مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

ليژنه‌ي په‌روه‌رده‌ بابه‌تي ميوانداريكردني به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتيه‌كاني په‌روه‌رده‌ تاوتوێده‌كات

الأحد 16 كانون الاول 2012
ليژنه‌ي په‌روه‌رده‌ ڕۆژي يه‌كشه‌ممه‌ 16/12/2012 كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار عادل شه‌رشاب سه‌رۆكي ليژنه‌ به‌ست، تێيدا تاوتوێي ده‌ستكه‌وته‌كاني ليژنه‌ كرا، وده‌ستنيشانكردني واده‌يه‌ك بۆ ميوانداريكردني به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتيه‌كاني وه‌زاره‌تي په‌روه‌رده‌، سه‌ره‌ڕاي ده‌ستنيشانكردني واده‌ي ميوانداريكردني سه‌رۆك ليژنه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌ني پارێزگاكان.


                                                                                                             



ليژنه‌ي په‌روه‌رده‌ تاوتوێي بابه‌تي ميوانداريكردني به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتيه‌كاني په‌روه‌رده‌ي به‌غدا وپارێزگاكاني تر ده‌كات

الأربعاء 12 كانون الاول 2012
ليژنه‌ي په‌روه‌رده‌ ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 12/12/2012 كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار عادل شه‌رشاب سه‌رۆكي ليژنه‌ به‌ست، تێيدا تاوتوێي بابه‌تي به‌ستني دانيشتنێكي گفتوگۆئامێز كرا كه‌ هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتيه‌كاني په‌روه‌رده‌كاني به‌غدا وپارێزگاكاني تر وسه‌رۆكي ليژنه‌كاني په‌روه‌رده‌ له‌ ئه‌نجومه‌ني پارێزگاكان به‌شێوه‌يه‌كي جيا له‌خۆبگرێت، بۆ تاوتوێكردني بابه‌تي گواستنه‌وه‌ي ده‌سه‌ڵاته‌كان وپاره‌.

                                                                                                             



په‌رله‌مانتار عادل شه‌رشاب پێشوازي له‌ ڕاوێژكاراني ليژنه‌ي په‌روه‌رده‌ي ئه‌نجومه‌ني وه‌زيران ده‌كات

الثلاثاء 04 كانون الاول 2012
په‌رله‌مانتار عادل شه‌رشاب سه‌رۆكي ليژنه‌ي په‌روه‌رده‌ ڕۆژي سێشه‌ممه‌ 4/12/2012 له‌باره‌گاي ليژنه‌ پێشوازي له‌به‌ڕێزان جه‌بار عه‌لي وتاريق عه‌لي جاسم  ڕاوێژكاراني ليژنه‌ي په‌روه‌رده‌ي ئه‌نجومه‌ني وه‌زيران كرد.

                                                                                                             



ليژنه‌ي په‌روه‌رده‌ ميواندارێتي ئه‌نداماني ده‌سته‌ي باڵا بۆ نه‌هێشتني نه‌خوێنده‌واري كرد

الأحد 02 كانون الاول 2012
ڕۆژي يه‌كشه‌ممه‌ 2/2/2012 ليژنه‌ي په‌روه‌رده‌ به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار عادل فه‌هه‌د شه‌رشاب سه‌رۆكي ليژنه‌ وئاماده‌بووني ئه‌ندامه‌كاني، ميواندارێتي سه‌رۆك وئه‌نداماني ده‌سته‌ي باڵا بۆ نه‌هێشتني نه‌خوێنده‌واري كرد.


                                                                                                             



ليژنه‌ي په‌روه‌رده‌ ميوانداري به‌ڕێوه‌به‌ري گشتي فه‌رمانگه‌ي دارايي له‌ وه‌زاره‌تي په‌روه‌رده‌ ده‌كات

السبت 01 كانون الاول 2012
ليژنه‌ي په‌روه‌رده‌ به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار عادل فه‌هه‌د شه‌رشاب سه‌رۆكي ليژنه‌ ڕۆژي شه‌ممه‌ 1/12/2012 له‌باره‌گاي خۆي ميوانداري خاتوو به‌ڕێوه‌به‌ري گشتي فه‌رمانگه‌ي دارايي وبه‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ري گشتي ژمێرياري له‌ وه‌زاره‌تي په‌روه‌رده‌ كرد.


                                                                                                             



هه‌ردوو په‌رله‌مانتار عه‌لا مه‌كي وسه‌ميعه‌ غه‌لاب سه‌رداني قوتابخانه‌ي عيراقي له‌ تونس ده‌كه‌ن

الأثنين 12 تشرين الثاني 2012
ڕۆژي دووشه‌ممه‌ به‌رواري 5/11/2012 هه‌ريه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران عه‌لا مه‌كي جێگري سه‌رۆكي ليژنه‌ي په‌روه‌رده‌ وسه‌ميعه‌ غه‌لاب وبه‌ياوه‌ري وه‌فدي په‌رله‌ماني كه‌ له‌م دواييه‌ به‌ره‌و تونس به‌ڕێكه‌وتبوون، سه‌رداني قوتابخانه‌ي عيراقي له‌ تونسيان كرد وچاويانكه‌وت به‌كادري به‌ڕێوه‌به‌ردني وفێركردن وقوتابي وخوێندكاراني قوتابخانه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستي ئاشنابوون به‌ ئێستاي په‌روه‌رده‌يي وفێركردنيان وئه‌و كێشانه‌ي كه‌ دووچاريان ده‌بنه‌وه‌ وده‌بنه‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندني پرۆسه‌ي په‌روه‌رده‌يي له‌ ده‌ره‌وه‌ي عيراق.


                                                                                                             



ليژنه‌ي په‌روه‌رده‌ بڕيارده‌دات ميوانداري ده‌سته‌ي باڵا بۆ نه‌هێشتني نه‌خوێنده‌واري بكات

السبت 10 تشرين الثاني 2012
ليژنه‌ي په‌روه‌رده‌ ڕۆژي شه‌ممه‌ 10-11-2012 به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار عادل فه‌هه‌د شه‌رشاب سه‌رۆكي ليژنه‌ وبه‌ ئاماده‌بووني ئه‌نداماني ليژنه‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌ست.


                                                                                                             



ووته‌ي په‌رله‌مانتار عادل شه‌رشاب سه‌رۆكي ليژنه‌ي په‌روه‌رده‌ له‌كۆنگره‌ي ئه‌مينداره‌ گشتيه‌كاني ليژنه‌ نيشتيمانيه‌كان عره‌بي بۆ په‌روه‌رده‌ وزانسته‌كان كه‌ له‌لايه‌ن ڕێكخراوي يونسكۆه‌ له‌به‌غدا به‌سترابوو

الأربعاء 07 تشرين الثاني 2012
(به‌ناوي خواي گه‌وره‌و مێهره‌بان) سڵاوي خواتان لێبێت   سه‌ره‌تا سوپاسێكي گه‌رم ئاراسته‌ي هه‌موو وه‌فده‌ به‌شداربووه‌كان ده‌كه‌م به‌هۆي ڕۆڵي كاريگه‌ريان له‌سه‌رخستني ئه‌م كۆنگره‌يه‌ هه‌روه‌ها سوپاسي وه‌زاره‌ت و وه‌زيري په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌م بۆ ئه‌م داوه‌تنامه‌يه‌.
                                                                                                             



ليژنه‌ي په‌روه‌رده‌ تاوتوێي ته‌وه‌ره‌كاني ناو خشته‌ي كاره‌كانيدا ده‌كات

الأربعاء 10 تشرين الاول 2012
ليژنه‌ي په‌روه‌رده‌ به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار عادل فه‌هه‌د شه‌رشاب سه‌رۆكي ليژنه‌ ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 10/10/2012  تاوتوێي ته‌وه‌ره‌كاني ناو خشته‌ي كاره‌كانيدا كرد هه‌روه‌ها تاوتوێي كێشه‌كاني ژێرخاني ئابوري باڵه‌خانه‌كاني قوتابخانه‌كان وكاريگه‌ري له‌سه‌ر ئاستي زانستي قوتابي وخوێندكار سه‌ره‌ڕاي په‌يوه‌ندي ليژنه‌ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوي يۆنسكۆي جيهاني وتاوتوێكردني ئه‌و ۆوركشۆپه‌ي ڕاهێنان كه‌ له‌لايه‌ن ڕێكخراوي په‌يمانگاي ديموكراتي نێوده‌وڵه‌تي پێشكه‌شكراوه‌. 
      

                                                                                                             



لیژنه‌ی فێركردنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی پێشوازی له‌ وه‌فدێك له‌ قوتابی زانكۆكانی عیراقی ده‌كه‌ن

الثلاثاء 02 تشرين الاول 2012
لیژنه‌ی فێركردنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار عه‌بد زیاب عجێلی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 2-10-2012  پێشوازی له‌ وه‌فدێك له‌ قوتابی زانكۆكانی عیراقی كرد وتاوتوێی ئه‌و كێشانه‌ی له‌گه‌ڵدا كردن كه‌ ووچاری قوتابی وخوێندكاران ده‌بنه‌وه‌ له‌ڕووی ئه‌منی وخزمه‌تگوزارییه‌وه‌، وله‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ وه‌فده‌كه‌ داوای له‌ لیژنه‌ی فێركردنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد كه‌ داوا له‌ وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵای عیراقی بكات ڕه‌زامه‌ندی ده‌رببڕێت له‌ ئه‌نجامدانیان بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی سێیه‌م به‌هۆی بارودۆخی قورسیان..
وله‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ به‌ڵێنی پێدان كه‌ كێشه‌كانیان بگه‌ێنێته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركرنیان.


                                                                                                             


73 مواضيع (8 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI