مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

په‌رله‌مانتار به‌ها ئه‌لئه‌عره‌جي‌ پێشوازي‌ له‌ وه‌زير و پشكنه‌ري‌ گشتي‌ وه‌زاره‌تي‌ نه‌وت ده‌كات

الأربعاء 20 شباط 2013
چوارشه‌ممه‌ 20/2/2013 سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ نه‌زاهه‌ په‌رله‌مانتار به‌ها ئه‌لئه‌عره‌جي‌ وبه‌ئاماده‌بوني‌ ئه‌ندامه‌كاني‌ پێشوازيانكرد له‌هه‌ردوو به‌ڕێزان وه‌زيري‌ نه‌وت عه‌بدولكه‌ريم لوعێبي‌ وپشكنه‌ري‌ گشتي‌ وه‌زاره‌ت هيلال عه‌لي ئيسماعيل .
                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ نه‌زاهه‌ ميوانداري‌ به‌ڕێوبه‌ري‌ بانكي‌ عيراقي‌ بۆ بازرگاني‌ ده‌كات

الأثنين 11 شباط 2013
  يه‌كشه‌ممه‌ 10/2/2013 ئه‌نداماني‌ ليژنه‌ي‌ نه‌زاهه‌ ميوانداري‌ خاتوو حه‌مديه‌ جاف به‌ڕێوبه‌ري‌ بانكي‌ عيراقي‌ بۆ بازرگاني يان كرد (TBI ) .
                                                                                                             



په‌رله‌مانتار به‌ها ئه‌لئه‌عره‌جي‌ چاوي‌ به‌ پشكنه‌ري‌ گشتي‌ وه‌زاره‌تي‌ ناوخۆ ده‌كه‌وێت

الأربعاء 13 شباط 2013
چوارشه‌ممه‌ 13/2/2013 په‌رله‌مانتار به‌ها ئه‌لئه‌عره‌جي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ نه‌زاهه‌ و به‌ئاماده‌بووني‌ ئه‌ندامه‌كاني‌ چاوي‌ به‌ پشكنه‌ري‌ گشتي‌ وه‌زاره‌تي‌ ناوخۆ به‌ڕێزعه‌قيل ئه‌لتورێحي‌ كه‌وت .

                                                                                                             



ليژنه‌ي نه‌زاهه‌ي په‌رله‌مان تاوتوێي پێشنياري ياساي پشكنه‌ره‌ گشتيه‌كان ده‌كات

الأثنين 11 شباط 2013
ليژنه‌ي‌ نه‌زاهه‌ ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 10/2/2013 به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار به‌ها ئه‌لئه‌عره‌جي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ و ئاماده‌بووني‌ ئه‌ندامه‌كاني‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كيان به‌ست، تێيدا پێشنياري ياساي پشكنه‌ره‌ گشتيه‌كان تاوتوێكرا، سه‌ره‌ڕاي تاوتوێكردني گرنگترين ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ي له‌به‌رده‌م كاره‌كانياندان، له‌گه‌ڵ دۆزينه‌وه‌ي شێوازێكي هاوكاري له‌نێوان ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران وپشكنه‌ره‌كان.

                                                                                                             



ليژنه‌ي نه‌زاهه‌ ميوانداري پشكنه‌ري گشتي وه‌زاره‌تي به‌رگري ده‌كات

الأثنين 11 شباط 2013
ليژنه‌ي نه‌زاهه‌ به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار به‌ها ئه‌عره‌جي ڕۆژي دووشه‌ممه‌ 11/2/2013 ميوانداري به‌ڕێز ئه‌شره‌ف زاجي پشكنه‌ري گشتي وه‌زاره‌تي به‌رگري وژماره‌يه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كاني وه‌زاره‌ت كرد.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ نه‌زاهه‌ ياساي‌ پشكنه‌ري‌ گشتي‌ تاوتوێده‌كات

الأربعاء 06 شباط 2013
چوارشه‌ممه‌ 6/2/2013 به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار به‌ها ئه‌لئه‌عره‌جي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ نه‌زاهه‌ و ئاماده‌بووني‌ ئه‌ندامه‌كاني‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كيان سازكرد .

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ نه‌زاهه‌ ميوانداري‌ سه‌رۆكي‌ ده‌سته‌ي‌ نه‌زاهه‌ده‌كات

الأحد 13 كانون الثاني 2013
چوارشه‌ممه‌ 23/1/2013 ليژنه‌ي‌ نه‌زاهه‌ به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار به‌ها ئه‌لئه‌عره‌جي‌ ميوانداري‌ هه‌ريه‌ك له‌ به‌ڕێزان سه‌رۆكي‌ ده‌سته‌ي‌ نه‌زاهه‌ دادوه‌ر عه‌لا ئه‌لساعدي‌ و جێگره‌كه‌ي‌ دادوه‌ر عيزه‌ت تۆفيق و به‌ڕێوبه‌ري‌ لێكۆڵينه‌وه‌ي‌ ده‌سته‌كه‌ ماهير حوسه‌ين ي‌ كرد و له‌ميانه‌ي‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌ودۆسييانه‌ كه‌ نێردراوه‌ بۆ ده‌سته‌ي‌ نه‌زاهه‌ و ئه‌و گرفتانه‌ي‌ هاتۆته‌ رێي‌ ده‌سته‌كه‌ باسكرا .
                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ ده‌ستپاكي‌ ياساي‌ پشكنه‌ره‌ گشتييه‌كان تاووتوێ‌ ده‌كات

الأحد 16 كانون الاول 2012
رۆژي‌ يه‌كشه‌ممه‌ 16/12/2012 به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار به‌ها ئه‌لئه‌عره‌جي‌ و ئاماده‌بووني‌ ئه‌ندامه‌كاني‌ ليژنه‌ي‌ ده‌ستپاكي‌ له‌باره‌گاي‌ ليژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌. له‌ميانه‌ي‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راپۆرتي‌ ليژنه‌كه‌ له‌ هه‌ردوو وه‌رزي‌ ياسادانان (يه‌كه‌م و دووه‌م) هه‌روه‌ها ياساي‌ پشكنه‌ره‌ گشتييه‌كان و پلاني‌ ليژنه‌كه‌ له‌ قۆناغي‌ ئايينده‌دا تاووتوێكرا.
                                                                                                             



په‌رله‌مانتار به‌ها ئه‌لئه‌عره‌جي پێشوازي‌ له‌ ليژنه‌ي‌ راسپێردراو بۆ سه‌رداني‌ كۆمپانياي‌ كه‌مبه‌رلاند ده‌كات

الأحد 16 كانون الاول 2012
رۆژي‌ يه‌كشه‌ممه‌ 16/12/2012 په‌رله‌مانتار به‌ها ئه‌لئه‌عره‌جي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ ده‌ستپاكي‌ له‌باره‌گاي‌ ليژنه‌كه‌ پێشوازي‌ له‌و ليژنه‌يه‌ كرد كه‌ راسپێردراوه‌ سه‌رداني‌ كۆمپانياي‌ كه‌مبه‌رلاند بكات كه‌ تايبه‌تمه‌نده‌ به‌ دروستكردني‌ ئامێري‌ ئاشكراكردني‌ ته‌قه‌مه‌ني‌.
                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌ فشاریان كرابێته‌سه‌ر له‌پێناو بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی‌ دۆسییه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی

الأربعاء 03 تشرين الاول 2012
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 3/10/2012 لیژنه‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ پشتوێنه‌ی‌ هه‌واڵی‌ یه‌كێك له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كاندا هاتووه‌ گوایا فشار خراوه‌ته‌ سه‌ر لیژنه‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ كه‌هه‌ندێك دۆسییه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی كاتی وه‌زیری‌ پێشوو بڵاونه‌كاته‌وه‌.

په‌رله‌مانتار به‌ها ئه‌لئه‌عره‌جی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانی‌ جه‌ختیكرد كه‌ لیژنه‌یكه‌یان به‌ره‌وڕووی‌ فشاربوبێته‌وه‌ و ده‌ڵێت ئه‌ودۆسییانه‌ش بوونی‌ نییه‌.


                                                                                                             


45 مواضيع (5 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI