مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ میواندارێتی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئیداری وبه‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێداویستیه‌كانی په‌روه‌رده‌یی له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌كات

الثلاثاء 02 تشرين الاول 2012
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 30-9-2012 لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار عادل شه‌رشاب سه‌رۆكی لیژنه‌ میواندارێتی به‌ڕێز ئیبراهیم عه‌بد وه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئیداری وبه‌ڕێز نه‌زار جاسم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێداویستیه‌كانی په‌روه‌رده‌یی له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كرد وله‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا تاوتوێی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پێشوازیكردنی ساڵی نوێی خوێندن له‌ دابینكردنی كتێبه‌كانی خوێندن وقورتاسیه‌و وپێداویستیه‌كانی تری په‌روه‌رده‌یی.


                                                                                                             



لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ میوانداری وه‌فدێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (یونیسیف) ده‌كات

الثلاثاء 02 تشرين الاول 2012
لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خۆیدا كه‌ له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 30-9-2012 به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار عادل فه‌هه‌د شه‌رشاب به‌سترا، میواندارێتی وه‌فدێكی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵ (یونیسیف) كرد كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان ئاكه‌م سینجی وخاتوو فیاز شاه وخاتوو مه‌یاسه‌ عه‌بدولواحید.    


                                                                                                             



لیژنه‌ی فێركردنی باڵا تاوتوێی هه‌مواركردنه‌كانی تایبه‌ت به‌ یاسای خزمه‌تی زانكۆیی ده‌كات

الأثنين 01 تشرين الاول 2012
لیژنه‌ی فێركردنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار عه‌بد زیاب عجێلی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 30-9-2012 وبه‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌ تاوتوێی هه‌مواركردنه‌كانی تایبه‌ت به‌ یاسای خزمه‌تی زانكۆیی كرد بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته‌ به‌ر ده‌نگدانه‌وه‌.


                                                                                                             



لیژنه‌ی فێركردنی باڵا چاویده‌كه‌وێت به‌ وه‌فدێكی په‌یمانگای مێژووی عه‌ره‌بی

الأثنين 01 تشرين الاول 2012
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 30-9-2012 لیژنه‌ی فێركردنی باڵا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار عه‌بد زیاب عجێلی سه‌رۆكی لیژنه‌ چاویكه‌وت به‌ وه‌فدێك له‌ په‌یمانگای مێژووی عه‌ره‌بی.
له‌ دانیشتنێكدا كه‌ له‌ باره‌گای لیژنه‌ ئه‌نجامدرا تاوتوێی بابه‌تی دان پێدانان به‌ بڕواناكانی باڵای كۆلێژه‌ ئه‌هلیه‌كان كرا ئه‌وه‌ی كه‌ له‌كاتی گه‌یشتنی پڕۆژه‌ی یاسای كۆلێژه‌كان و زانكۆ ئه‌هلیه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ گفتوگۆی ده‌رباره‌ی ده‌كرێت.


                                                                                                             



لیژنه‌ی فێركردنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی تاوتوێی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی بیابانی خۆرئاوا له‌عیراق ده‌كات

الأحد 30 ايلول 2012
 

په‌رله‌مانتار عه‌بد زیاب عجێلی سه‌رۆكی لیژنه‌ی فێركردنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕۆژی شه‌ممه‌ 29-9-2012  پێشوازیكرد له‌ خاتوو سوهام كامل محمد مامۆستا له‌ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌كانی بازاڕ له‌ زانكۆی به‌غداد وله‌ دانیشتنێكدا باسی بابه‌تی وه‌به‌رهێنان له‌ بیابانی خۆرئاوای عیراقدا كرا وچۆنیه‌تی دابینكردنی هه‌موو هۆكاره‌كانی سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ وله‌ كۆتاییدا هه‌ردوولا ڕێكه‌وتن له‌ به‌ستنی ۆورك شۆپێك بۆ ڕونكردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌.
                                                                                                             



لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ میوانداری ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردن بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری كرد

الثلاثاء 31 تموز 2012
لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار عادل فه‌هه‌د شه‌رشاب سه‌رۆكی لیژنه‌ وبه‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌ میوانداری ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردن بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری كرد، وله‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی یاسای نه‌خوێنده‌واری كرا.

                                                                                                             



لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ سه‌ردانی زانكۆی به‌غداد ده‌كات

السبت 28 تموز 2012
لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار عادل فه‌هه‌د شه‌رشاب وبه‌یاوه‌ری ئه‌ندامانی لیژنه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 25/7/2012 سه‌ردانی زانكۆی به‌غدادی كرد به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی چوونه‌ناوه‌وه‌ی زانكۆی ناوبراو بۆ ناو لیستی باشترین 700 زانكۆ له‌جیهاندا.

                                                                                                             



لیژنه‌ په‌روه‌رده‌ قوتابیه‌ یه‌كه‌مه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عیراق خه‌ڵات ده‌كات

السبت 28 تموز 2012
له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا كه‌ له‌ڕۆژی 25/7/2012 به‌سترا لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار فه‌هه‌د شه‌رشاب سه‌رۆكی لیژنه‌ بڕیاریدا قوتابیه‌ یه‌كه‌مه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عیراق خه‌ڵات بكات له‌ئاهه‌نگێكدا به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز.

                                                                                                             



كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی یه‌كه‌م له‌هه‌ولێر ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد

الثلاثاء 03 ايار 2011
له‌ژێر دروشمی "له‌پێناو چاكسازی وگه‌شه‌پێدانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی له‌عیراق" وبه‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان وهه‌رێمی كوردستان ولیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن له‌په‌رله‌مانی كوردستان، رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 1-5-2011 كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی یه‌كه‌می لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی سه‌ربه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌هه‌ولێر ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.


                                                                                                             



لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ داوا له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ په‌روه‌ردییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات كه‌ بیروراو پێشنیاری خۆیان سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بنێرن

الأثنين 18 نيسان 2011
لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا له‌ به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه‌ په‌روه‌ردییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان وهه‌موو پسپۆڕو ئه‌كادیمییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌بواری په‌روه‌رده‌یی كه‌ پرۆژه‌ له‌ یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بكۆڵنه‌وه‌ وتێبینی خۆیان تۆماربكه‌ن له‌سه‌ری وبۆمان بنێرن له‌سه‌ر پۆستی ئه‌لیكترۆنی [email protected] وپێگه‌ی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، و بۆ زانین پرۆژه‌ یاسایه‌كه‌ له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌خانه‌ی چاڵاكیه‌كانی به‌رواری 6/4/2011 لیژنه‌ی ناوبراو.


                                                                                                             


73 مواضيع (8 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI