مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوی به‌ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراقی ده‌كه‌وێت

الخميس 27 كانون الثاني 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی چاویكه‌وت به‌ دكتۆر سینان شه‌بیبی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراقی و ڕاوێژكاری ئابووری دكتۆر موحه‌ممه‌د ساڵح.له‌دیدارێكدا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سه‌باره‌ت به‌ ده‌سته‌سه‌ربه‌خۆكان و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی حكومه‌تدا بێت، ئه‌وه‌بوو پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ ده‌بێته‌ ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی نه‌توانێت پاره‌و داراییه‌كانی له‌ ده‌ره‌وه‌ بپارێزێت


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ تیرۆریستیانه‌ی له‌ دیاله‌و كه‌ربه‌لا ڕوویاندا

الأحد 23 كانون الثاني 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی ناڕه‌زایی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو كاره‌ تیرۆریستیه‌ی كه‌ هاوڵاتیانی به‌ ئامانجگرت له‌ هه‌ردوو پارێزگای دیاله‌و كه‌ربه‌لای پیرۆزو له‌ ئه‌نجامدا چه‌ندین هاوڵاتی بێتاوان بوونه‌ قوربانی.هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌و ڕووداوه‌ی به‌ دژی گه‌لی عێراق وه‌سفكردو داكۆكی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كه‌ ئه‌و كارانه‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پێوه‌ره‌ مرۆیی و ئه‌خلاقیه‌كانه‌و هه‌وڵێكه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراق به‌ره‌و توندوتیژی مه‌زهه‌بی و دروستكردنی له‌مپه‌ره‌ له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوونی ئاشتی و ئاسایش و به‌رقه‌راری له‌ عێراقدا.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ تیرۆریستیه‌ی پۆلیسی تكریتی به‌ ئامانجگرت

الخميس 20 كانون الثاني 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی به‌توندی ناڕه‌زایی ده‌ربڕی له‌دژی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستیه‌ی ده‌سته‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی به‌ئامانجگرت كه‌ ده‌یانویست خۆیان بۆ نێو ڕیزه‌كانی پۆلیس تۆمار بكه‌ن كه‌ بووه‌ هۆی برینداربوون و شه‌هیدبوونی ده‌یان كه‌س.سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ ئه‌و كاره‌ به‌هه‌موو پێوه‌رێك كارێكی ترۆریستیه‌و سوكایه‌تیكردنه‌ به‌ گیانی هاوڵاتیان و هه‌وڵێكه‌ بۆ ڕێگرتن له‌به‌رده‌م ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی كه‌ به‌مدواییه‌ عێراق به‌خۆیه‌وه‌ بینیویه‌تی، هه‌روه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن پرسه‌ی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان كردو هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداره‌كانیش خواست.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی فیدڕاڵی ده‌وڵه‌تی ئیمارات كۆده‌بێته‌وه‌

الأربعاء 19 كانون الثاني 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی له‌گه‌ڵ عه‌بدولعه‌زیز عه‌بدوڵا ئه‌لغه‌ریر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی فیدڕاڵی ده‌وڵه‌تی ئیمارات كۆبۆوه‌و له‌دیدارێكدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند كه‌ عێراق توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی گرنگ و ناوه‌ندی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناوچه‌كه‌، هه‌روه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیمارات ڕوون و ئاشكرایه‌و هاریكاریه‌كانی نێوان هه‌ردوولاش ده‌بنه‌ بنه‌مای مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ ڕووبدات.

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئوممه‌ی كوه‌یتی كۆده‌بێته‌وه‌

الثلاثاء 18 كانون الثاني 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی له‌گه‌ڵ دكتۆر جاسم خورافی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئوممه‌ی كوه‌یتی كۆبۆوه‌و له‌دیدارێكدا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان عێراق و كوه‌یت و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند كه‌ عێراق سووره‌ له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان عێراق و كوه‌یت و كاراكردنی هاریكاریه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م گرفته‌كان به‌گیانێكی برایانه‌، هه‌روه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ چاره‌سه‌ری مه‌نتیقی و واقیعی بۆ كێشه‌كان و گیانی هاریكاری گره‌نتی سه‌ره‌كی تێپه‌ڕاندنی كێشه‌كانه‌ بۆ بنیاتنانی په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وو به‌هێز.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كات

الثلاثاء 18 كانون الثاني 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 17/1/2011 له‌ نوسینگه‌ی خۆی پێشوازیكرد له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و له‌و دیداره‌دا گوێبیستی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌بوو كه‌ سه‌رۆكی ئه‌و ڕێكخراوانه‌ خستیانه‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌ بێكاری و گرفتی بێباوكان و بێوه‌ژنان.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌كات

الأثنين 17 كانون الثاني 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 16/1/2011 له‌ باره‌گای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌ ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاو شاندی هاوڕێی، له‌و دیداره‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داكۆكیكرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی خه‌ڵكی عێراق ڕێز له‌ وڵاتی توركیا ده‌گرن به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌ ئیجابیه‌ی كه‌ له‌ عێراق بینیویه‌تی.هه‌روه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ووتیشی:"ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی ده‌كات له‌ هاریكاری ستراتیژی له‌ نێوان عێراق و توركیا له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانداو هیواشمان وایه‌ كه‌ هاریكاریه‌كی له‌مشێوه‌یه‌ ڕۆڵی هه‌بێت له‌ به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ردوو وڵاتی دۆست له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا".


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی سوریا ده‌كات

الأحد 16 كانون الثاني 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 15/1/2011 له‌ باره‌گای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی سوریا، له‌و دیداره‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خۆشحاڵی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی سوریاو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ هه‌ردوو گه‌لی سوریاو عێراق په‌یوه‌ندی و په‌رژه‌وه‌ندی و مێژووی هاوبه‌ش و پاشخانی عه‌ره‌بیان هه‌یه‌.



                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی ده‌كات

الأحد 16 كانون الثاني 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 15/1/2011 له‌ نوسینگه‌ی خۆی پێشوازیكرد له‌ په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و ئه‌مینداری گشتی حیزبی كۆنگره‌ی نیشتمانی و شاندێكی هاوڕێی، له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا تاووتوێی بارودۆخی گشتی سیاسی عێراقیان كرد له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی لیسته‌ سیاسیه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كترو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌نیش جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامبوونی ئه‌مجۆره‌ دیدارانه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر باری سیاسی وڵات.

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات

الأحد 16 كانون الثاني 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 15/1/2011  له‌ نوسینگه‌ی خۆی پێشوازیكرد له‌ فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و له‌دیدارێكدا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی چه‌ند كاروبارێكی تایبه‌ت به‌ پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن.

                                                                                                             


916 مواضيع (92 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 | 37 | 38 | 39 | 40 | 41 | 42 | 43 | 44 | 45 | 46 | 47 | 48 | 49 | 50 | 51 | 52 | 53 | 54 | 55 | 56 | 57 | 58 | 59 | 60 | 61 | 62 | 63 | 64 | 65 | 66 | 67 | 68 | 69 | 70 | 71 | 72 | 73 | 74 | 75 | 76 | 77 | 78 | 79 | 80 | 81 | 82 | 83 | 84 | 85 | 86 | 87 | 88 | 89 | 90 | 91 | 92 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI