مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كاری عێراقی كۆده‌بێته‌وه‌

الأحد 28 تشرين الثاني 2010
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری 25/11/2010 چاوی كه‌وت به‌سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كاری عێراقی، له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆسته‌ نوێیه‌كه‌ی.

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داكۆكی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ده‌ستور مافی داوه‌ به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان خاوه‌نی زمان و كه‌لتوری خۆیان بن و پێویسته‌ هه‌موولایه‌كیش ڕێز له‌و مافه‌ بگرن

الأحد 28 تشرين الثاني 2010
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری 25/11/2010 له‌ نوسینگه‌ی خۆی پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز حه‌نین قه‌دۆ ئه‌مینداری گشتی گردبوونه‌وه‌ی شه‌به‌كی عێراقی و ژماره‌یه‌ك له‌ نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ی شه‌به‌كی
.

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ نوێنه‌ری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق ده‌كات

الخميس 25 تشرين الثاني 2010
 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 24/11/2010 له‌ نوسینگه‌ی خۆی پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز ئاد میلگره‌د نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق

                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق ده‌كات

الخميس 25 تشرين الثاني 2010
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 24/11/2010 پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز ئاد میلگرد نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق.
له‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا تاووتوێی پێشهاته‌ سیاسیه‌كانی گۆڕه‌پانی عێراقیان كرد له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ فه‌ریقی یه‌كه‌م بابه‌كر زێباری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا ده‌كات

الخميس 25 تشرين الثاني 2010
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 24/11/2010 پێشوازیكرد له‌ فه‌ریقی یه‌كه‌م بابه‌كر زێباری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا، له‌دیداره‌كه‌دا فه‌ریقی ئه‌كه‌م بابه‌كر زێباری پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌كات

الأربعاء 24 تشرين الثاني 2010
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 23/11/2010 له‌ نوسینگه‌ی خۆی پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز ئه‌لبستێر بیرت وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ ده‌كات كه‌ پیرۆزباییان ئاڕاسته‌كردبوو به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان و وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی

الثلاثاء 23 تشرين الثاني 2010
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ی هه‌موو كه‌س و لایه‌نانه‌ كرد كه‌ پیرۆزباییان ئاڕاسته‌كردبوو به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی و هاتنی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، په‌یمانی ئه‌وه‌شیدا كه‌ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر كاركردن بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان و هاوڵاتیان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش ببێته‌ نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆشی و ناخۆشیه‌كانی خه‌ڵكی عێراق به‌بێ جیاوازی.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر ڕۆڵی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ له‌ چه‌سپاندنی به‌رقه‌راری و هاوسه‌نگی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی

الثلاثاء 23 تشرين الثاني 2010

له‌ڕوانگه‌ی پێداگری له‌سه‌ر ڕۆڵی نه‌زاهه‌و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له‌ ده‌وڵه‌تی عێراقی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 22/11/2010 سه‌ردانی باره‌گای ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی كرد له‌ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ كاروباری ده‌سته‌كه‌، له‌سه‌ردانه‌كه‌شه‌دا دادوه‌ر ڕه‌حیم ئه‌لعگێلی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و شاندی هاوڕێی كرد كه‌ پێكهاتبوون له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌رپرسان.

                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاووتوێی پێكهێنانی لیژنه‌كان و په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا ده‌كات

الأثنين 22 تشرين الثاني 2010
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی ئاسایی سێیه‌می له‌ خوولی دووه‌می هه‌ڵبژاردن و ساڵی یه‌كه‌می یاسادانانی به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز ئوسامه‌ النجیفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی به‌رواری 21/11/2010 ئه‌نجامداو به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ش بریتی بوو له‌ تاووتوێكردنی ئه‌و نووسراوانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كراون له‌گه‌ڵ لیژنه‌ په‌رله‌مانیه‌كان و ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی ده‌بنه‌ ئه‌ندامیان ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ سروشتی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌ت.
                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر هه‌وڵی تیرۆركردنی په‌رله‌مانتاران له‌ موسڵ و داوا ده‌كات به‌په‌له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ بكرێت

الأثنين 22 تشرين الثاني 2010
به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناڕه‌زایی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌كاتی تێپه‌ڕبوونیان به‌ یه‌كێك له‌ بازگه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ ناوچه‌ی نه‌بی یونس له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ.


                                                                                                             


916 مواضيع (92 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 | 37 | 38 | 39 | 40 | 41 | 42 | 43 | 44 | 45 | 46 | 47 | 48 | 49 | 50 | 51 | 52 | 53 | 54 | 55 | 56 | 57 | 58 | 59 | 60 | 61 | 62 | 63 | 64 | 65 | 66 | 67 | 68 | 69 | 70 | 71 | 72 | 73 | 74 | 75 | 76 | 77 | 78 | 79 | 80 | 81 | 82 | 83 | 84 | 85 | 86 | 87 | 88 | 89 | 90 | 91 | 92 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI