مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

كوَمپانیا وه‌به‌ر هێنه‌ره‌كانی‌ به‌ریتانیا میوانی‌ لیژنه‌ی‌ دارایین

الأحد 15 تشرين الثاني 2009
لیژنه‌ی‌ دارایی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق  به‌سه‌روَكایه‌تی‌ په‌رله‌مانتارئالا ئه‌لسه‌عدوون سه‌روَكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ میواندارێتی‌ شاندێكی‌ كوَمپانییه‌ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی‌ به‌ریتانیای‌ كرد شانده‌كه‌ هه‌ندێ‌ پروَژه‌ی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ له‌ هه‌گبه‌دایه‌

                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ دارایی‌ شاندی‌ خه‌زێنه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌بینی‌

الأحد 04 تشرين الاول 2009
په‌رله‌مانتار ئالاسه‌عدوون سه‌روَكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران چاوی‌ به‌ شاندێكی‌ پسپوَری‌ دارای‌ وئابووریی‌ وه‌زاره‌تی‌ خه‌زێنه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا كه‌وت , له‌و چاوپێكه‌تنه‌دا تاوتوَی‌ ڕاوبوَچوونی‌ هه‌ردوو لا سه‌باره‌ت به‌ جوَره‌ها بابه‌تی‌ هاوبه‌شكرا

                                                                                                             



پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دیوانی چاودێری دارایی

الأحد 22 اذار 2009
له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ بواری په‌ره‌پێداندا به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به‌ره‌وپێش بردنی توانای په‌رله‌مانتاران چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك ئه‌نجامدراون كه‌ مه‌به‌ست لێیان بریتیه‌ له‌ به‌ره‌وپێشبردنی توانای چاودێری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی

                                                                                                             



پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له‌ میوانداری لیژنه‌ی داراییدا

الأربعاء 08 تشرين الاول 2008
رۆژی سێ شه‌ممه‌ی به‌رواری 23/9/2008 لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق میوانداری به‌ڕێز پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی وژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی ده‌زگاكان وڕاوێژكارانی بانكی ناوه‌ندی وژماره‌یه‌ك له‌ نوێنه‌رانی بانكه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت كرد به‌مه‌به‌ستی لێكۆلینه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تێك كه‌ له‌سه‌رووی هه‌موویان هه‌نگاوه‌كانی بانكی ناوه‌ندی عیراقی بۆ پاراستنی یه‌ده‌گی دارایی عیراق

                                                                                                             



لیژنه‌ی دارایی میوانداری شاره‌زایانی دارایی و یاسایی ده‌كات

السبت 26 تموز 2008
له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی لیژنه‌ی دارایی بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ یاساكان لیژنه‌ی دارایی میوانداری چه‌ند ڕاوێژكارێكی یاسایی و دارایی له‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری كرد به‌مه‌به‌ستی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی لیژنه‌ی دارایی ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌ی یاسای مووچه‌و ده‌رماڵه‌ سه‌رۆك كۆمار.


                                                                                                             



لیژنه‌ی دارایی تاووتوێی پڕۆژه‌ی یاسای مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات

الأربعاء 23 تموز 2008
له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی لیژنه‌ی دارایی بۆ به‌دواداچوونی پڕۆژه‌ یاساكان و كاركردن بۆ په‌سه‌ندكردنیان، سێ ڕاوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری میوانداری كران له‌ بواره‌كانی دارایی و یاسایی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی لیژنه‌ی دارایی ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌ی یاسای مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی سه‌رۆك كۆمار. لیژنه‌ش ئێستا چاوه‌ڕێی وه‌ڵامه‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریه‌.
 


                                                                                                             



لیژنه‌ی دارایی میوانداری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی بودجه‌ی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژمێریاری له‌ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كات

الخميس 10 تموز 2008
لیژنه‌ی دارایی له‌ ڕۆژی 6/7/2008 میوانداری به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بودجه‌ی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژمێریاری كرد له‌ وه‌زاره‌تی دارایی به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی بڕگه‌ گرنگه‌كانی ڕاپۆرتی ژمێریاری كۆتایی دیوانی چاودێری دارایی بۆ ساڵانی 2004 و 2005.


                                                                                                             



لیژنه‌ی دارایی ڕێوشوێنه‌كانی په‌سه‌ندكردنی یاسای ته‌رخانكردنی مووچه‌ی خانه‌نیشینی خێزانی سه‌رۆك كۆماری پێشووتر خواڵێخۆشبوو عه‌بدولڕه‌حمان عارف كۆتایی پێده‌هێنێت

الخميس 10 تموز 2008
لیژنه‌ی دارایی كۆتایی هێنا به‌ ڕێوشوێنه‌كانی په‌سه‌ندكردنی یاسای ته‌رخانكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی خێزانی سه‌رۆك كۆماری پێشوو خوالێخۆشبوو عه‌بدولڕه‌حمان عارف، ئه‌وه‌بوو دواتر له‌ دانیشتنی ژماره‌ 33ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاساكه‌ په‌سه‌ندكرا.

                                                                                                             



به‌ هه‌وڵی لیژنه‌ی دارایی چه‌ند هه‌مواركردنێك له‌سه‌ر ڕێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی گشتی به‌دی دێت

الأحد 06 تموز 2008
به‌ هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆری ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چه‌ند گۆڕانكاریه‌ك له‌ ڕێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی گشتی ئه‌نجامدرا.

ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ پاش چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆیه‌كی چڕووپڕ له‌نێوان ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی هات و له‌ ئه‌نجامدا هه‌ردوولا گه‌یشتنه‌ ئه‌وه‌ی چه‌ند گۆڕانكاریه‌ك ئه‌نجام بدرێت له‌سه‌ر ڕێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی گشتی ژماره‌ (22)ی ساڵی 2008

                                                                                                             



لیژنه‌ی دارایی تاووتوێی سندوقی نه‌وت و بودجه‌ی 2009 ده‌كات

الخميس 03 تموز 2008
له‌ ۆرك شۆپێكدا كه‌ له‌ به‌رواری 30/6/2008 لیژنه‌ی داریی به‌ هاوكاری ڕێكخراوی ئاده‌م سمیس سازیكردبوو ئه‌ندامانی لیژنه‌، تاووتوێی بیرۆكه‌ی سندوقی نه‌وتیان كرد، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر گرنگی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌هۆی پاشه‌كه‌وتكردنی داراییه‌كی زۆر بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی كۆمه‌لایه‌تی به‌ تێپه‌ڕبوونی كات ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كانی حكومه‌ت تا له‌ بواری پڕۆژه‌ی به‌كه‌ڵك به‌كاربهێنرێت، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای پاشه‌كه‌وتكردن بۆ كاتی نائاسایی.


                                                                                                             


62 مواضيع (7 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI