مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

ليژنه‌ي ياسايي تاوتوێي پێشنياري ياساي ڕێكخستني كاري ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ي به‌وه‌كاله‌ت دامه‌زراون ده‌كات

الثلاثاء 02 نيسان 2013
ليژنه‌ي ياسايي ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2/4/2013 كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار ئه‌مير كه‌ناني جێگري سه‌رۆكي ليژنه‌ به‌ست، تێيدا  تاوتوێي پێشنياري ياساي ڕێكخستني كاري ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ي به‌وه‌كاله‌ت دامه‌زراون كرا به‌مه‌به‌ستي ئه‌نجامداني هه‌مواركردني پێويست وگه‌يشتن به‌ شێوه‌يه‌كي په‌سه‌ندو كۆتايي، بۆ ئه‌وه‌ي بخرێته‌ ناو خشته‌ي كاره‌كاني ئه‌نجومه‌ني وده‌نگي له‌سه‌ر بدرێت.

                                                                                                             



ليژنه‌ي ياسايي سه‌رداني سه‌نته‌ري ئه‌رشيفي نيشتماني ئه‌مريكي ده‌كات وئه‌رشيفي جووله‌كه‌ عيراقيه‌كان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

السبت 30 اذار 2013
وه‌فدي ليژنه‌ي ياسايي به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار خالد شواني ڕۆژي شه‌ممه‌ 30/3/2013سه‌رداني  ويلايه‌تي ميريلاندي ئه‌مريكي كرد، وچاويكه‌وت به‌ سيناتۆر (ئسكل) ئه‌ندامي ئه‌نجومه‌ني پيراني ويلايه‌ت كه‌وت، وله‌ ديدارێكدا هه‌ردوولا بيروڕايان ئاڵۆگۆڕكرد وچۆنيه‌تي فراوانكردني په‌يوه‌ندي هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها ليژنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ عومده‌ي شاري (ئاناپۆلس)ي پايته‌ختي ويلايه‌تي ميريلاند كۆبووه‌.

                                                                                                             



ليژنه‌ي ياسايي له‌گه‌ڵ به‌رپرساني دۆسيه‌ي عيراق له‌ وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مريكا ده‌كات

السبت 30 اذار 2013
له‌ چوارچێوه‌ي سه‌رداني وه‌فدي ليژنه‌ي ياسايي بۆ ئه‌مريكا، وه‌فده‌كه‌ له‌باره‌گاي وه‌زاره‌ت له‌ گه‌ڵ جێگري يارمه‌تيده‌ري وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مريكا بۆ كاروباري ڕۆژه‌هه‌ڵاتي ناوه‌ڕاست وبه‌رپرساني دۆسيه‌ي عيراق له‌ وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مريكا.

                                                                                                             



ڕونكردنه‌وه‌يه‌ك له‌ لايه‌ن فه‌رمانگه‌ي ياسايي له‌ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌رانه‌وه‌

الأربعاء 13 اذار 2013
هه‌ندێك له‌ هۆكاره‌كاني ڕاگه‌ياندن و پێگه‌ ئه‌ليكترۆنيه‌كان به‌شێك له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ وخشته‌كاني تايبه‌ت به‌ پێشبڕكێي بيناي ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش سه‌رپێچيه‌كي ئاشكرايه‌ بۆ مه‌رجه‌كاني پێشبڕكێيه‌كه‌ كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران خاوه‌ني هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و نه‌خشانه‌يه‌ كه‌ به‌شداربووان پێشكه‌شي ده‌كه‌ن، وله‌كاتێكدا ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران دووپاتي ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌موو ڕێوشوێنه‌كاني تايبه‌ت به‌ پرۆژه‌كه‌ شه‌فاف ودروستن، له‌هه‌مان كاتيشدا مافي خۆيه‌تي كه‌ ئه‌و لايه‌نانه‌ي به‌رپسيارن له‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ بداته‌ دادگا ولێپرسينه‌وه‌ي ياسايي له‌گه‌ڵياندا بكات.

                                                                                                             



ڕونكردنه‌وه‌يه‌ك له‌لايه‌ن سه‌رۆكي ليژنه‌ي ياساييه‌وه‌

الأربعاء 13 اذار 2013
په‌رله‌مانتار خالد شواني سه‌رۆكي ليژنه‌ي ياسايي ڕه‌تيكرده‌وه‌ كه‌ هيچ هه‌ڵوێستێكي فه‌رمي له‌لايه‌ن ليژنه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دادگاي فيدراڵي سه‌باره‌ت به‌ هه‌ردوو ياساي (ده‌ستنيشانكردني ماوه‌ي هه‌ر سئ سه‌رۆكايه‌تي وئه‌نجومه‌ني شوراي باڵا ) ده‌رچووبێت، وڕايگه‌ياند كه‌ هه‌ندێك له‌ هۆكاره‌كاني ڕاگه‌ياندن چه‌ند هه‌ڵوێستێكيان 

                                                                                                             



ليژنه‌ي ياسايي ميوانداري ژماره‌يه‌ك له‌ ڕاوێژكاراني ئه‌نجومه‌ني شوراي وڵات ده‌كات

الأحد 24 شباط 2013
ليژنه‌ي ياسايي له‌ ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران ڕۆژي 24/2/2013 كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار خالد شواني سه‌رۆكي ليژنه‌ به‌ست، تێيدا ميوانداري ژماره‌يه‌ك له‌ ڕاوێژكاراني ئه‌نجومه‌ني شوراي ده‌وڵه‌ت كرد، وتاوتوێي پرۆژه‌ ياساي هه‌مواركردني پێنجه‌م بۆ ياساي ئه‌نجومه‌ني شورا كرد.

                                                                                                             



سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ ياسايي‌ پێشوازي‌ له‌ عه‌ميدي‌ په‌يمانگاي‌ دادوه‌ري‌ ده‌كات

الأحد 24 شباط 2013
رۆژي يه‌كشه‌ممه‌ 24/2/2013 په‌رله‌مانتار خالد شواني‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ ياسايي‌ له‌ باره‌گاي‌ ليژنه‌ پێشوازي‌ له‌ به‌رێز قه‌يسه‌ر يه‌حيا جه‌عفه‌ر عه‌ميدي‌ په‌يمانگاي‌ دادوه‌ري‌ كرد. 

                                                                                                             



ليژنه‌ي ياسايي تاوتوێي پێشنياري ياساي قه‌ده‌غه‌كردني بڵاوبوونه‌وه‌ي چه‌كي بێده‌نگ ده‌كات

الخميس 21 شباط 2013
ليژنه‌ي ياسايي ڕۆژي پێنجشه‌ممه‌ 21/2/2013 كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار ئه‌مير كه‌ناني جێگري سه‌رۆكي ليژنه‌ وئاماده‌بووني ئه‌نداماني ليژنه‌، كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌ست تێيدا تاوتوێي چه‌ند پێشنياري ياساكان كرد له‌وانه‌ پڕۆژه‌ ياساي قه‌ده‌غه‌كردني بڵاوبوونه‌وه‌ي چه‌كي بێده‌نگ. 

                                                                                                             



ليژنه‌ي ياسايي تاوتوێي پێشنياره‌كاني هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ي ياساكاني ئه‌نجومه‌ني سه‌ركردايه‌تي شۆرشي له‌ ناوچوو ده‌كات

الأثنين 11 شباط 2013
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 10/2/2013 ليژنه‌ي ياسايي كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار خالد شواني سه‌رۆكي ليژنه‌ به‌ست، تێيدا تاوتوێي پێشنياره‌كاني هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ي ياساكاني ئه‌نجومه‌ني سه‌ركردايه‌تي شۆرشي له‌ ناوچوو كرد، كه‌ بريتيبوون له‌ پێشنياري ياساي هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ي بڕياره‌كاني ئه‌نجومه‌ني شۆرشي له‌ناوچوو وياساي ده‌سته‌ي سه‌ربه‌خۆ بۆ دادپه‌روه‌ري جۆري كۆمه‌ڵايه‌تي وپێشنياري ياساي يه‌كێتي په‌رله‌مانتاره‌ عيراقيه‌كان، وپێشنياري ياساي يه‌كێتي په‌خشكه‌ره‌ عيراقيه‌كان.

                                                                                                             



ليژنه‌ي ياسايي پێشوازي له‌ وه‌فدي سه‌نديكاي پارێزه‌ران ده‌كات

الأثنين 11 شباط 2013
ليژنه‌ي ياسايي به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار خالد شواني سه‌رۆكي ليژنه‌، ڕۆژي دووشه‌ممه‌ 11/2/2013 پێشوازيكرد له‌ وه‌فدێكي سه‌نديكاي پارێزه‌ران كه‌ به‌سه‌رۆكايه‌تي محمد فيسه‌ل نه‌قيبي پارێزه‌ران بوو.

                                                                                                             


73 مواضيع (8 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI