مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختده‌كاته‌وه‌ به‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی سیاسی گره‌نتی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی وڵاته‌

الأحد 16 كانون الثاني 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 15/1/2011  له‌ نوسینگه‌ی خۆی پێشوازیكرد له‌ ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رۆك هۆزو پیاوماقوڵان و ڕۆشنبیرانی پارێزگای نه‌جه‌فی پیرۆز به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی ڕه‌شید حلو ئه‌لموسه‌وی، له‌و دیداره‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ووتی:"ڕێڕه‌وی وڵات پێویستی به‌ ڕاستكردنه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه‌و به‌ره‌و دواوه‌ گه‌ڕانه‌وه‌

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مریكی كۆده‌بێته‌وه‌

الأحد 16 كانون الثاني 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 15/1/2011  چاویكه‌وت به‌ جه‌نه‌ڕاڵ ماتس فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مریكی و شاندی هاوڕێی و له‌و دیداره‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عێراق به‌ره‌و به‌رقه‌راری ئاسایش ده‌ڕوات و هیواخوازه‌ ئاسۆیه‌كی نوێ به‌دی بێت له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م بابه‌ته‌ نیشتمانیه‌كان له‌ ژێر سایه‌ی حكومه‌تێكی هاوبه‌شی نیشتمانی.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بروسكه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی هه‌ڵبژاردنی نیشتمانی ده‌كات

الأحد 16 كانون الثاني 2011
بۆ برایانی ئازیز له‌ هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی تۆپی پێی كه‌ به‌شداره‌ له‌ پاڵه‌وانێتی جامی ئاسیا..بێگومان به‌ شانازی و دڵگه‌رمیه‌كی زۆره‌وه‌ چاوو دڵمان ڕوو له‌ ئێوه‌یه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێوه‌ هه‌ڵگری ئاوات و هیوای چه‌ندین ملیۆن كه‌سن له‌ ڕۆڵه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ كاتێك به‌شداری ده‌كه‌ن له‌ پاڵه‌وانێتی جامی ئاسیا كه‌ له‌لایه‌ن وڵاتی قه‌ته‌ره‌وه‌ میوانداری ده‌كرێت،


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ پشكنه‌ری گشتی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات

الأحد 16 كانون الثاني 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 15/1/2011 له‌ نوسینگه‌ی خۆی پێشوازیكرد له‌ عه‌قیل توڕه‌یحی پشكنه‌ری گشتی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له‌و دیداره‌دا پشكنه‌ری گشتی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی و متمانه‌شی ده‌ربڕی به‌ تواناكانی بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی ئه‌نجومه‌ن.

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ هاتنه‌وه‌ی سه‌یید موقته‌دا سه‌در بۆ عێراق ده‌كات

الأحد 16 كانون الثاني 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌یید موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ هاتنه‌وه‌یان بۆ عێراق، هه‌روه‌ك هه‌ردوولا داكۆكیانكرده‌وه‌ له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی گه‌ل و خاكی عێراق و گفتوگۆش كرا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی عێراق به‌گشتی و جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر بنیاتنانی حكومه‌تی هاوبه‌شی نیشتمانی و ئاماژه‌شكرا به‌وه‌ی په‌رله‌مان ڕۆڵی ده‌ستوری خۆی بگێڕێت.

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات

الأحد 16 كانون الثاني 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری 13/1/2011 سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی كردوو له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی ڕاپه‌ڕاندن.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه‌ ده‌كات

الأحد 16 كانون الثاني 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری 13/1/2011 له‌گه‌ڵ جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆبۆوه‌، له‌‌و دیداره‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئومێدی گه‌لی عێراقی خسته‌ڕوو كه‌ حكومه‌تێكی دیموكرات و سه‌ركه‌توو به‌دی بێت كه‌ بتوانێت وڵات بنیات بنێت و ئاستی بژێوی هاولاتیان به‌رزبكاته‌وه‌، هه‌روه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی هاتنی جێگری سه‌رۆكی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عێراق ووتی:"خۆشحاڵین به‌هاتنتان بۆ به‌غدا به‌تایبه‌ت كه‌ بارودۆخ له‌ عێراق ئارام بۆته‌وه‌و حكومه‌تی هاوبه‌شی نیشتمانی پێكهاتووه‌".


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی كوه‌یت ده‌كات

الخميس 13 كانون الثاني 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی  ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 112/1/2011 له‌باره‌گای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ هۆشیار زێباری و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت و وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌ت عه‌لی ده‌باغ پێشوازیكرد له‌ شێخ ناسر ئه‌لموحه‌ممه‌د ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لسوباح سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوه‌یت و شاندی هاوڕێی و له‌دیدارێكدا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان عێراق و كوه‌یت و چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵاتی دۆستدا بێت.

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی ده‌سته‌بژێران و لێهاتووان ‌ ده‌كات

الخميس 13 كانون الثاني 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 112/1/2011 له‌ نوسینگه‌ی خۆی پێشوازیكرد له‌ شاندێكی ده‌سته‌بژێران و لێهاتووانی عێراقی به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر موسا ئه‌لموسه‌وی و له‌دیدارێكدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی پاراستنی توانا زانستیه‌كان و كردنه‌وه‌ی بوار بۆیان تاوه‌كو ڕۆڵیان هه‌بێت له‌ سیاسه‌تی گشتی و به‌نجه‌یان دیار بێت له‌ عێراقی شارستانیه‌ت و داواشیكرد پله‌و پایه‌ی خاوه‌ن تواناكان پارێزراو بێت به‌شێوه‌یه‌ك گونجاو بێت له‌گه‌ڵ توانا زانستیه‌كانیان.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ په‌رله‌مان موڵكی هه‌موو ڕۆڵه‌كانی گه‌لی عێراقه‌ بۆیه‌ ده‌بێت به‌دواداچوون بۆ به‌رژوه‌ندیه‌كانیان بكات

الخميس 13 كانون الثاني 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 112/1/2011 له‌ نوسینگه‌ی خۆی پێشوازیكرد له‌ شاندێك به‌سه‌رۆكایه‌تی شێخ جه‌بار ئه‌لكینانی به‌نوێنه‌رایه‌تی شێخ قاسم ئه‌لتائی، له‌دیدارێكدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مان موڵكی هه‌موو ڕۆڵه‌كانی گه‌لی عێراقه‌ هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت به‌دواداچوون بۆ به‌رژوه‌ندیه‌كانیان بكات.


                                                                                                             


916 مواضيع (92 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 | 37 | 38 | 39 | 40 | 41 | 42 | 43 | 44 | 45 | 46 | 47 | 48 | 49 | 50 | 51 | 52 | 53 | 54 | 55 | 56 | 57 | 58 | 59 | 60 | 61 | 62 | 63 | 64 | 65 | 66 | 67 | 68 | 69 | 70 | 71 | 72 | 73 | 74 | 75 | 76 | 77 | 78 | 79 | 80 | 81 | 82 | 83 | 84 | 85 | 86 | 87 | 88 | 89 | 90 | 91 | 92 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI