مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ ته‌ندروستي‌ و ژينگه‌ پێشوازي‌ له‌ ئه‌ندامي‌ ليژنه‌ي‌ ته‌ندروستي‌ و ژينگه‌ له‌ پارێزگاي‌ موسل ده‌كات

الثلاثاء 05 اذار 2013
رۆژي‌ سێ‌ شه‌ممه‌ 5/3/2013 په‌رله‌مانتار ليقا‌ ئالياسين سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ ته‌ندروستي‌ و ژينگه‌ له‌ باره‌گاي‌ ليژنه‌، پێشوازي‌ له‌ ئه‌زهار ئه‌لتائي‌ ئه‌ندامي‌ ليژنه‌ي‌ ته‌ندروستي‌ و ژينگه‌ له‌ پارێزگاي‌ موسل كرد, له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ژماره‌يه‌ك بابه‌ت تاوتوێكران كه‌ په‌يوه‌ستن به‌ بابه‌ته‌كاني‌ ته‌ندروستي‌ و ژينگه‌ له‌ پارێزگاي‌ ناوبراو, كه‌ گرنگتريان چاودێريكردني‌ نه‌خۆشه‌كاني‌ ته‌لاسيميا و ده‌ستنيشانكردني‌ پێشوه‌خت بۆ ئه‌و نه‌خۆشيه‌ تا   سنورداربكرێت، و خاتوو ئه‌زهار ئه‌لتائي‌ داواي له‌ وه‌زاره‌تي‌ ژينگه‌ كرد كه‌ ده‌روازه‌يه‌كي‌ تيشكي‌ بۆ ده‌ربازگه‌ي‌ سنوري‌ ره‌بيعه‌ ته‌رخان بكرێت بۆ دۆزينه‌وه‌ي‌ شمه‌كه‌ پيسبووه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردني‌ هاتنه‌ناوه‌وه‌ي بۆ وڵات به‌مه‌به‌ستي پاراستني‌ ته‌ندروستي‌ گشتي و ژينگه‌ي وڵات.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ ته‌ندروستي‌ و ژينگه‌ تاوتوێي‌ ياساي‌ وه‌زاره‌تي‌ ته‌ندروستي‌ ده‌كات

الأربعاء 20 شباط 2013
رۆژي‌ چوارشه‌ممه‌ 20/2/2013 ليژنه‌ي‌ ته‌ندروستي‌ و ژينگه‌ به‌ سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار ليقا ئالياسين سه‌رۆكي‌ ليژنه‌، كوبونه‌وه‌ي‌ خۆي به‌ست، تێيدا تاوتوێي‌ هه‌نگاو و قۆناغه‌كاني‌ گرنگ بۆ ئه‌نجامداني‌ لێكۆڵينه‌وه‌ي‌ په‌رله‌ماني‌ سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تي‌ ئاو له‌ عيراق و په‌يوه‌ندي به‌ نه‌خۆشيه‌كاني‌ گواستراو و درمه‌كان به‌ هاوكاري‌ له‌ گه‌ڵ رێكخراوي‌ هاوبه‌شي‌ نێوده‌وڵه‌تي‌ و ڕاسپاردني‌ ئه‌ركي‌ ئاماده‌كردني‌ بنكه‌ي‌ زانياريه‌كان له‌ هه‌موو عيراق به‌ ئه‌نداماني‌ ليژنه‌ي‌ ته‌ندروستي‌ و ژينگه‌ .

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ ته‌ندروستي‌ و ژينگه‌ له‌ گه‌ڵ سه‌رۆك وئه‌نداماني‌ ليژنه‌ي‌ خوێندني‌ باڵا كۆده‌بێته‌وه‌

الأحد 10 شباط 2013
رۆژي‌ يه‌كشه‌ممه‌ 10/2/2013 ليژنه‌ي‌ ته‌ندروستي‌ و ژينگه‌ به‌ سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار ليقا ئالياسين سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ له‌ گه‌ل سه‌رۆك و ئه‌نداماني‌ ليژنه‌ي‌ خوێندني‌ باڵا، تاوتوێي‌ ئاماري‌ وه‌زاره‌تي‌ ته‌ندروستي‌ بۆ په‌تاي‌  ئه‌نفله‌وه‌نزا (H1 N1 ) ) و چونێتي‌ ڕوشنبيركردن و هوشياركردن له‌ زانكۆ و په‌يمانگاكان سه‌باره‌ت چاره‌سه‌ري‌ و خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشيه‌، سه‌ره‌ڕاي‌ تاوتوێكردني‌ ئه‌نجامي‌ كۆبونه‌وه‌ي‌ ليژنه‌كاني‌ ڵێكۆڵينه‌وه‌ي‌ پێكهێنراو تايبه‌ت به‌ ليژنه‌ي‌ لێكۆڵينه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ پشكنه‌ري گشتي‌ وه‌زاره‌تي‌ ته‌ندروستي‌.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ ته‌ندروستي‌ و ژينگه‌ پێشوازي‌ شاندێكي‌ ئافره‌تان له‌ رێكخراوي‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ له‌ ڕۆژي‌ جيهاني‌ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ي‌ خته‌نه‌كردن ده‌كات

الأربعاء 06 شباط 2013
رۆژي‌ چوارشه‌ممه‌ 6/2/2013 په‌رله‌مانتار ليقا ئالياسين سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ ته‌ندروستي‌ و ژينگه‌ به‌ هه‌لكه‌وتي‌ ڕۆژي‌ جيهاني‌ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ي‌ خته‌نه‌كردن ئافره‌تان، پێشوازي‌ له‌ شاندێكي‌ رێكخراوه‌كاني‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ ئافره‌تان كرد. سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ توێژينه‌وه‌يه‌كي وه‌رگرت كه‌ له‌ لايه‌ن رێكخراوه‌كه‌وه‌ ئاماده‌كرابوو سه‌باره‌ت  به‌ خه‌ته‌نه‌كردني‌ ئافره‌تان وده‌ره‌نجامه‌كاني زه‌ره‌ر و زياني‌ ته‌ندروستي‌ و كۆمه‌ڵايه‌تي‌ ئه‌و ديارده‌يه‌.

                                                                                                             



په‌رله‌مانتار ليقا ئالياسين ميوانداري‌ شاندێكي‌ رێكخراوي‌ پزيشكاني‌ بێسنور ده‌كات

الأربعاء 06 شباط 2013
روژي‌ سێشه‌ممه‌ 5/2/2013 په‌رله‌مانتار ليقا‌ ئالياسين سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ ته‌ندروستي‌ و ژينگه‌، ميوانداري‌ شاندێكي‌ رێكخراوي‌ پزيشكاني‌ بێسنور كرد، كه‌ پێكهاتبوو له‌ هه‌ريه‌ك سه‌رۆكي‌ نێرده‌ خاتوو هێلين ئۆنيل و شاندي‌ ياوه‌ري‌، شايه‌ني باسه‌ كه‌ ئه‌م ڕێكخراوه‌ ده‌زگايه‌كي نێوده‌وڵه‌تيه‌ و هاوكاري‌ پيشكه‌ش به‌ هاوڵاتيان ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ي‌ چاودێري‌ ته‌ندروستيشي هه‌يه‌ له‌ زۆربه‌ي‌ پارێزگاكان به‌ هاوكاري‌ وه‌زاره‌تي‌ ته‌ندروستي‌.


                                                                                                             



ليژنه‌ي ته‌ندروستي‌ و ژينگه‌ سيميناري‌ دووه‌م له‌سه‌ر په‌تاي‌ ئه‌نفله‌وه‌نزاي (H1 N1 ) سازده‌كات

الأربعاء 06 شباط 2013
رۆژي‌ چوارشه‌ممه‌ 6/2/2013 ليژنه‌ي ته‌ندروستي‌ و ژينگه‌ به‌ ئاماده‌بووني‌ مه‌جيد حه‌مه‌ ئه‌مين وه‌زيري ته‌ندروستي‌ و دكتور سه‌تار جه‌بار ئه‌لساعدي‌ بريكاري‌ هونه‌ري‌ وه‌زاره‌ت، و دكتور حه‌سه‌ن هادي‌ باقر به‌رێوه‌به‌ري‌ فه‌رمانگه‌ي‌ ته‌ندروستي‌ گشتي‌ له‌ وه‌زاره‌ت، سيميناري‌ دووه‌مي‌ خۆي‌ له‌سه‌ر په‌تاي‌ ئه‌نفله‌وه‌نزاي (H1 N1 ) و چونێتي‌ (خۆپاراستن – ده‌ستنيشانكردن – چاره‌سه‌ري‌ ) سازكرد.

                                                                                                             



ليژنه‌ ته‌ندروستي‌ وژينگه‌ به‌شداري‌ له‌ كونگره‌يه‌كي وه‌زاره‌تي‌ ته‌ندروستي‌ ده‌كات

الأحد 27 كانون الثاني 2013
رۆژي‌ يه‌كشه‌ممه‌ 27/1/2013 په‌رله‌مانتار ليقا ئالياسين سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ ته‌ندروستي‌ و ژينگه‌ به‌شداري‌ له‌ كۆنگره‌ي‌ به‌رده‌ستكردني‌ ئاماره‌كاني‌ وه‌زاره‌تي‌ ته‌ندروستي‌ بۆ ساڵي‌ 2008 تا ساڵي‌ 2010 كرد، كه‌ له‌ لايه‌ن فه‌رمانگه‌ي‌ پلاندانان و داهاته‌كان له‌ وه‌زاره‌ت به‌ هاوكاري‌ له‌ گه‌ڵ نوسينگه‌ي‌ رێكخراوي‌ ته‌ندروستي‌ جيهاني‌ 

                                                                                                             



په‌رله‌مانتار ليقا ئالياسين سه‌ره‌دانه‌ي‌ نه‌خۆشخانه‌ي (واستي‌) بۆ نه‌شته‌گه‌ري‌ جوانكاري‌ وڕاستكرنه‌وه‌ ده‌كات

الخميس 31 كانون الثاني 2013
به‌ مه‌به‌ستي‌ له‌ نيزيكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ سه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزاريانه‌ كه‌ له‌ لايه‌ن نه‌خۆشخانه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێن له‌ به‌شه‌كاني‌ نورينگه‌ي‌ ڕاوێژكاري‌ و فرياكه‌وتن و قايشه‌كان، رۆژي‌ پێنج شه‌ممه‌ 31/1/2013 په‌رله‌مانتار ليقا ئالياسين سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ ته‌ندروستي‌ و ژينگه‌ سه‌ردانه‌ي‌ نه‌خۆشخانه‌ي (واستي‌) بۆ نه‌شته‌گه‌ري‌ جوانكاري‌ وڕاستكرنه‌وه‌ له‌ به‌غدا كرد.

                                                                                                             



په‌رله‌مانتار ليقا ئالياسين سه‌رداني‌ نه‌خۆشخانه‌ي‌ ئيمام عه‌لي‌ (ع) له‌ شارۆچكه‌ي‌ سه‌در ده‌كات

الخميس 31 كانون الثاني 2013
رۆژي‌ پێنج شه‌ممه‌ 31/1/2013 په‌رله‌مانتار ليقا ئالياسين سه‌رداني‌ نه‌خۆشخانه‌ي‌ ئيمام عه‌لي‌(ع) له‌ شارۆچكه‌ي‌ سه‌در له‌ به‌غدا كرد، وله‌ لايه‌ن به‌رێوه‌به‌ري‌ گشتي‌ نه‌خۆشخانه‌ و پزيشكه‌كان و دكتۆر عه‌لي‌ بستان به‌رێوه‌به‌ري‌ گشتي‌ ته‌ندروستي‌ ره‌سافه‌ پێشوازي‌ لێكرا.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ ته‌ندروستي‌ و ژينگه‌ سمينارێك سه‌باره‌ت نه‌خۆشي‌ په‌تاي‌ ئه‌نفله‌وه‌نزا سازده‌كات

الأحد 27 كانون الثاني 2013
رۆژي‌ يه‌كشه‌ممه‌ 27/1/ 2013 ليژنه‌ي‌ ته‌ندروستي‌ و ژينگه‌ به‌ سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار حه‌مزه‌ ئه‌لگرتاني‌ ، سمينارێكي سازكرد سه‌باره‌ت په‌تاي‌ ئه‌نفله‌وه‌نزا به‌ به‌شداري‌ ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتيه‌كاني وه‌زاره‌تي‌ ته‌ندروستي‌ وئه‌و پارێزگانه‌ي كه‌ چه‌ند ديارده‌يه‌كي مردن وتوشبوون به‌و نه‌ خوشيه‌ تێيدا تۆماركراون.
                                                                                                             


52 مواضيع (6 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI