مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ تاوتوێی‌ یاسای‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ حیزبی‌ به‌عس له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی‌ لێپرسینه‌وه‌و ودادپه‌روه‌ری‌ ده‌كات

الأحد 07 تموز 2013
 لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانتار ئه‌میر كینانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌، ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 7/7/2013 وبه‌ئاماده‌بوونی‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌ست، بۆ تاوتوێكردنی‌ یاسای‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ حیزبی‌ به‌عس وچالاكی‌ ڕه‌گه‌زپه‌رستی‌ وتیرۆریستی‌ وته‌كفیری‌.

                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ تاوتوێی‌ یاسای‌ دادگای‌ ئیتیحادی‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان ده‌كات

الخميس 04 تموز 2013
 لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانتار خالد شوانی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌، ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 4/7/2013 وبه‌ئاماده‌بوونی‌ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی‌ په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌ست تێیدا تاوتوێی‌ یاسای‌ دادگای‌ ئیتیحادی‌ كرد.

                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ تاوتوێی‌ یاسای‌ پارێزه‌ری‌ ده‌كات

الأربعاء 03 تموز 2013
لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانتار خالد شوانی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌، ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 3/7/2013 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌ست تێیدا تاوتوێی‌ یاسای‌ پارێزه‌ری‌ كرد.

                                                                                                             



ليژنه‌ي ياسايي تاوتوێي ياساي قه‌ده‌غه‌كردني حيزبي به‌عس وچالاكي ڕه‌گه‌زپه‌رستي وتيرۆريستي وته‌كفيري ده‌كات

السبت 22 حزيران 2013
ڕۆژي شه‌ممه‌ 22/6/2013 ليژنه‌ي ياسايي به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار خالد شواني سه‌رۆكي ليژنه‌، وئاماده‌بووني ئه‌نداماني ليژنه‌ي ئاشتبوونه‌وه‌ي نيشتيماني، كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌ست تێيدا تاوتوێي ياساي قه‌ده‌غه‌كردني حيزبي به‌عس وچالاكي ڕه‌گه‌زپه‌رستي وتيرۆريستي وته‌كفيري كرد، بۆ گه‌يشتن به‌ ڕێكه‌وتنێكي ته‌وافقي سه‌باره‌ت به‌ ياساكه‌ وبه‌رزكردنه‌وه‌ي بۆ ده‌سته‌ي سه‌رۆكايه‌تي ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران وئه‌نجامداني ده‌نگدان له‌سه‌ري.


                                                                                                             



ليژنه‌ي ياسايي ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران تاوتوێي چه‌ند پێشنيارو وپرۆژه‌ ياسايه‌ك ده‌كات وڕێنمايي پێويستي ده‌رباره‌يان ده‌رده‌كات

الأربعاء 19 حزيران 2013
ليژنه‌ي ياسايي ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار خالد شواني سه‌رۆكي ليژنه‌، ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 19/6/2013 تاوتوێي چه‌ند پێشنيارو وپرۆژه‌ ياسايه‌كي كرد وڕێنمايي پێويستي ده‌رباره‌يان ده‌ركرد، له‌وانه‌ پرۆژه‌ ياساي قه‌ده‌غه‌كردني حيزبي به‌عس وچالاكي ڕه‌گه‌زپه‌رستي وتيرۆريستي وته‌كفيري، وپڕۆژه‌ ياساي هه‌مواركردني ياساي سزاكان ژماره‌ 111ي ساڵي 1969، وپڕۆژه‌ ياساي هه‌مواركدني ياساي بنه‌ماكاني دادگايي 

                                                                                                             



سه‌رۆك وئه‌نداماني ليژنه‌ي ياسايي ميوانداري ژماره‌يه‌ك له‌ ڕاوێژكاراني ئه‌نجومه‌ني شوراي وڵات ده‌كات

الأحد 12 ايار 2013
ليژنه‌ي ياسايي له‌ ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران ڕۆژي 12/5/2013 كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار خالد شواني سه‌رۆكي ليژنه‌ به‌ست، تێيدا ميوانداري ژماره‌يه‌ك له‌ ڕاوێژكاراني ئه‌نجومه‌ني شوراي ده‌وڵه‌ت كرد، وتاوتوێي پرۆژه‌ ياساي هه‌مواركردني پێنجه‌م بۆ ياساي ئه‌نجومه‌ني شوراي‌ وڵات ژماره‌ (65)ي ساڵي 1979 كرد، ونووسراوي كۆتايي بۆ هه‌مواركردنه‌كه‌ ئاماده‌كرا بۆ ئه‌وه‌ي ئاراسته‌ي سه‌رۆكايه‌تي ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران بكرێت

                                                                                                             



ليژنه‌ي ياسايي تاوتوێي پڕۆژه‌ ياساي قه‌ربوكردنه‌وه‌ي قوربانياني دادوه‌ري ده‌كات

الخميس 09 ايار 2013
ليژنه‌ي ياسايي له‌كۆبوونه‌وه‌ي ڕۆژي پێنج شه‌ممه‌ 9/5/2013 به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار خالد شواني سه‌رۆكي ليژنه‌ وبه‌ئاماده‌بووني ئه‌نداماني ليژنه‌، تاوتوێي پڕۆژه‌ ياساي قه‌ربوكردنه‌وه‌ي قوربانياني دادوه‌ري كرد. 
له‌لايه‌كي تره‌وه‌ ليژنه‌ تاوتوێي پڕۆژه‌ ياساي هه‌مواركردني يه‌كه‌م بۆ ياساي ده‌زگاي زيندانيه‌ سياسيه‌كان ژماره‌ (4)ي ساڵي 2004 وپڕۆژه‌ ياساي هه‌مواركردني يه‌كه‌م بۆ فه‌رماني ده‌سه‌ڵاتي هاوپه‌يماني ژماره‌ 87 ي ساڵي 2003 كرد.

                                                                                                             



سه‌رۆكي ليژنه‌ي ياسايي پێشوازي له‌ وه‌فدێكي باڵوێزخانه‌ي ئه‌مريكا ده‌كات

الثلاثاء 07 ايار 2013
په‌رله‌مانتار خالد شواني سه‌رۆكي ليژنه‌ي ياسايي، ڕۆژي سێشه‌ممه‌ 7/5/2013 پێشوازي له‌ وه‌فدێكي به‌شي سياسي له‌ باڵوێزخانه‌ي ئه‌مريكا له‌ به‌غدا به‌سه‌رۆكايه‌تي دێڤيد فابركي كرد.


                                                                                                             



په‌رله‌مانتار ئه‌مير كه‌ناني پێشوازي له‌ وه‌فدێكي نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له‌ عيراق ده‌كات

الأحد 28 نيسان 2013
په‌رله‌مانتار ئه‌مير كه‌ناني جێگري سه‌رۆكي ليژنه‌ي ياسايي، ڕۆژي يه‌كشه‌ممه‌ 28/4/2013 له‌باره‌گاي ليژنه‌، پێشوازيكرد له‌ وه‌فدێكي نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له‌عيراق كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان ڕيتشارد لينكن وبه‌ڕێز عومه‌ر عواده.

                                                                                                             



ليژنه‌ي ياسايي تاوتوێي هه‌ردوو پرۆژه‌ ياساي پاراستني پزيشكان و پزيشكي داد ده‌كات

الأربعاء 24 نيسان 2013
ليژنه‌ي ياسايي ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 24/4/2013 به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار ئه‌مير كه‌ناني جێگري سه‌رۆكي ليژنه‌، ميوانداري هه‌ريه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران ليقا ئالياسين سه‌رۆكي ليژنه‌ي ته‌ندروستي وژينگه‌ وئيمان عه‌بدولره‌زاق ئه‌ندامي ليژنه‌ كرد، وتاوتوێي هه‌ردوو پڕۆژه‌ ياساي پاراستني پزيشكان وپزيشكي دادوه‌ري كرد، به‌مه‌به‌ستي ئاماده‌كردني شێوازێكي كۆتايي بۆيان، وبه‌رزكردنه‌وه‌ي بۆ ده‌سته‌ي سه‌رۆكايه‌تي بۆ په‌سه‌ندكردنيان.

                                                                                                             


73 مواضيع (8 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI