مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نامه‌یه‌كی هاندان ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامانی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی ده‌كات به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی چالاكیه‌كانی بیسته‌مین پاڵه‌وانێتی كه‌نداو

الأثنين 22 تشرين الثاني 2010
به‌رێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نامه‌یه‌كی هاندانی ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامانی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی تۆپی پێ كردو تێیدا هانیدان هه‌وڵی زیاتر بده‌ن له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی بیسته‌می كه‌نداو كه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 22/11/2010 ده‌ستپێده‌كات.
                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هاوتا سوریه‌كه‌ی له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تاووتوێی په‌یوه‌ندیه‌ دوو قۆڵیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن

الأثنين 22 تشرين الثاني 2010
له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 21/11/2010 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی سوری دكتۆر مه‌حمود ئه‌لئه‌بره‌ش پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان و وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتوری یه‌كسانی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتیبوون

الأثنين 22 تشرين الثاني 2010
 
به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مانی عێراقی سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی پێویست له‌ وڵات و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ كه‌ تێیدا ڕێز له‌ وڵات و هاوڵاتیان بگیرێت و ڕێز بۆ هه‌موو ناوچه‌كان بگێردرێته‌وه‌، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ناوچه‌ی ئه‌عزه‌میه‌و مزگه‌وتی ئیمام ئه‌عزه‌م زیاتر ووتی:"ئه‌عزه‌میه‌ شارێكی گرنگه‌و خاوه‌نی هه‌ڵوێستی نیشتمانی و مێژوویی دێرینه‌و ده‌بێت دادپه‌روه‌رانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و خه‌ڵكه‌كه‌شی ڕزگاریان ببێت له‌و ناهه‌مواریه‌ی پێیدا ده‌گوزه‌رێن.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ باڵوێزی به‌ریتانیا له‌ عێراق ده‌كات

الأثنين 15 تشرين الثاني 2010
 
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 15/11/2010 پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز جۆن جێنكنز باڵوێزی به‌ریتانیا له‌ عێراق، له‌دیداره‌كه‌دا باڵوێزی به‌ریتانیا پیرۆزبایی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی.


 


                                                                                                             



سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی پاراستنی ئاسایشی مەسیحیەکان و جێبەجێکردنی داواکاریەکانیان ئەرکێکی نیشتمانیە

الأحد 14 تشرين الثاني 2010
 
لەیەکەم سەردانیدا پاش وەرگرتنی پۆستەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە بەرواری 14/11/2010 سەردانی بەڕێز کاردیناڵ عەمانۆئێل دەللی سەرۆکی سەرۆکی تایەفەی کەلدانی لە عێراق و جیهان کرد.
لەسەردانەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیکردەوە کە پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەسیحی و جێبەجێکردنی داواکانیان ئەرکێکی نیشتمانیە لەسەر هەمووان و ڕووبە هاوڵاتیانی مەسیحی ووتی:"ئێوە لەهەر تەنگژەو هەڵوێستێک پشتیوانتان دەبێت و ئێمە لەیەک سەنگەردا دەبین لەگەڵتاندا".


                                                                                                             



سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هیوای پەیوەندیەکی باش دەخوازێت لەگەڵ وڵاتی ئێرانی دراوسێدا

الأحد 14 تشرين الثاني 2010
 
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز ئوسامە نوجەیفی سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە بەرواری 14/11/2010 پێشوازیکرد لە بەڕێز حەسەن دانایی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران.لەدیدارەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیکردەوە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندیە ئابووری و کۆمەڵایەتیەکانی نێوان گەلی هەردوو وڵات، دووپاتیشیکردەوە کە پێویستە کاربکرێت بۆ توندکردنەوەی پەیوەندیە سیاسی و ئابووریەکان و گەشەپێدانی هاوکاری ئەمنی نێوان هەردوو وڵات و ئەم پەیوەندیانەش لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و دەستوەرنەدانە کاروباری ناوخۆیی بێت.


                                                                                                             



سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی دەکات لە باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق

الأحد 14 تشرين الثاني 2010
  بەڕێز ئوسامە نوجەیفی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نوسینگەی خۆی پێشوازیکرد لە بەڕێز جێمس جێفری باڵوێزی ولاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق.
لەدیدارەکەدا باڵوێزی ئەمریکا پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستەکەی و هێوای خواست ئەم هەنگاوە ببێتەهۆی بەدیهاتنی بەرقەراری زیاتری سیاسی لە عێراقدا.
                                                                                                             



سامه‌رائی‌ :نه‌بوونی‌ پلانی‌ دیاری‌ حكومه‌ت وپێشێلكردنی‌ وزه‌كان رۆڵی‌ خۆیان له‌سستكردنی‌ باری‌ ئابوورید ده‌بینن

الثلاثاء 26 كانون الثاني 2010
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران  به‌رێز ئه‌یاد سامه‌رائی‌  له‌ ماڵی‌ خۆی‌ پێشوازی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ كاره‌كانی‌ عیراق  به‌رێز ئیبراهیم به‌غدادی‌ و هه‌ندێ‌ وه‌به‌رهێنه‌ری‌ عیراق كرد
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا  باسی‌ چۆنێتی‌ په‌ره‌پێدانی‌  كه‌رتی‌ وه‌به‌رهێنان  گه‌شه‌پێدانی‌ باری‌ ئێستای‌ ئابووریی‌ وگه‌شه‌كردنی‌ عیراق كرا

                                                                                                             



سامه‌رائی‌ له‌ كاتی‌ پیشوازی‌ كردنی‌ موتله‌گ‌وئه‌لعانی‌ : دواخستنی‌ كێشه‌كه‌ بۆ دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان زیاتر ده‌ئاڵۆزێنێ‌

الثلاثاء 26 كانون الثاني 2010
 سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق  به‌ڕێز ئه‌یاد سامه‌رائی‌ له‌ماڵی‌ خۆی‌ پێشوازی‌ له‌ د.زافر ئه‌لعانی‌ و د. سالح ئه‌لموتله‌گ  كرد .

                                                                                                             



ئه‌یاد سامه‌ڕائی: سووربوونی هه‌رلایه‌ك له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی بۆته‌ هۆی په‌یدابوونی دابه‌شبوون له‌ نێو پارێزگای نه‌ینه‌وا

الأثنين 25 كانون الثاني 2010
ئه‌یاد سامه‌ڕائی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رۆك هۆزه‌ عێراقیه‌كان له‌ چه‌ند پارێزگایه‌ك

                                                                                                             


916 مواضيع (92 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 | 37 | 38 | 39 | 40 | 41 | 42 | 43 | 44 | 45 | 46 | 47 | 48 | 49 | 50 | 51 | 52 | 53 | 54 | 55 | 56 | 57 | 58 | 59 | 60 | 61 | 62 | 63 | 64 | 65 | 66 | 67 | 68 | 69 | 70 | 71 | 72 | 73 | 74 | 75 | 76 | 77 | 78 | 79 | 80 | 81 | 82 | 83 | 84 | 85 | 86 | 87 | 88 | 89 | 90 | 91 | 92 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI