مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

لیژنه‌ی‌ ئابوری‌ و وه‌به‌رهێنان میوانداری‌ نوێنه‌رانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ ده‌كات

الثلاثاء 23 تموز 2013
ڕۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ 23/7/2013 لیژنه‌ی‌ ئابوری‌ و وه‌به‌رهێنان له‌ كوبونه‌وه‌ی‌ خۆیدا به‌ سه‌روكایه‌تی‌ په‌رله‌مانتار مه‌حما خه‌لیل بریارده‌ده‌ری‌ لیژنه‌ میوانداری‌ نوێنه‌رانی‌ هه‌ریه‌ك له‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارای‌ و وه‌زاره‌ته‌كانی‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازی‌ و ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنان كرد . له‌ كوبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی‌ ڕاپۆرته‌كانی‌ ساڵانه‌ی‌ ده‌ركرا له‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارای‌ سه‌باره‌ت وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان , و میكانزمێكی‌ نوێ‌ داندرا بۆ كاركردن له‌ گه‌ڵ دیوانی‌ چاودێری‌ دارای‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێكی‌ گونجاو بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ هه‌له‌ و كه‌م وكوڕیه‌كان .
                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ ئابوری‌ میوانداری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ناوچه‌ ئازاده‌كان و شاندی‌ یاوه‌ری‌ ده‌كات

الثلاثاء 23 تموز 2013
ڕۆژی‌ سێ‌ شه‌مه‌ 23/7/2013 لیژنه‌ی‌ ئابوری‌ وه‌به‌رهێنان له‌ كوبونه‌وه‌ی‌ خۆیدا به‌ سه‌روكایه‌تی‌ مه‌حما خه‌لیل بریارده‌ده‌ری‌ لیژنه‌ میوانداری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ناوچه‌ ئازاده‌كان و شاندی‌ یاوه‌ری‌ كرد .

                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ ئابوری‌ و وه‌به‌رهێنان تاوتوێی‌ پێشنیاری‌ یاسای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئابوری‌ ئیستیراتیجی‌ باڵا ده‌كات

الأحد 21 تموز 2013
ڕۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ 21/7/2013 لیژنه‌ی‌ ئابوری‌ و وه‌به‌رهێنان له‌ كوبونه‌وه‌ی‌ خۆیدا به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانتار  مه‌حه‌مه‌ سه‌لمان جێگری‌ سه‌روكی‌ لیژنه‌ كوبونه‌وه‌ێك سازكرد , تێیدا تاوتوێی‌ پێشنیاره‌ یاسای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئابوری‌ ئیستیراتیجی‌ باڵا كرا سه‌ره‌ڕای‌ تاوتوێكردنی‌ نوسراه‌ی‌ ڕاوێشكاری‌ یاسای‌ سه‌روكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران سه‌باره‌ت جێبه‌جێنه‌كردنی‌ یاساو وڕێنمایه‌كان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان .
                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ ئابوری‌ و وه‌به‌رهێنان پێشنیاری‌ به‌سره‌ پایته‌ختی‌ ئابورییه‌ تاوتوێ‌ ده‌كات

الأربعاء 17 تموز 2013
ڕۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ 17/7/2013 لیژنه‌ی‌ ئابوری‌ و وه‌به‌رهێنان له‌ كوبونه‌وه‌ی‌ خۆیدا به‌ سه‌روكایه‌تی‌ په‌رله‌مانتار مه‌خه‌مه‌د ئه‌لسه‌عدی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ تاوتوێی‌ یاسای‌ به‌سره‌ پایته‌ختی‌ ئابوری‌ عێرافه‌ كرا به‌ مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كردنی‌ ڕاپۆرتێك له‌و ده‌رباره‌دا و ناردنی‌ بۆ خوێندنی‌ دووه‌م, لیژنه‌كه‌ تاوتوێی‌ نوسراوی‌ وه‌زاره‌تی‌ پیشه‌سازی‌ و كانزاكان كرد كه‌ ناوی‌ كومپانیه‌كان به‌ پێی‌ كه‌رته‌كان له‌ خۆببه‌وه‌ ده‌گرێ‌ به‌ ئامانجی‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ واده‌ێك بۆ میوانداركردنیان و تاوتوێكردنی‌ په‌ره‌پێدانی‌ كاره‌كانیان.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ ئابوري‌ و وه‌به‌رهێنان تاوتوێي‌ ئاماده‌كردني‌ كارمه‌نداني‌ وه‌زاره‌تي‌ پيشه‌سازي‌ و كانزا ده‌كات

السبت 06 تموز 2013
ڕۆژي‌ شه‌ممه‌ 6/7/2013 ليژنه‌ي‌ ئابوري‌ و وه‌به‌رهێنان له‌ كوبونه‌وه‌ي‌ خۆيدا به‌سه‌روكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار مه‌حه‌مه‌د سه‌لمان جێگري‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ و ئاماده‌بووني‌ ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌نداماني‌ ليژنه‌ تاوتوێي‌ پێكهاته‌ گشتيه‌كاني‌ وه‌زاره‌تي‌ پيشه‌سازي‌ و كانزاكان كرد كه‌ زياتره‌ له‌ پێداويستييه‌ ڕاسته‌قينه‌كاني‌ كار, هه‌ر بويه‌ ليژنه‌كه‌ ڕاوێژي‌ پێكهێناني‌ ليژنه‌يه‌كي‌ بچوكتر بۆ ڵێكوڵينه‌وه‌ي‌ بابه‌ته‌كه‌ و ئاماده‌كردني‌ و ڕاپورتێكي‌ تێر و ته‌سه‌ل له‌و ده‌رباره‌دا .

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ ئابوري‌ و وه‌به‌رهێنان بريار ده‌دات ميوانداركردني‌ وه‌زيري‌ بازرگاني‌ و پلاندانان بكات

الخميس 04 تموز 2013
ڕۆژي‌ پێنج شه‌ممه‌ ليژنه‌ي‌ ئابوري‌ و وه‌به‌رهێنان له‌ كوبونه‌وه‌ي‌ خۆيدا به‌ سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار مه‌حه‌مه‌د سه‌لمان سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ و ئاماده‌بووني‌ ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌نداماني‌ ليژنه‌ برياردرا  به‌ ميوانداركردني‌ وه‌زير بازرگاني‌ له‌ ڕۆژي‌ يه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتي‌ 7/7/2013  هه‌روه‌ها برياردرا به‌ ميوانداركردني‌ وه‌زيري‌ پلاندانان  له‌ ڕۆژي‌ يه‌ك شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتي‌ 8/7/2013.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ ئابوري‌ و وه‌به‌رهێنان كۆنگره‌يه‌ك سه‌باره‌ت به‌ ناوبژيواني بازرگاني ونێوده‌وڵه‌تي له‌ گه‌شه‌پێداني ئابوري‌ عيراق ده‌به‌ستێت

الأربعاء 03 تموز 2013
ڕۆژي‌ چوارشه‌ممه‌ 3/7/2013 ليژنه‌ي‌ ئابوري‌ و وه‌به‌رهێنان به‌ هه‌مئاهه‌نگي‌ له‌ گه‌ڵ ليژنه‌ي‌ ياساي‌ و به‌ هاوكاري‌ له‌ گه‌ڵ وه‌زاره‌تي‌ بازرگاني‌ ئه‌مريكي‌ و به‌ ئاماده‌بووني‌ ژماره‌يه‌ك له‌ نوێنه‌راني‌ وه‌زاره‌ته‌كاني‌ په‌يوه‌نديدار و كه‌رتي‌ تايبه‌ت كۆنگريه‌ك ڕێكخست سه‌باره‌ت ڕۆڵي‌ ناوبژيواني‌ بازرگاني‌ و نێوده‌وڵتي‌ له‌ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێداني‌ ئابوري‌ عيراقي‌ و ڕونكردني‌ به‌نده‌كاني‌ ناوبژيواني‌ كه‌ له‌ ده‌ققي‌ ڕێككه‌وتني‌ نيويۆركي‌ ساڵي‌ 1958 دا هاتووه‌ به‌ مه‌به‌ستي‌ دانپێدان به‌ به‌نده‌كاني‌ ناوبژيواني‌ بياني‌ و جێبه‌جێكردنيان.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ ئابوري‌ و وه‌به‌رهێنان تاوتوێي‌ دابينكردني‌ بڕگه‌كاني‌ پسوله‌ي‌ ئازوقه‌ ده‌كات

الأحد 23 حزيران 2013
 ڕۆژي‌ يه‌ك شه‌ممه‌ 23/6/2013 ليژنه‌ي‌ ئابوري‌ و وه‌به‌رهێنان له‌ كوبونه‌وه‌ي‌ خۆيدا به‌ سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار مه‌حه‌مه‌د سلمان جێگري‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ و ئاماده‌بووني‌ ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌نداماني‌ ليژنه‌ تاوتوێي‌ نوسراوي‌ هنراردراو له‌ لايه‌ن ئه‌مانه‌ي‌ گشتي‌ ئه‌نجومه‌ني‌ وه‌زيرانه‌وه‌ سه‌باره‌ت  دابينكردني‌ بڕگه‌كاني‌ پسولوي‌ خوراك به‌ شێوازي‌ سندوقي‌ داخراو .

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ ئابوري‌ و وه‌به‌رهێنان تاوتوێي‌ كۆمه‌ڵێك ياسا ده‌كات

السبت 22 حزيران 2013
ڕۆژي‌ شه‌ممه‌ 22/6/2013 ليژنه‌ي‌ ئابوري‌ و وه‌به‌رهێنان له‌ كوبونه‌وه‌ي‌ خۆيدا به‌ سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار مه‌حه‌مه‌د سه‌لمان سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ و ئاماده‌بووني‌ ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌نداماني‌ ليژنه‌ تاوتوێي‌ كۆمه‌ڵێك ياساي‌ ڕاگوێزراو كرد, له‌ واناش ( په‌خشيني‌ كومپانيه‌ عيراقي‌ و بيانيه‌كاني‌ پرۆژه‌ي‌ وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن له‌ داني‌ باج و كرَين و فروشتني‌ ساماني‌ ده‌وله‌ت و پشته‌وانيكردن له‌ پرۆژه‌كاني‌ په‌ره‌پێدان, جگه‌ له‌ ڕاستاندني‌ دامه‌زراندني‌ 

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ ئابوري‌ و وه‌به‌رهێنان تاوتوێي‌ بابه‌تي‌ پابه‌ندبووني‌ عيراق به‌ڕێكه‌وتننامه‌ي‌ نيويوركي‌ ساڵي‌ 1958 ده‌كات

الأحد 12 ايار 2013
ڕۆژي‌ يه‌ك شه‌ممه‌ 12/5/2013 ليژنه‌ي‌ ئابوري‌ و وه‌به‌رهێنان به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار مه‌حه‌مه‌د سه‌لمان جێگري‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ كوبونه‌وه‌ێك له‌ هوڵي‌ ده‌ستوري‌ و به‌ ئاماده‌بووني‌ نوێنه‌راني‌ هه‌ريه‌ك له‌ وه‌زاره‌تي‌ پلاندانان و بازرگاني‌ و داراي‌ و ئه‌نجومه‌ني‌ باڵي‌ داد و ئه‌نجومه‌ني‌ شوراي‌ ده‌وله‌ت و شاندێك له‌ وه‌زاره‌تي‌ بازرگاني‌ ئه‌مريكا و نوينه‌راني‌ ئه‌مانه‌ي‌ گشتي‌ ئه‌نجومه‌ني‌ وه‌زيران و سه‌رۆكايه‌تي‌ كۆمار سازكرد .

                                                                                                             


47 مواضيع (5 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI