مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

ليژنه‌ى په‌روه‌رده‌ تاوتوێى بابه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى تاقيكردنه‌وه‌كانى به‌كالۆريا بۆ هه‌ردوو قۆناغى ناوه‌ندى وئاماده‌يى ده‌كات

السبت 22 حزيران 2013
ليژنه‌ى په‌روه‌رده‌ ڕۆژى شه‌ممه‌ 22/6/2013 به‌سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مانتار عادل فه‌هه‌د شه‌رشاب سه‌رۆكى ليژنه‌ وئاماده‌بوونى ئه‌ندامانى ليژنه‌، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به‌ست، تێيدا تاوتوێى وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ له‌سه‌ر ڕاپۆرتى چاودێرى دارايى هه‌ردوو به‌شى دووه‌م وسێيه‌مى ڕاپۆرته‌كه‌، وئاماده‌بووان ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئاراسته‌كردنى نووسراوێك بۆ ميوانداريكردنى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى وچالاكى قوتابخانه‌يى

                                                                                                             



ليژنه‌ى په‌روه‌رده‌ تاوتوێى پێشنيارى ياساى به‌خشينى قوتابيان ده‌كات

الأربعاء 19 حزيران 2013
ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ 19/6/2013 ليژنه‌ى په‌روه‌رده‌ به‌سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مانتار عادل فه‌هه‌د شه‌رشاب سه‌رۆكى ليژنه‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به‌ست، تێيدا تاوتوێى ڕێنماييه‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى سه‌باره‌ت به‌ ياسا به‌رده‌سته‌كان له‌ناو ليژنه‌كان كرد، وچۆنيه‌تى جێبه‌جێكردنيان به‌زوترين كات.


                                                                                                             



سه‌رۆكي ليژنه‌ي په‌روه‌رده‌ بنكه‌ي‌ تاقيكردنه‌وه‌ي‌ چه‌ند قوتابخانه‌يه‌كي‌ كه‌ربه‌لاو وئه‌نبارو ميسان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

الأحد 16 حزيران 2013
په‌رله‌مانتار عادل شه‌رشاب سه‌رۆكي ليژنه‌ي په‌روه‌رده‌ له‌ ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌راني عيراق، ڕۆژي دووشه‌ممه‌ 10-6-2013 سه‌رداني چه‌ند قوتابخانه‌يه‌كي قه‌زاي سه‌لام وقه‌زاي‌ مه‌يمونه‌ي سه‌ر به‌پارێزگاي ميسان كرد، وله‌ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 12/6/2013 وپێنج شه‌ممه‌ 13/6/2013، شه‌رشاب سه‌رداني چه‌ند بنكه‌يه‌كي تاقيكردنه‌وه‌ي كه‌ربه‌لاو ئه‌نبار كرد، وله‌نزيكه‌وه‌ ئاگاداري چۆنيه‌تي به‌ڕێوه‌چووني تاقيكردنه‌وه‌كاني به‌كالۆريه‌ بوو.

                                                                                                             



په‌رله‌مانتار عادل شه‌رشاب سه‌رۆكي ليژنه‌ي په‌روه‌رده‌ بنكه‌ى تاقيكردنه‌وه‌كانى چه‌ند قوتابخانه‌يه‌ك به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

السبت 01 حزيران 2013
په‌رله‌مانتار عادل شه‌رشاب سه‌رۆكي ليژنه‌ي په‌روه‌رده‌ له‌ ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌راني عيراق، ڕۆژي شه‌ممه‌ 1-6-2013 چه‌ند قوتابخانه‌يه‌كي به‌سه‌ركرده‌وه‌، وله‌نزيكه‌وه‌ ئاگاداري چۆنيه‌تي به‌ڕێوه‌چووني تاقيكردنه‌وه‌كاني به‌كالۆريه‌ بوو.

                                                                                                             



ليژنه‌ي په‌روه‌رده‌ به‌شداري له‌ كۆنگره‌يه‌ك سه‌باره‌ت به‌ ديارده‌ي هه‌ڵاتن له‌ قوتابخانه‌كان ده‌كات

الخميس 09 ايار 2013
ليژنه‌ي په‌روه‌رده‌ له‌ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌راني عيراق به‌شداري له‌ كۆنگره‌يه‌ك سه‌باره‌ت به‌ ديارده‌ي هه‌ڵاتن له‌ قوتابخانه‌كان كه‌ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 8/5/2013 له‌ هۆڵي هۆتێلي عشتار به‌چاودێري ڕێكخراوي يونيسێف وبه‌هاوكاري له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تي په‌روه‌رده‌ به‌سترابوو كرد.

                                                                                                             



ليژنه‌ي په‌روه‌رده‌ تاوتوێي گواستنه‌وه‌ي ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ پارێزگاكان ده‌كات

الخميس 25 نيسان 2013
ليژنه‌ي په‌روه‌رده‌ ڕۆژي پێنج شه‌ممه‌ 25/4/2013 به‌ئاماده‌بووني ئه‌نداماني ليژنه‌، كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار عادل شه‌رشاب سه‌رۆكي ليژنه‌ به‌ست.

                                                                                                             



ليژنه‌ي په‌روه‌رده‌ تاوتوێي چه‌ند بابه‌تێكي په‌روه‌رده‌يي ده‌كات

الأحد 07 نيسان 2013
ليژنه‌ي په‌روه‌رده‌ ڕۆژي يه‌كشه‌ممه‌ 7/4/2013 كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار عادل شه‌رشاب سه‌رۆكي ليژنه‌ وئاماده‌بووني چه‌ند ئه‌ندامێكي به‌ست.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ په‌روه‌رده‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ي‌ خۆيدا تاوتوێي‌ ڕێگاكاني‌ به‌رده‌وامبوون له‌ گه‌ڵ وه‌زاره‌تي‌ په‌روه‌رده‌ و به‌ڕێوبه‌رايه‌تيه‌كاني‌ په‌روه‌رده‌ ده‌كات

الخميس 04 نيسان 2013
ڕۆژي‌ سێشه‌ممه‌ 2/4/2013 ليژنه‌ي‌ په‌روه‌رده‌، له‌ كۆبونه‌وه‌ي‌ خۆيدا به‌ سه‌رۆكايه‌تي‌ عادل فه‌هه‌د ئه‌لشرشاب، تاوتوێي‌ ژماره‌يه‌ك بابه‌تي‌ په‌يوه‌ست به‌ بواره‌كاني‌ په‌روه‌رده‌ و ميكانيزمي په‌يوه‌نديكردن له‌ گه‌ڵ وه‌زاره‌تي‌ په‌روه‌رده‌ و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه‌كاني‌ له‌ به‌غدا و پارێزگاكان، و سه‌رۆك ليژنه‌كاني‌ په‌روه‌رده‌ وخوێندن له‌ ئه‌نجومه‌ني‌ پارێزگاكان كرا. 

                                                                                                             



سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ په‌روه‌رده‌ سه‌رداني‌ به‌رێوه‌به‌رايه‌تي‌ گشتي‌ په‌روه‌رده‌ي‌ به‌سرا ده‌كات

الخميس 04 نيسان 2013
ڕۆژي‌ چوارشه‌ممه‌ 20/3/2013 په‌رله‌مانتار عه‌دنان فه‌هه‌د ئه‌لشه‌رشاب سه‌رۆركي‌ ليژنه‌ي په‌روه‌رده‌، سه‌رداني‌ به‌رێوه‌به‌رايه‌تي‌ گشتي‌ په‌روه‌رده‌ي‌ به‌سراي كرد، و چاوي‌ به‌ به‌رێوه‌به‌ري‌ گشتي‌ په‌روه‌رده‌ و به‌ڕێوه‌به‌راني‌ گشتي‌ به‌شه‌كان له‌ قه‌زا و ناحيه‌كاني‌ پارێزگاكه‌ كه‌وت.

                                                                                                             



سه‌رۆكي ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران له‌ گه‌ڵ سه‌رۆك وئه‌نداماني په‌روه‌رده‌ كۆده‌بێته‌وه‌

الخميس 04 نيسان 2013
سه‌رۆكي ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجێفي سه‌رله‌به‌ياني ڕۆژي پێنج شه‌ممه‌ 4/4/2013 له‌ باره‌گاي گه‌ڵ سه‌رۆك وئه‌نداماني ليژنه‌ي په‌روه‌رده‌ كۆبووه‌.

                                                                                                             


73 مواضيع (8 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI