مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

لیژنه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی موڵكایه‌تی كۆده‌بێته‌وه‌

السبت 21 حزيران 2008
لیژنه‌ی یاسایی به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز به‌ها ئه‌عره‌جی سه‌رۆكی لیژنه‌ له‌به‌رواری 18/6/2008 له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌سته‌ی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كانی موڵكایه‌تی كۆبۆوه‌.
له‌ دانیشتنه‌كه‌دا له‌سه‌رداوای ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میكانیزمی پێكهێنانی ده‌سته‌كه‌و په‌یوه‌ستبوونی به‌  ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاووتوێكرا. ئه‌و ڕێگریانه‌ش خرایه‌ڕوو كه‌ ڕووبه‌ڕووی كاره‌كانی ده‌سته‌كه‌ ده‌بێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت كه‌می فه‌رمانبه‌ر، ئه‌و كێشه‌و سكاڵایانه‌ش خرایه‌به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت. بڕیاریشدرا دانیشتنی داهاتوو له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئایینده‌ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌نجام بدرێت.


                                                                                                             



لیژنه‌ی یاسایی تاووتوێی چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌كات

السبت 21 حزيران 2008
لیژنه‌ی یاسایی به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ها ئه‌عره‌جی سه‌رۆكی لیژنه‌ له‌به‌رواری 18/6/2008 كۆبۆوه‌ بۆ تاووتوێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك.
ئه‌وه‌بوو ئه‌ندامانی لیژنه‌ له‌ پێشنیاری (یاسای ڕێگرتن له‌ كاركردن له‌ دوو كاری حكومی) یان كۆڵیه‌وه‌و له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ نووسراوێك ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كرا به‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ كه‌ڵكی نیه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی بنه‌ما گشتی و یاساكانی دیكه‌ وه‌ك یاسای خزمه‌تی شارستانی و سزاو یاسای تایبه‌تی وه‌زاره‌ته‌كان ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه‌یان به‌دیهێناوه‌.


                                                                                                             



لیژنه‌ی یاسایی به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز به‌ها ئه‌عره‌جی كۆده‌بێـته‌وه‌ بۆ تاووتوێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك

الأثنين 16 حزيران 2008
لیژنه‌ی یاسایی له‌ به‌رواری 8/6/2008 به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز به‌ها ئه‌عره‌جی سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی كۆبۆوه‌ به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ له‌ به‌رنامه‌ی كاری لیژنه‌كه‌دا دانرابوون، پاش به‌ڕێوه‌چوونی گفتوگۆكانیش لیژنه‌ی یاسایی ئه‌م ڕێوشوێنانه‌ی خواره‌وه‌ی گرته‌به‌ر:


                                                                                                             



لیژنه‌ی یاسایی چه‌ند پێشنیارێك ده‌رباره‌ی دامه‌زراندنی باڵوێزه‌كان ده‌خاته‌ڕوو

الأربعاء 11 حزيران 2008
پاش ئه‌وه‌ی لیستی ناوی پاڵێوراوان بۆ جێگرانی وه‌زیرو ڕاوێژكاران و باڵوێزان گه‌یشته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌روه‌ك له‌ پێناوی دانانی پاڵێوراوانی لێهاتوو كه‌ بتوانن ئه‌ركه‌كانیان به‌باشی به‌ڕێوه‌به‌رن له‌م بارودۆخه‌ ناهه‌مواره‌دا، لیژنه‌ی یاسایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌م پێشنیارانه‌ی خواره‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد:
1- ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پاڵێوراوان بۆ جێگرانی وه‌زیرو ڕاوێژكاران له‌لایه‌ن لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه‌ له‌ پێناوی هه‌ڵسه‌نگاندنیان و پێشكه‌شكردنی ڕاسپارده‌ی پێویست بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
2- پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی یاسایی و په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ بۆ چاوپێكه‌وتنی باڵوێزه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنیان و پێشكه‌شكردنی ڕاسپارده‌ی پێویست له‌وباره‌یه‌وه‌.
3- داواكردن له‌ حكومه‌ت كه‌ پاڵێوراوان بۆ پۆسته‌ سه‌ربازیه‌كانیش ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات تاوه‌كو دابمه‌زرێنرێن.
 


                                                                                                             



لیژنه‌ی یاسایی تاووتوێی پڕۆژه‌ی یاسای مووچه‌ی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی ده‌كات

الأربعاء 11 حزيران 2008
لیژنه‌ی یاسایی به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ها ئه‌عره‌جی و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌ له‌ ڕۆژی 4/6/2008 كۆبوونه‌وه‌ بۆ تاووتوێكردنی پڕۆژه‌ی یاسای مووچه‌ی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی به‌تایبه‌ت ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی كه‌ له‌ ماده‌ی 2 ی یاساكه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه‌و دوای تاووتوێكردنی بابه‌ته‌كه‌ش لیژنه‌ی یاسایی بڕیاری ئه‌وه‌یدا كه‌ ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی كه‌ له‌ ماده‌ی 2ی یاساكه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه‌ لاببرێت و پڕۆژه‌ یاساكه‌ش بخرێته‌ڕوو به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی له‌ دانیشتنی ژماره‌ (3)ی ڕۆژی 4/6/2008.
 


                                                                                                             



لیژنه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ شاره‌زایه‌كی كاروباری په‌رله‌مانی به‌ریتانی كۆده‌بێته‌وه‌

الأثنين 09 حزيران 2008
لیژنه‌ی یاسایی به‌سه‌رۆكایه‌تی 2/6/2008 به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ها ئه‌عره‌جی له‌گه‌ڵ شاندێكی پسپۆری په‌رله‌مانی كۆبۆوه‌ كه‌ بریتی بوو له‌ نوێنه‌ری شاره‌زا له‌ كاروباری په‌رله‌مانی به‌ریتانی و له‌ دیداره‌كه‌شدا تاووتوێی سروشتی كاری په‌رله‌مانی و چۆنیه‌تی كاری لیژنه‌كان و ده‌ركردنی یاساو پێشنیاره‌كان كرا.


                                                                                                             



لیژنه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

الأحد 18 ايار 2008
لیژنه‌ی یاسایی به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز به‌ها ئه‌عره‌جی سه‌رۆكی لیژنه‌ له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 11/5/2008 له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆبۆوه‌و له‌ دیداره‌كه‌دا تاووتوێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان تاووتوێكرا

                                                                                                             



لیژنه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی تیمی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پشتیوانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌

الأحد 18 ايار 2008
هه‌ردوو په‌رله‌مانتار به‌ڕێزان خالید شوانی و موحسین سه‌عدون ئه‌ندامانی  لیژنه‌ی یاسایی له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 11/5/2008 له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی تیمی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پشتیوانی عێراق كۆبوونه‌وه‌. له‌دیداره‌كه‌دا تاووتوێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كراو لیژنه‌ی یاسایی سوپاسی تیمی نێوده‌وڵه‌تی كرد به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردنی هاوكاریه‌كانیان له‌مڕوه‌وه

                                                                                                             



ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایانه‌ی‌ كه‌ لیژنه‌ی یاسایی له‌ هه‌ردوو مانگی ئازارو نیسان تاووتوێی كردوون

الخميس 08 ايار 2008
ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایانه‌ی‌ كه‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پێشكه‌شكراوه‌:
1. پڕۆژه‌ی یاسای پشووه‌ فه‌رمیه‌كان له‌ به‌رورای 26/3/2008 خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می پێشكه‌شكراوه‌.
2. پڕۆژه‌ی یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكان له‌ به‌رواری 31/3/2008 خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می پێشكه‌شكراوه‌.
3. پڕۆژه‌ی یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای خانه‌نشینكردنی یه‌كگرتوو ژماره‌ (27)ی ساڵی 2007 له‌ به‌رواری 12/4/2008 خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می پێشكه‌شكراوه‌.

                                                                                                             



سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی چاوی ده‌كه‌وێت به‌ شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی و نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ تاووتوێكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان

الخميس 08 ايار 2008
به‌ڕێز به‌ها ئه‌عره‌جی سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 5/5/2008 له‌ باره‌گای لیژنه‌ پێشوازیكرد شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی و نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ تاووتوێكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان و خستنه‌ڕووی بیروبۆچوونه‌كان ده‌رباره‌ی‌ یاساكه‌و بڕیاریشدرا به‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان بۆ تاووتوێكردنی ئه‌م یاسایه‌ به‌رده‌وام بێت، هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و له‌مپه‌ره‌ كارگێریانه‌ تاووتوێكران كه‌ دێنه‌رێی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.


                                                                                                             


73 مواضيع (8 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI