مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ ته‌ندروستي‌ وژينگه‌ ئاماده‌ي‌ سميناري‌ ڕێكه‌وتني‌ بازل ده‌بێت

الأربعاء 14 تشرين الثاني 2012
ڕۆژي‌ سێ‌ شه‌ممه‌ 30/10/2012  په‌رله‌مانتار ليقا ئال ياسين  سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ ته‌ندروستي‌ وژينگه‌ ئاماده‌ي‌  (وۆرك شوپ )ێك بوو كه‌ له‌ هوتێڵي‌ عشتار شيراتون به‌سترا سه‌باره‌ت به‌‌ ڕێكه‌وتني‌ بازلي‌ نێوده‌وله‌تي‌ بۆ نه‌هێشتني پاشماوه‌‌ مه‌ترسيداره‌كان، ئه‌مه‌و سه‌رۆكي‌ رێكخراوي‌ ژينگه‌ي‌ ئيراني وجێگري‌ سه‌رۆكي‌ كۆماري‌ ئيسلامي‌ ئيراني‌  ئاماده‌ي‌ وورك شوپه‌كه‌ بوون .


                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ ته‌ندروستي‌ وژينگه‌ گفتوگۆي‌ ڕه‌شنووسي‌ پرۆژه‌ ياساي‌ پاراستني‌ پزيشكان ده‌كه‌ن

الأثنين 12 تشرين الثاني 2012
ڕۆژي‌ يه‌كشه‌ممه‌11/11-2012 ليژنه‌ي‌ ته‌ندروستي‌ وژينگه‌ به‌ سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار خاتوو ليقا ئال ياسين سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ كۆبونه‌وه‌يه‌كي‌ به‌ست وتيايدا گفتوگۆي له‌سه‌ر پێشنياره‌كاني‌ كۆتايي‌ بۆ هه‌مواركردني‌ پرۆژه‌ ياساي‌ پاراستني‌ پزيشكان كرد سه‌ره‌ڕايي‌ باسكردني‌ پێشنياري ياسايي‌ سه‌باره‌ت به‌ درێژه‌پێداني‌ خزمه‌تكردني‌ پزيشكه‌كان وزانياره‌كاني‌ كاري‌ پزيشكه‌كاني‌ ددان وده‌رمانسازي‌.


                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ ته‌ندروستي‌ وژينگه‌ كفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تي‌ ته‌ندروستي‌ ده‌كات له‌ سه‌ر ڕێوشوێني‌ پاراستن بۆ كونتروڵكردني‌ به‌ربه‌ڵاوبووني‌ نه‌خۆشي‌ كۆلێرا

الأربعاء 07 تشرين الثاني 2012
رۆژي‌ يه‌ك شه‌ممه‌ ليژنه‌ي‌ ته‌ندروستي‌ وژينگه‌ سمينارێكي سازكرد له‌ سه‌ر ڕێوشوێني پاراستن بۆ كونتروڵكردني‌ به‌ربه‌ڵاوبووني‌ نه‌خۆشي‌ كۆلێرا كه‌ تێيدا ميوانداري‌ فه‌رمانگه‌ي‌ ته‌ندروستي‌ گشتي‌ له‌ وه‌زاره‌تي‌ ته‌ندروستي‌ وبه‌رێوه‌به‌ري‌ نوسينگه‌ي‌ رێكخراوي‌ ته‌ندورستي‌ جيهاني‌ له‌ به‌غدا كرد.

                                                                                                             



سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ ته‌ندورستي‌ سه‌رپه‌رشتي ئاشتبونه‌وه‌يه‌كي‌ كرد نێوان ( به‌رێوه‌به‌ري‌ گشتي‌ فه‌رمانگه‌ي‌ پلاندانان ) و ( يه‌كێتي‌ نوژداراني‌ عيراقي‌ )

الأربعاء 10 تشرين الاول 2012
ليژنه‌ي‌ ته‌ندورستي‌ وژينگه‌ به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ به‌رێز ليقا ئال ياسين و به‌ ئاماده‌بووني‌ به‌ڕێز دكتور سه‌لاح حه‌داد سه‌رۆكي‌ يه‌كێتي‌ و دكتۆر به‌رێز جواد موسه‌وي‌ يه‌رپرسي‌ په‌يوه‌ندي‌ وڕاگه‌ياندن له‌ يه‌كێتي‌ ودكتۆره‌ هند فرێجي‌ وچه‌ندين پزيشكاني‌ تر جاوپێكه‌وتنێكي‌ 

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ ته‌ندورستي‌ وژينگه‌ به‌شداري له‌ كۆنگره‌ي‌ يه‌كه‌م بۆ ڕاپه‌راندني‌ باري‌ پزيشكي‌ سڕكردن ده‌كات

الأربعاء 10 تشرين الاول 2012
ئه‌نداماني‌ ليژنه‌ي‌ ته‌ندورستي‌ وژينگه‌ له‌ ئه‌نجومه‌ني‌ نوێنه‌ران به‌شداري‌ له‌كۆنكره‌ي‌ يه‌كه‌م بۆ راپه‌ڕاندني‌ باري‌ پزيشكي‌ سركردن، كه‌ له‌ ڕۆژي‌ چوارشه‌ممه‌ 10/10/2012 له‌ لايه‌ن وه‌زاره‌تي‌ ته‌ندورستي‌ له‌ هوتێلي‌ ره‌شيد سازكرابوو

                                                                                                             



سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی وژینگه‌ چاویده‌كه‌وێت به‌ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دكتۆراه وده‌رچووانی خوولی تاقیگه‌كان

الثلاثاء 02 تشرين الاول 2012
رۆژی دووشه‌ممه‌ 1-10-2012 په‌رله‌مانتار لیقا ئال یاسین سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی وژینگه‌ پێشوازیكرد له‌ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دكتوراه له‌ زانسته‌كان وكاربه‌ده‌ستانی تاقیگه‌كان وله‌ دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی لیژنه‌ گوێبیستی شیكردنه‌وه‌ی كاره‌كان وداواكارییه‌كانیان بوو.


                                                                                                             



لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ میوانداری وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌كات

الأحد 27 اذار 2011
لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میوانداری به‌ڕێز مه‌جید موحه‌ممه‌د ئه‌مین وه‌زیری ته‌ندروستی و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كرد كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی هونه‌ری و ڕاوێژكاری وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی پڕۆژه‌كان و یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای كیمادیاو یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی و گشتی و سه‌رپه‌رشتی ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی فریاكه‌وتن و یه‌كێك له‌ ئه‌ندازیارانی فه‌رمانگه‌ی پڕۆژه‌كان.


                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ وژینگه‌ تاوتوێی‌ په‌یره‌وی‌ ناوخویی‌ لیژنه‌كه‌ ده‌كات

الخميس 10 اذار 2011
رۆژی‌ 8/3/2011 به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌  په‌رله‌مانتار لیقا ئال یاسین لیژنه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ و ژینگه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ سازكرد وباسی‌ هه‌ندی‌ كیشه‌ی‌ گرنگی‌ لیژنه‌كه‌ كرا له‌ سه‌رویانه‌وه‌  لیكۆڵینه‌وه‌ی‌  په‌یره‌وی‌ ناوخۆیی‌ لیژنه‌ و هه‌ندی‌ كێشه‌ی‌ تری‌ چاودێری‌ كردن


                                                                                                             



لیژنه‌ی ته‌ندروستی وژینگه‌ تاوتوێی پاره‌ی ته‌رخانكراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ساڵی 2011 ده‌كات

الأحد 13 شباط 2011
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13/2/2011 له‌باره‌گای خۆی، لیژنه‌ی ته‌ندروستی وژینگه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار لقا‌ء یاسین ئه‌نجامدا. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ڕاپۆرتی ئه‌و داهاتانه‌ كرا كه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ستی ده‌كه‌وێت، كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ بوودجه‌ی ته‌رخانكراوی وه‌زاره‌ت كه‌ له‌ بوودجه‌ی گشتی ساڵی 2011 دابینكراوه‌ وئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه‌ وه‌زاره‌ت ڕوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه‌ وپێداویستیه‌كانی.


                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ وژینگه‌ له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستیدا تاوتۆێی‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2011 ده‌كات

الأربعاء 09 شباط 2011
لیژنه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ و ژینگه‌ ڕۆژی‌ 7/2/2011 به‌ مه‌به‌ستی‌ تاوتۆی‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2011 میوانداری  ژماره‌یه‌ك له‌ لێپرسراوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ كرد, به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌  كێشه‌ و له‌مپه‌و پلانه‌كانی‌ دارایی‌ و ئیداری‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌.
ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ ئه‌وه‌یان دووپاتكرده‌وه‌ كه‌پێویسته‌ به‌هه‌موو توانایه‌ك وه‌زاره‌ت هه‌وڵی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ ئاستی‌ ته‌ندروستی‌ وخزمه‌تگوزاری‌ بۆ هاونیشتمانیان بدات دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ لیژنه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ ئاماده‌یه‌ پشتگیری‌ له‌ هه‌موو ئه‌وپلانانه‌ بكات كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ په‌ره‌پێدانی‌ ئاستی‌ ته‌ندروستی‌ و خزمه‌تگوزاری‌ هاونیشتمانیان

                                                                                                             


52 مواضيع (6 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI