مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

لیژنه‌ی‌ ده‌شتپاكی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی له‌ شاندێكی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای واسیت ده‌كات

الأربعاء 07 ايار 2008
لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌سه‌رۆكایه‌تی شێخ سه‌باح ئه‌لساعدی له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 5/5/2008 له‌ باره‌گای لیژنه‌ پێشوازیكرد له‌ شاندێكی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای واسیت و له‌ دیداره‌كه‌دا تاووتوێی كاره‌كانی ده‌سته‌ی‌ حه‌ج لقی واسیت كرا له‌گه‌ڵ  ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ وه‌رزی حه‌جی ڕابردوو هه‌بوون له‌ پارێزگای واسیت و له‌ به‌غدا.
                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق و ئه‌نجومه‌نی‌ هاوبه‌شی‌ له‌ناوبردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ تاووتوێی‌ ئاودیوكردنی‌ نه‌وت و كه‌می‌ ده‌رمان و پێداویستیه‌ پزیشكیه‌كانیان كرد

السبت 26 نيسان 2008
شێخ سه‌باح ئه‌لساعدی سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ده‌ستپاكی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری‌ 24/4/2008 سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ هاوبه‌شی‌ له‌ناوبردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌ عێراق كرد به‌ ئاماده‌بوونی‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌

                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ ده‌ستپاكی خوێندنه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو پڕۆژه‌ یاسای پشكنه‌ران و دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی ته‌واو كرد

الأحد 20 نيسان 2008
لیژنه‌ی‌ ده‌ستپاكی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری‌ 17/4/2008 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ سازكرد له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی‌ هاوبه‌شی‌ له‌ناوبردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌ عێراق، كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ شێخ سه‌باح ئه‌لساعدی  سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ده‌ستپاكی و ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ بوو.

                                                                                                             



له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شی‌ لیژنه‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق و ئه‌نجومه‌نی‌ هاوبه‌شی‌ له‌ناوبردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ دارایی و كارگێڕی‌ له‌ عێراق تاووتوێی‌ كه‌می‌ ده‌رمان و ووزه‌ی‌ كاره‌با كرا

الأحد 06 نيسان 2008
لیژنه‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری‌ 6/4/2008 له‌ كۆشكی‌ كۆنگره‌كان له‌ به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شی‌ ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی‌ هاوبه‌شی‌ له‌ناوبردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كارگێری‌ و دارایی له‌ عێراق كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی و سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ گشتی‌ و ئه‌مینداری‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و نوێنه‌رانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ باڵاو پشكنه‌رانی‌ گشتی‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كان له‌ خۆ ده‌گرێت
                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ ده‌ستپاكی و ئه‌نجومه‌نی‌ هاوبه‌شی‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ تاووتوێی‌ كاره‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با ده‌كات

الأحد 23 اذار 2008
لیژنه‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی‌ هاوبه‌شی‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ دانیشتنی‌ نۆیه‌می‌ خۆی‌ له‌ ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری‌ 23ی‌ ئازاری‌ 2008 له‌ كۆشكی‌ كۆنگره‌كان له‌ به‌غدا ئه‌نجامدا بۆ تاووتوێكردنی‌ كاری‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌باو باشكردنی‌ تۆڕی‌ نیشتمانی‌ كاره‌با به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز پشكنه‌ری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌باو پشكنه‌ری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌و تێیدا تاووتوێی‌ كاره‌كانی‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌ت كرا سه‌باره‌ت به‌م كێشه‌ زیندووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ژیانی‌ ڕۆژانه‌ی‌ هاوڵاتیانه‌وه‌ هه‌یه‌و هه‌موو لا كۆك بوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی‌ گفتوگۆكان له‌ دانیشتنی‌ داهاتوو له‌ ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ ئایینده‌ به‌مه‌به‌ستی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ڕاسپارده‌كان تا هاوكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با بكرێت له‌ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌ركه‌كانی‌
                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ ده‌سپاكی دانیشتنی‌ حه‌وته‌می‌ له‌ناوبردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ سازده‌كات

الثلاثاء 18 اذار 2008
ئه‌نجومه‌نی‌ هاوبه‌شی‌ له‌ناوبردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌ لیژنه‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه‌ی‌ حه‌وته‌می‌ خۆی‌ سازكرد له‌ هۆڵی‌ ده‌ستوری‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری‌ 9/3/2008.
                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ به‌شداری‌ له‌ ئاهه‌نگی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی ده‌كات

الثلاثاء 18 اذار 2008
شێخ سه‌باح ئه‌لساعدی سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌شداریكرد له‌ ئاهه‌نگی دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی كه‌ به‌بۆنه‌ی‌ ساڵیادی‌ دامه‌زراندنی‌ هه‌شتاویه‌كه‌مینی‌ سازكرابوو، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ده‌ستپاكیش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی پێشوازی‌ لێكراو به‌ڕێزیان خۆشحاڵی‌ ده‌ربڕی‌ به‌رامبه‌ر كاره‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی و كارمه‌ندانی‌ ئه‌م ده‌زگایه‌و ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ هه‌وڵی‌ گه‌وره‌ به‌خه‌رج ده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستی‌ له‌ناوبردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌ ڕێی ووردبینی‌ كردنی‌ ژمێریاریه‌ كۆتاییه‌كان و گرێبه‌سته‌كان و ده‌ركردنی‌ ڕاپۆرتی‌ هه‌ڵسه‌نگاندانی‌ كاره‌كان، هیواشی‌ خواست كه‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی‌ له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ی‌ عێراقدا، هه‌روه‌ك سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ به‌شداریكرد له‌ دابه‌شكردنی‌ دیاری‌ به‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی‌ دیوان كه‌ خانه‌نشینكراون.
                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ به‌رده‌امه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ ده‌زگا چاودێریه‌كان و بڕیاریش ده‌دات كه‌ تاووتوێی دیارده‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌ بكات

الأحد 17 شباط 2008
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ شێخ سه‌باح ئه‌لساعدی سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ له‌ ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری‌ 17/2/2008 له‌ هۆڵی‌ ده‌ستوری‌ له‌ كۆشكی‌ كۆنگره‌كان ئه‌نجامداو له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌و به‌ڕێزان دادوه‌ر ڕه‌حیم ئه‌لعگێلی سه‌رۆكی‌ كۆمسیۆنی‌ ده‌ستپاكی گشتی‌ و به‌ڕێز عه‌لی‌ ئه‌لعه‌لاق ئه‌مینداری‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و به‌ڕێز عه‌بدولباسیت توركی سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی و به‌ڕێز ڕێكخه‌ری‌ سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری‌ چاودێری‌ دارایی و پشكنه‌رانی‌ گشتی‌ له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان ئاماده‌بوون
                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازده‌كات به‌مه‌به‌ستی‌ تاووتوێكردنی‌ پێشنیاری‌ یاسای ده‌سته‌ی‌ گشتی‌ ده‌ستپاكی‌

الأحد 10 شباط 2008
شێخ سه‌باح ئه‌لساعدی سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ده‌ستپاكی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری‌ 10/2/2008 له‌ كۆشكی‌ كۆنگره‌كان له‌ به‌غدا سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ كرد به‌به‌شداری‌ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ گشتی‌ ده‌ستپاكی و ئه‌مینداری‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و نوێنه‌رانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی و ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ دادگاو پشكنه‌رانی‌ گشتی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان
                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌كات به‌ ئاماده‌بوونی‌ سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی و ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌و داواكاری‌ گشتی‌ و ئه‌مینداری‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له‌ پشكنه‌رانی‌ گشتی‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كان

الثلاثاء 29 كانون الثاني 2008
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقی‌ له‌ ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌ به‌رواری‌ 29/1/2008 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ له‌ كۆشكی‌ كۆنگره‌كان له‌ به‌غدا سازكرد به‌ئاماده‌بوونی‌ سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی و سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ گشتی‌ و سه‌رۆكی‌ داواكاری‌ گشتی‌ و ئه‌مینداری‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له‌ پشكنه‌رانی‌ گشتی‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كان.
                                                                                                             


45 مواضيع (5 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI