مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

له‌ چوارچێوه‌ى كوبونه‌كانى ليژنه‌ى دارايى: زيادكردنى گوژمه‌ى تايبه‌ت به‌ هه‌ڵمه‌تى نيشتيمانى بۆ نه‌هێشتنى خوێنه‌وارى، سه‌ره‌ڕاى زيادكردنى 50 مليار دينار بۆ فه‌رمانگه‌ى چاودێريكردنى ئافره‌ت

الأربعاء 20 شباط 2013
رۆژي‌ چوارشه‌ممه‌ 20/2/2013 ليژنه‌ي‌ دارايي‌ كۆبونه‌وه‌يه‌كي‌ به‌ سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار حه‌يده‌ر ئه‌لعوبادي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ به‌ست، و ئاماده‌بووني‌ ئه‌ندامان و ڕاوێژكاراني‌ ليژنه‌ و ئه‌نداماني‌ ليژنه‌ي‌ په‌روه‌رده‌ و خاتوو ته‌يف سامي‌ به‌رێوه‌به‌ري‌ گشتي‌ فه‌رمانگه‌ي‌ بودجه‌ له‌ وه‌زاره‌تي‌ دارايي‌ سازكرد.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ دارايي‌ ڕه‌زامه‌ندي‌ خۆي‌ پێشانده‌دات له‌ سه‌ر زيادكردني‌ ده‌رماڵه‌ي‌ گه‌شه‌پێداني‌ هه‌رێمه‌كان

الأحد 10 شباط 2013
ڕۆژي‌ يه‌كشه‌ممه‌ 10/2/103 ليژنه‌ي‌ دارايي‌ به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار حه‌يده‌ر  ئه‌لعوبادي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ و ئاماده‌بووني‌ ئه‌ندام و ڕاوێژكاراني‌ ليژنه‌، و ئه‌نداماني‌ ليژنه‌ي‌ ئاسايش و به‌رگري‌ كۆبونه‌وه‌ي‌ خۆي به‌ست، بۆ تاوتوێكردني‌ داڕشتني‌ شێوه‌ي‌ كۆتايي‌ پرۆژه‌ ياساي‌ بودجه‌ي‌ گشتي‌ بۆ ساڵي‌ 2013 . 

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ دارايي‌ تاوتوێي‌ هه‌مواركردني‌ پرۆژه‌ ياساي‌ بودجه‌ي‌ ئيتيحادي‌ ساڵي‌ 2013 ده‌كات

الخميس 07 شباط 2013
رۆژي‌ پينج شه‌ممه‌ 7/2/2013 ليژنه‌ي‌ دارايي‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ي‌ خۆيدا به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار حه‌يده‌ر ئه‌لعوبادي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ وئاماده‌بووني‌ ئه‌نداماني‌ ليژنه‌، تاوتوێي‌ هه‌مواركردني كۆتايي‌ له‌سه‌ر بودجه‌ي‌ ئيتيحادي‌ كۆماري‌ عيراق بۆ ساڵي‌ 2013 كرا.


                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ دارايي‌ تاوتوێي‌ ياساي‌ بودجه‌ي‌ ئيتيحادي‌ ساڵي‌ 2013 ده‌كات

السبت 09 شباط 2013
رۆژي‌ شه‌ممه‌ 9/2/2013 ليژنه‌ي‌ دارايي‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ي‌ خۆيدا به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ حه‌يده‌ر ئه‌لعوبادي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ وئاماده‌بوني‌ ئه‌نداماني‌ ليژنه‌، و به‌رێز سه‌فائه‌لدين ئه‌لسافي‌ وه‌زيري‌ ده‌وله‌ت بۆ كاروباري‌ ئه‌نجومه‌ني‌ نوێنه‌ران تاوتوێي‌  پێشهاته‌كان له‌ سه‌ر ڕه‌شنووسي‌ كۆتايي‌ پرۆژه‌ ياساي‌ بودجه‌ي‌ گشتي‌ ئيتيحادي‌ كۆماري‌ عيراق بۆ ساڵي‌ دارايي‌ 2013 كرا.


                                                                                                             



به‌ ئاماده‌بووني‌ هه‌ردوو جێگري‌ سه‌رۆكي په‌له‌مان و ژماره‌يه‌ك له‌ سه‌رۆك فراكسيونه‌كان ليژنه‌ي‌ دارايي كۆبونه‌وه‌يه‌ك ده‌به‌ستێت

الأربعاء 06 شباط 2013
رۆژي‌ چوارشه‌ممه‌ 6/2/2013 به‌رێز دكتور قوسه‌ي‌ سوهێل جێگري‌ يه‌كه‌مي‌ سه‌رۆكي‌ ئه‌نجومه‌ني‌ نوێنه‌ران و به‌رێز عارف ته‌يفور جێگري‌ سه‌رۆكي‌ په‌رله‌مان، ئاماده‌ي‌ كۆبونه‌وه‌ي‌ ليژنه‌ي‌ دارايي‌ به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار حه‌يده‌ر ئه‌لعوبادي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ و ئاماده‌بووني‌ ئه‌ندام وڕاوێژكاراني‌ ليژنه‌ي‌ ناوبراو بوون.
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕگه‌كاني‌ ناو خشته‌ي‌ پرۆژه‌ ياساي‌ بودجه‌ي‌ 2013 و هه‌مواركردن و گواستنه‌وه‌ي‌ هه‌ندێك له‌ بڕگه‌كاني‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆي‌ خزمه‌تكردني‌ باري‌ ئابوري‌ هاوڵاتي‌ عيراقي‌ به‌ تێر و ته‌سه‌لي‌ تاوتوێكرا.

                                                                                                             



په‌رله‌مانتار حه‌يده‌ر ئه‌لعوبادي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ دارايي‌ پێشوازي‌ له‌ ڕاوێژكاري‌ سياسي‌ بالوێزخانه‌ي‌ ئه‌مريكي‌ ده‌كات

الأربعاء 06 شباط 2013
ڕۆژي‌ سێ‌ شه‌ممه‌ 5/2/2013 په‌رله‌مانتار حه‌يده‌ر ئه‌لعوبادي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ دارايي‌ له‌ باره‌گاي‌ ليژنه‌ پێشوازي‌  له‌ ڕاويژكاري‌ سياسي‌ بالوێزخانه‌ي‌ ئه‌مريكي‌ له‌ به‌غدا كرد.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ دارايي‌ تاوتوێي‌ ڕه‌شنووسي‌ كۆتايي‌ ياساي‌ بودجه‌ي‌ 2013 ده‌كات

الأثنين 04 شباط 2013
رۆژي‌ دووشه‌ممه‌ 4/2/2013 ليژنه‌ي‌ دارايي‌ به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ حه‌يده‌ر ئه‌لعوبادي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌، وبه‌ ئاماده‌بووني‌ ڕاوێژكاران وئه‌نداماني‌ ليژنه‌ كۆبونه‌وه‌ي‌ خۆي‌ به‌ست, بۆ تاوتوێكردني‌ ڕه‌شنووسي‌ كۆتايي‌ پرۆژه‌ ياساي‌ بودجه‌ي‌ ساڵي‌ 2013 و ئه‌و هه‌مواركردنانه‌ي‌ له‌ سه‌ر ده‌كرێت.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ دارايي ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ي‌ گرێبه‌ستيان هه‌يه‌, پێش هه‌موان مافي‌ دامه‌زراندنيان هه‌يه‌ له‌سه‌ر ميلاكي‌ گشتي‌ له‌و فه‌رمانگانه‌ي‌ لێي‌ دامه‌زراون, وماوه‌ي‌ گريبه‌سته‌كه‌ش بۆ به‌رزكردني‌ پله‌ و زيادكردني‌ موچه‌ و خانه‌نشيني‌ ده‌ژمێردرێت

الثلاثاء 29 كانون الثاني 2013
 ڕۆژي‌ سێ‌ شه‌ممه‌ 29/1/2013 ليژنه‌ي‌ دارايي‌ كۆبونه‌وه‌ي‌ خۆي به‌ سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار حه‌يده‌ر ئه‌لعوبادي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ وئاماده‌بووني‌ ئه‌ندام و ڕاوێژكاراني‌ ليژنه‌ به‌ست، به‌ مه‌به‌ستي‌  تاوتوێكردني‌ ڕه‌شنووسي‌ كۆتايي ڕاپۆرتي‌ ئاماده‌كراو سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ ياساي بودجه‌ي‌ 2013. 

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ دارايي‌ ميوانداري‌ نوێنه‌راني‌ بانكي‌ ناوه‌ندي‌ ده‌كات

الأثنين 28 كانون الثاني 2013
رۆژي‌ دووشه‌ممه‌ 28/1/2013 په‌رله‌مانتار نه‌جيبه‌ نه‌جيب ئه‌ندامي‌ ليژنه‌ي‌ دارايي‌ له‌ باره‌گاي‌ ليژنه‌ پێشوازي‌ له‌ شاندێكي بانكي‌ ناوه‌ندي‌ عيراقي‌ و بانكه‌كاني‌ حكومه‌ت كرد، كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌رێز مسته‌فا غائيب موخيف به‌رێوه‌به‌ري‌ كاروباري‌ ياسايي‌ له‌ بانكي‌ ناوه‌ندي‌ عيراقي‌ و دكتۆر ماجد مه‌حه‌مه‌د حه‌سه‌ن سوه‌ري‌ به‌رێوه‌به‌ري‌ يه‌كێتي‌ سه‌ر له‌ نوێ‌ ڕێكخستنه‌وه‌ي‌ سيسته‌مه‌ بانكه‌ حكوميه‌كان، و به‌رێز وه‌ليد عيدي‌ عه‌بدولنه‌بي‌ به‌رێوه‌به‌ري‌ گشتي‌ ئامار و لێكوڵينه‌وه‌ له‌ بانكي‌ ناوه‌ندي‌ عيراق.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ دارايي‌ تاوتوێي‌ ڕاپۆرتي‌ كۆتايي ئاماده‌كراو سه‌باره‌ت بودجه‌ي‌ 2013 ده‌كات

الأحد 27 كانون الثاني 2013
 يه‌كشه‌ممه‌ 27/1/2013 ليژنه‌ي‌ دارايي‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ي‌ خۆيدا به‌ سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار حه‌يده‌ر ئه‌لعوبادي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌، و ئاماده‌بوني‌ ئه‌ندام و ڕاوێژكاراني‌ ليژنه‌, تاوتوێي‌ ڕاپۆرتي‌ كۆتايي‌ ئاماده‌كراو سه‌باره‌ت پرۆژه‌ ياساي‌ بودجه‌ي‌ ساڵي‌ 2013 كرد، سه‌ره‌راي‌ تاوتوێكردني‌ تايبه‌تمه‌نده‌ گرنگه‌كاني‌ پرۆژه‌ ياساي‌ بودجه‌ي‌ 2013 و ڕاسپارده‌كاني‌ ليژنه‌ي‌ دارايي‌ بۆ په‌ره‌پێداني‌ تواناي‌ په‌رله‌ماني‌ له‌ تاوتوێكردني‌ پرۆژه‌ ياساي‌ بودجه‌دا, وئه‌و پێشنيار وهه‌مواركردنانه‌ي له‌سه‌ر پرۆژه‌ ياساكه‌ ئه‌نجامدراون و ده‌بێته‌ هۆي‌ خزمه‌تكردني‌ هاوڵاتيان بێ‌ ئه‌وه‌ي‌  پێچه‌وانه‌ي‌ ياسا كارپێكراوه‌كان وبه‌رژه‌وه‌ندي‌ گشتي‌ بێت، هه‌روه‌ها پلاني‌ كاري‌ ليژنه‌ي‌ دارايي‌ بۆ قۆناغي‌ په‌سه‌ندكردني‌ بودجه‌ له‌ په‌رله‌مان، وپێشنياره‌ پێشكه‌شكراوه‌كان بۆ توێژينه‌وه‌كه‌ له‌ لايه‌ن ئه‌نداماني‌ ئه‌نجومه‌ني‌ نوينه‌ران، و ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌كاني‌ په‌يوه‌ست به‌ وه‌زاره‌ت و رێكخراوه‌كاني‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌، و دياريكردني‌ هه‌ڵوێستي‌ حكومه‌ت خرانه‌ به‌رباس ولێكوڵينه‌وه‌ . 

                                                                                                             


62 مواضيع (7 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI