مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی ده‌كات له‌ باڵوێزی ئیتاڵیا له‌ عێراق

الثلاثاء 14 كانون الاول 2010
 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی  ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 14/12/2010 له‌ نوسینگه‌ی خۆی پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز جیراردۆ كرانتی باڵوێزی ئیتاڵیا له‌ عێراق و نوێنه‌رانی په‌یمانگای ئییبمالمۆ بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئیتاڵیاو وڵاتانی ئه‌فریقیاو ئه‌مریكای لاتینی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتی دوور.

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كاری ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی به‌رهه‌می هه‌وڵه‌كانی پێشووه‌و ناكرێت شاره‌زایی په‌رله‌مانتارانی خوله‌كانی پێشوو پشتگوێ بخرێت

الثلاثاء 14 كانون الاول 2010
 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی  ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 13/12/2010 له‌ نوسینگه‌ی خۆی پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز مونه‌تسیر ئه‌لئیماره‌ ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عێراقی و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌میندارێتی گشتی یه‌كێتیه‌كه‌.
 


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندن ده‌كات

الثلاثاء 14 كانون الاول 2010
 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی  ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 13/12/2010 له‌ نوسینگه‌ی خۆی پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز دكتۆر سه‌فائه‌دین روبه‌یع سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندن و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌، له‌دیداره‌كه‌دا تاووتوێی سروشتی كاری ده‌سته‌كه‌و ئه‌ركه‌كانی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی كرا

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی ده‌كات له‌ باڵوێزی ئوستراڵیا له‌ عێراق

الثلاثاء 14 كانون الاول 2010
 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی  ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 13/12/2010 له‌ نوسینگه‌ی خۆی پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز ڕۆبه‌رت جێمس تایسن باڵوێزی ئوسترالیا له‌ عێراق، له‌دیداره‌كه‌دا تاووتوێی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرا له‌گه‌ڵ شێوازی هه‌مه‌ئاهه‌نگی و هاریكاری له‌بواری كشتوكاڵی به‌و پێیه‌ی ئوسترالیا خاوه‌نی شاره‌زاییه‌كی پێشكه‌وتووه‌ له‌بواری كشتوكاڵ


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی ده‌كات له‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری ئه‌ڵمانی

الأثنين 13 كانون الاول 2010
 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی  ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 12/12/2010 له‌ نوسینگه‌ی خۆی پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز ئۆڵریش كه‌ننا هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری ئه‌ڵمانی له‌ عێراق، له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌ دوو قۆڵیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و چۆنیه‌تی ئاڵوگۆڕی شاره‌زاییه‌كان و هاریكاری سیاسی و ئابووری.

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ی یه‌كگرتووه‌كان تاووتوێی دۆسیه‌ی ده‌رچوونی عێراق له‌ به‌ندی حه‌وته‌م ده‌كات

الأثنين 13 كانون الاول 2010
 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی  ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 12/12/2010 له‌ نوسینگه‌ی خۆی پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز ئاد میلگرد سه‌رۆكی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (یۆنامی) له‌ عێراق، له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی چه‌ندین بابه‌ت كه‌ مایه‌ی گرنگی پێدانی هه‌ردوولایه‌ له‌وانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی هێشتنه‌وه‌ی عێراق له‌ ژێر به‌ندی حه‌وته‌مدا

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ شاندێكی ئاژانسی ئه‌مریكی بۆ په‌ره‌پێدان تاووتوێی به‌رنامه‌ی پشتیوانی و گه‌شه‌سه‌ندنی په‌رله‌مانی ده‌كات

الأثنين 13 كانون الاول 2010
 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 12/12/2010 له‌ نوسینگه‌ی خۆی پێشوازیكرد له‌ شاندێكی ئاژانسی ئه‌مریكی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌رۆكایه‌تی پۆل ڕاندۆڵف، له‌ دیداره‌كه‌دا وورده‌كاری به‌رنامه‌ی پشتیوانی و په‌ره‌پێدانی په‌رله‌مانی تاووتوێكرا كه‌ ئاژانسی ناوبراو به‌ هاریكاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جێبه‌جێی ده‌كات.

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر بایه‌خی گفتوگۆی نیشتمانی له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان

الأحد 12 كانون الاول 2010
 سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق به‌ڕێز ئوسامه‌ نووجه‌یفی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ رۆژی‌ شه‌ممه‌ به‌رواری 11/12/2010 گه‌یشته‌ شاری هه‌ولێر كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمی له‌مشێوه‌یه‌یه‌ پاش وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌م سه‌ردانه‌ش پاش بانگهێشتێكی فه‌رمی هات له‌لایه‌ن به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ به‌شداریكرد له‌ كۆنگره‌ی  سێزده‌هه‌می ئه‌و پارته‌.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پشتیوانی ده‌رده‌بڕێت بۆ زیادكردنی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ

الخميس 09 كانون الاول 2010
 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌وپه‌ڕی توانای خۆی پشتیوانی پڕۆژه‌ی یاسای زیادكردنی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات، له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ نووسراوێكدا وه‌ڵامی داوایه‌كی وه‌زیری ناوخۆی داوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كاربكات تا پڕۆژه‌ی یاسای زیادكردنی مووچه‌ی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر ده‌كات

الأربعاء 08 كانون الاول 2010
 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 8/12/2010 پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز موحه‌ممه‌د قاسم یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسرو به‌ڕێز شه‌ریف شاهین باڵوێزی میسر له‌ به‌غدا، له‌ دیداره‌كه‌دا یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر سڵاوی سه‌رۆك حوسنی موباره‌كی گه‌یانده‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ سه‌ره‌ڕای گرانی ئه‌ركی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڵام وڵاتی میسر پێی وایه‌ به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بكات.

                                                                                                             


916 مواضيع (92 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 | 37 | 38 | 39 | 40 | 41 | 42 | 43 | 44 | 45 | 46 | 47 | 48 | 49 | 50 | 51 | 52 | 53 | 54 | 55 | 56 | 57 | 58 | 59 | 60 | 61 | 62 | 63 | 64 | 65 | 66 | 67 | 68 | 69 | 70 | 71 | 72 | 73 | 74 | 75 | 76 | 77 | 78 | 79 | 80 | 81 | 82 | 83 | 84 | 85 | 86 | 87 | 88 | 89 | 90 | 91 | 92 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI