرسیارێتی ڕابگرن چونكه‌ پێویسته‌ هه‌موولایه‌ك به‌یه‌كه‌وه‌ كاربكه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ردانی قه‌زای حه‌مدانیه‌ ده‌كات

الأثنين 31 كانون الثاني 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی ڕۆژی هه‌ینی به‌رواری 28/1/2011 له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ پارێزگای موسڵ سه‌ردانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی كرد له‌ قه‌زای حه‌مدانیه‌ كه‌ به‌بنه‌مای سه‌ره‌كی زانكۆی حه‌مدانیه‌ داده‌نرێت، هه‌روه‌ك بڕی 100 ملیۆن دیناریشی به‌خشیه‌ ئه‌و كۆلێژه‌.هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌و سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌زای حه‌مدانیه‌ كۆبۆوه‌و گوێبیستی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ بوو كه‌ ئه‌و قه‌زایه‌ به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ردانی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات

الأحد 30 كانون الثاني 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی  ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 26/1/2011 سه‌ردانی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی كردو له‌دیداره‌كه‌شدا هه‌ردوولا گفتوگۆی چڕوپڕیانكرد له‌باره‌ی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سه‌باره‌ت به‌ ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكان.هه‌روه‌ك تاوتووێی بارودۆخی ئاسایش و سیاسی وڵات و ڕێككه‌وتنه‌ سیاسیه‌كان كرا له‌وانه‌ش پابه‌ندیه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت و پێویستی دیاریكردنی كاندیدی پۆسته‌ به‌تاڵه‌كان به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌ته‌ ئه‌منیه‌كان


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ باڵوێزی روسیا كۆده‌بێته‌وه‌

الخميس 27 كانون الثاني 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 26/1/2011 پێشوازیكرد له‌ ڤالێری شۆڤانێف باڵوێزی ڕوسیا له‌ عێراق و له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا باڵوێزی ڕوسیا به‌ناوی سه‌ركرده‌كانی ڕوسیاوه‌ پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی.له‌دیداره‌كه‌شدا هه‌ردوولا گفتوگۆیانكرد له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی و هاوڕابوون له‌سه‌ر ئاڵۆگۆڕی سه‌ردانه‌كان له‌ نێوان په‌رله‌مانی هه‌ردوو وڵات، له‌مڕوه‌شه‌وه‌ باڵوێزی ڕوسیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا بۆ بزواندنی په‌یوه‌ندیه‌ په‌رله‌مانیه‌كان و په‌ره‌پێدانی له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندن كۆده‌بێته‌وه‌

الخميس 27 كانون الثاني 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی له‌گه‌ڵ بورهان شاوی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندن كۆبۆوه‌ به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی سه‌باره‌ت به‌ ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكان به‌وه‌ی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی حكومه‌تدا بێت.له‌و دیداره‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داكۆكیكرد له‌سه‌ر پێویستی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بارودۆخی دیموكراتی نوێ له‌ عێراق كه‌ له‌ قۆناغی بنیاتناندایه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ نابێت باز به‌سه‌ر ماده‌و بڕگه‌كانی ده‌ستوردا بدرێت و پێویسته‌ ڕێز له‌ ڕۆڵی په‌رله‌مان بگیرێت كه‌ به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ وڵاتدا له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له‌ گه‌له‌وه‌ وه‌رگرتووه‌.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئاكسۆن مۆبل كۆده‌بێته‌وه‌

الخميس 27 كانون الثاني 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 25/1/2011 پێشوازیكرد له‌ جێمز ئاده‌مز  به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئاكسۆن مۆبل و له‌ دیدارێكدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داكۆكیكرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێوسته‌ گرێبه‌سته‌كانی په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كانی نه‌وت كه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وت ئه‌نجامیان ده‌دات له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانیه‌كان به‌ندی تایبه‌تی تێدابێت به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق و باشكردنی بارودۆخی پارێزگاكان.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

الخميس 27 كانون الثاني 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆكی كۆمسیۆن باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆبۆوه‌ به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی سه‌باره‌ت به‌ ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكان به‌وه‌ی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی حكومه‌تدا بێت.


                                                                                                             


916 مواضيع (92 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 | 37 | 38 | 39 | 40 | 41 | 42 | 43 | 44 | 45 | 46 | 47 | 48 | 49 | 50 | 51 | 52 | 53 | 54 | 55 | 56 | 57 | 58 | 59 | 60 | 61 | 62 | 63 | 64 | 65 | 66 | 67 | 68 | 69 | 70 | 71 | 72 | 73 | 74 | 75 | 76 | 77 | 78 | 79 | 80 | 81 | 82 | 83 | 84 | 85 | 86 | 87 | 88 | 89 | 90 | 91 | 92 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI