مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

لیژنه‌ی دارایی پێشوازی له‌ نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كانی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست وباشوری عیراق ده‌كات

الأحد 30 ايلول 2012
  
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 26-9-2012 لیژنه‌ی دارایی له‌باره‌گای خۆی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كانی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست وباشوری عیراق وله‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا تاوتوێی ئه‌و یاداشتنامه‌یه‌ كرا كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه‌ پێشكه‌شكرا كه‌ تێیدا داوایانكردبوو مادده‌ی 40ی یاسای 2012 هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ وه‌ستاندنی پێدانی مووچه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی.
                                                                                                             



لیژنه‌ی لاوه‌كی سه‌ر به‌ لیژنه‌ی دارایی میوانداری وه‌فدێكی دار ئه‌لنه‌هرێن بۆ چاپكردن ده‌كات

الثلاثاء 25 ايلول 2012

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 16/9/2012 لیژنه‌ی لاوه‌كی سه‌ر به‌ لیژنه‌ی دارایی میوانداری وه‌فدێكی دار ئه‌لنه‌هرێن بۆ چاپكردن كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ فه‌رمانگه‌كانی بانكی ناوه‌ندی عیراقیه‌ كرد وله‌ دانیشتنه‌كه‌دا باسی كێشه‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م كاری چاپخانه‌ی ناوبراو كرا له‌وانه‌ ئه‌و ڕوبه‌ره‌ی كه‌ چاپخانه‌كه‌ ده‌یگرێت وداواكردنی وه‌زاره‌تی بازرگانی بۆ زه‌وییه‌كه‌ وئه‌و چاپخانه‌یه‌ سه‌ر به‌چ لایه‌نێكه‌، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ لیژنه‌ پیشنیاریكرد كه‌ نووسراوێك بۆ ئه‌مانه‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاراسته‌ بكرێت سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ژماره‌ 84 ی ساڵی 2012 كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌نجامه‌كانی كاری ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێكهێنرابوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كاروباری فه‌رمانبه‌رانی دار ئه‌لنه‌هرێن له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ودوایین پێشهاته‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی ئه‌م توێژه‌ له‌ فه‌رمانبه‌رانی دار ئه‌لنه‌هرێن بۆ چاپكردن

                                                                                                             



سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی پێشوازی له‌ جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكی ده‌كات

الأحد 27 شباط 2011
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانتار حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ 15/2/2011 پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز نیل وولن جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكی و وه‌فدی یاوه‌ری. له‌دانیشتنێكدا تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێك كرا له‌وانه‌ نێردراوه‌كانی خوێندن بۆ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاندانی سه‌رمایه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنان له‌عیراقدا، و گه‌شه‌پێدانی ئالیه‌تی كاركردنی سیسته‌می بانكه‌كانی عیراق..


                                                                                                             



لیژنه‌ی دارایی میوانداری وه‌فدی پارێزگای به‌سره‌ ده‌كات

الأثنين 14 شباط 2011
له‌به‌رواری 7/2/2011 لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میوانداری وه‌فدی پارێزگای به‌سره‌ كرد كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز وه‌لید عه‌باس وئه‌ندامێتی به‌ڕێز حسێن عه‌لی حسێن بوو. له‌دانیشتنه‌كه‌دا وه‌فدی میوان شیكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واوی سه‌باره‌ت به‌و كێشانه‌ پێشكه‌شكرد كه‌ ڕوبه‌ڕوی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌بنه‌وه‌ وداوایكرد یاسایه‌ك ده‌ربكرێت بۆ ڕێكخستنی میلاك ومووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌گشتی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته‌كانی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌


                                                                                                             



لیژنه‌ی كاتی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میوانداری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ده‌كات

الخميس 23 كانون الاول 2010
 لیژنه‌ی كاتی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌سه‌رۆكایه‌تی شێخ خالید عه‌تیه‌ له‌ هۆڵی ده‌ستوری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سازكرد به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز سینان شه‌بیبی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و نوێنه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانانی كرد.


                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ دارایی‌ موناقه‌شه‌ی‌ یاسای‌ لێكدانی‌ بانكه‌كان ده‌كات

السبت 23 كانون الثاني 2010
سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ په‌رله‌مانتار ئالا سه‌عدوون وهه‌ندێ‌ له‌ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌كه‌  چاویان به‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ دۆكتۆر هودا هادی‌ سه‌لمان كه‌وت ,له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا باسی‌ پرۆژه‌ی‌ یاسای‌ لێكدانی‌ بانكی‌ عیراق به‌ بانكی‌ رافیدێنه‌وه‌ كرا .
                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ دارایی‌ له‌ مادده‌ی‌(42)ی‌ پرۆَژه‌ی‌ یاسای‌ بووجه‌ی‌ گشتیی‌ ده‌كۆَڵێته‌وه‌

الخميس 26 تشرين الثاني 2009
سه‌رۆَكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران په‌رله‌مانتار ئالا ئه‌لسه‌عدوونژاوی‌ به‌ بریكاری‌ وه‌زیری‌ پیشه‌سازی‌ به‌رێز محه‌مه‌د عه‌بدوللاَ كه‌وت

                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ دارایی‌ بووجه‌ی‌ وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ پلان باسده‌كات

الخميس 26 تشرين الثاني 2009
رۆَژی‌ 18/11/2009 لیژنه‌ی‌ دارایی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران  به‌سه‌رۆَكایه‌تی‌ په‌رله‌مانتار ئالا سه‌عدوون میواندارێتی‌ وزیری‌ پلان وهاریكاری‌ گه‌شه‌پێدان به‌رێز عه‌لی‌ بابان وشانده‌ یاوه‌ره‌كه‌ی‌ كرد


                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ دارایی‌ دیداری‌ جێگری‌ پارێزگاری‌ بانقی‌ مه‌ركه‌زی‌ ده‌كات

الثلاثاء 24 تشرين الثاني 2009
ڕۆَژی‌ 16/11/2009 لیژنه‌ی‌ دارایی‌ به‌ سه‌رۆَكایه‌تی‌ په‌رله‌مانتار ئالا سه‌عدوون  چاوی‌ به‌ جێگری‌ بانقی‌ مه‌ركه‌زی‌ عیراق به‌رێز ئه‌حمه‌د جبووری‌ كه‌وت 

                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ دارایی‌ چاوی‌ به‌ تۆَماركاری‌ كۆَمپانییه‌كان ده‌كه‌وێت

الثلاثاء 24 تشرين الثاني 2009
په‌رله‌مانتار خاتوو مونا زه‌لزه‌له‌  بریارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران چاوی‌ به‌شاندێكی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ تۆَماری‌ كۆَمپانییه‌كانی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ بازرگانیی‌ كه‌وت شانده‌كه‌ به‌سه‌رۆَكایه‌تی‌ خاتوو خه‌نسا ئیسكه‌نده‌ر جرجیس و به‌یاوه‌ری‌ خاتوو نه‌دوه‌ كازم  به‌رێوه‌به‌ری‌ چادێری‌ ووردبینی‌ وبه‌رێز عه‌لی‌ حلوو  نوێنه‌ری‌ برێز وه‌زیری‌ بازرگانی‌ به‌ وه‌كاله‌ت

                                                                                                             


62 مواضيع (7 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI