مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ شاندێكی هۆزه‌كانی كه‌ركوك ده‌كات

السبت 04 كانون الاول 2010
 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی له‌ نوسینگه‌ی خۆی له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری 2/12/2010 پێشوازیكرد له‌ شاندێكی هۆَزه‌كانی عه‌ره‌بی كه‌ركوك به‌سه‌رۆكایه‌تی شێخ عه‌بدولڕحمان مونشید ئه‌لعاسی، شاندی هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی كه‌ركوك له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی.

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و نوێنه‌ری لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

السبت 04 كانون الاول 2010
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری 1/12/2010 له‌ هۆڵی ده‌ستوری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و نوێنه‌ری لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان كۆبۆوه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی دوا قۆناغه‌كانی كاری لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ هه‌مواركردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆو لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن كرا، ئاماژه‌ به‌وه‌شكرا كه‌ لیژنه‌كه‌ یاسای په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌خاته‌ به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ كونسوڵی میسر له‌ عێراق ده‌كات

السبت 04 كانون الاول 2010
 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی له‌ نوسینگه‌ی خۆی له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 1/12/2010 پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز هیشام سه‌بری كونسولی میسر له‌ عێراق، له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا كونسوڵی میسر پیرۆزبایی سه‌رۆك موباره‌ك و گه‌لی میسری گه‌یانده‌ به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ندكردنی یاسای پاراستنی ڕۆژنامه‌نووسان به‌ یه‌كێك له‌ كاره‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانی ئه‌نجومه‌ن داده‌نێت

السبت 04 كانون الاول 2010
 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی له‌ نوسینگه‌ی خۆی له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 1/12/2010 پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز موه‌ئه‌یه‌د لامی نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی عێراق و شاندێك له‌ سه‌ندیكاكه‌، له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا نه‌قیبی

                                                                                                             



سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌جیا پێشوازی‌ له‌ دوو شاندی توركمانی و یه‌زیدی ده‌كات

السبت 04 كانون الاول 2010
 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجێفی‌ پێشوازیی‌ شاندێكی نوێنه‌رانی‌ توركمانی‌ عیراق كرد كه‌ بریتی‌ بوون له‌ به‌ڕێزان فریاد عومه‌ر ومحه‌مه‌د مه‌هدی‌ ئه‌لبه‌یاتی‌ و فه‌وزی‌ ئه‌كره‌م ته‌رزی‌ .

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت بۆ پشتیوانیكردنی دۆستایه‌تی نێوان عێراق و یۆنان

السبت 04 كانون الاول 2010
 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 30/11/2010 له‌ نوسینگه‌ی خۆی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌ میركۆریۆس كارافۆتیاس باڵوێزی یۆنان له‌ عێراق، له‌دیداره‌كه‌دا باڵوێزی یۆنان نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی، هه‌روه‌ك له‌ دیداره‌كه‌دا تاووتوێی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و گه‌شه‌پێدانی كرا به‌شێویه‌ك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا بێت.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌میانی پێشوازیكردنی له‌ باڵوێزی چین جه‌خت له‌ سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كاته‌وه‌

السبت 04 كانون الاول 2010
 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ عه‌بدولعه‌زیز نوجه‌یفی له‌نووسینگه‌ی خۆی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 30/11/2010 پێشوازیكرد له‌ تشانگ یی باڵوێزی چین له‌ عیراق.
سه‌ره‌تا باڵوێزی چین پێرۆزبایی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی میللی چینی به‌ نوجه‌یفی ڕاگه‌یاند به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ میانه‌ی پێشوازیكردنی باڵوێزی سوید له‌ عێراق داكۆكی ده‌كات له‌سه‌ر گرنگی سه‌رخستنی دیموكراتی له‌ عێراقدا

السبت 04 كانون الاول 2010
 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی له‌ نوسینگه‌ی خۆی له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 30/11/2010 پێشوازیكرد له‌ كارل مه‌جانینوس نه‌سر باڵوێزی سوید له‌ به‌غدا، سه‌ره‌تاش باڵوێزی سوید پیرۆزبایی خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن


                                                                                                             



سه‌رۆكی‌ ئه‌ نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ شاری به‌سره‌وه‌ بانگێشی‌ جێبه‌جێكردنی‌ یاسای‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگه‌كان ده‌كات

الثلاثاء 30 تشرين الثاني 2010
 سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق ئوسامه‌ نوجه‌یفی‌ به‌ یاوه‌ریی‌ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر قوسه‌ی‌ ئه‌لسووهێل و شاندێكی‌ بالاَی‌ قه‌واره‌ سیاسییه‌كانی‌  په‌رله‌مان سه‌ردانی شاری به‌سره‌ی كردو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگه‌ی‌ به‌سره‌ جه‌بارئه‌مین جابرو ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ به‌سره‌ پێشوازییان لێكراو ئه‌م سه‌ردانه‌یان به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند، به‌و پێیه‌ی یه‌كه‌مجاره‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانه‌وه‌ سه‌ردانی‌ پارێزگه‌ی‌ به‌سره‌ی بكرێت.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ردانی شاری كازمیه‌ له‌ به‌غدا ده‌كات

الأحد 28 تشرين الثاني 2010
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی ڕۆژی هه‌ینی به‌رواری 26/11/2010 سه‌ردانی شاری كازمیه‌ی پیرۆزی كرد له‌ به‌غدای پایته‌خت به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ بارودۆخی هاوڵاتیان و په‌رله‌مانتار به‌ها ئه‌عره‌جیش له‌پێشوازی به‌ڕێزیاندا بوو.

                                                                                                             


916 مواضيع (92 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 | 37 | 38 | 39 | 40 | 41 | 42 | 43 | 44 | 45 | 46 | 47 | 48 | 49 | 50 | 51 | 52 | 53 | 54 | 55 | 56 | 57 | 58 | 59 | 60 | 61 | 62 | 63 | 64 | 65 | 66 | 67 | 68 | 69 | 70 | 71 | 72 | 73 | 74 | 75 | 76 | 77 | 78 | 79 | 80 | 81 | 82 | 83 | 84 | 85 | 86 | 87 | 88 | 89 | 90 | 91 | 92 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI