مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

هه‌ردوو ليژنه‌ي هه‌رێم پارێزگاكان و ليژنه‌ي ياسايي تاوتوێي پێشنياري هه‌مواركردني چواره‌م بۆ ياساي هه‌ڵبژاردني ئه‌نجومه‌ني پارێزگاو قه‌زاو ناحيه‌كان ژماره‌ (36)ي ساڵي 2008 ده‌كه‌ن

الأربعاء 12 كانون الاول 2012
ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 12/12/2012 ،به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار محمد كياني سه‌رۆكي ليژنه‌ وئاماده‌بووني ئه‌نداماني ليژنه‌، وئه‌نداماني ليژنه‌ي ياسايي وئه‌نداماني ليژنه‌كاني تري په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه‌يه‌كي له‌گه‌ڵ ليژنه‌ي ياساييدا به‌ست، تێيدا پێشنياره‌كان سه‌باره‌ت به‌ ياساي هه‌مواركردني چواره‌م بۆ ياساي هه‌ڵبژاردنه‌كاني ئه‌نجومه‌ني پارێزگاو قه‌زاو ناحيه‌كان ژماره‌ (36)ي ساڵي 2008 ودابه‌شكردني كورسيه‌ به‌تاڵه‌كان پێشكه‌شكران.

                                                                                                             



سه‌رۆكي ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن پێشوازي له‌ وه‌فدێكي ئاژانسي ئه‌مريكي ده‌كات

الخميس 06 كانون الاول 2012
په‌رله‌مانتار محمد كياني سه‌رۆكي ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن ڕۆژي پێنج شه‌ممه‌ 6/12/2012  پێشوازيكرد له‌ وه‌فدێكي ئاژانسي ئه‌مريكي به‌سه‌رۆكايه‌تي به‌ڕێز كريستۆفه‌ر بۆلوتيه سه‌رۆكي به‌شي نوێكردنه‌وه‌ي كه‌رتي فه‌رمانبه‌رێتي.


                                                                                                             



سه‌رۆكي ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان پێشوازي له‌ به‌ڕێوه‌به‌ري به‌رنامه‌ي حكومي له‌په‌يمانگاي ديموكراتي نيشتيماني ئه‌مريكي ده‌كات

الأربعاء 07 تشرين الثاني 2012
سه‌رۆكي ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان په‌رله‌مانتار محمد كياني ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 7/11/2012 له‌باره‌گاي ليژنه‌ پێشوازي له‌ به‌ڕێز ئۆنس جۆنج به‌ڕێوه‌به‌ري به‌رنامه‌ي حكومي له‌په‌يمانگاي ديموكراتي نيشتيماني ئه‌مريكي كرد.


                                                                                                             



پيرۆزبايي

السبت 27 تشرين الاول 2012
به‌ناوي سه‌رۆك و ئه‌نداماني ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن گه‌رمترين پيرۆزبايي ئاراسته‌ي گه‌لي عيراق وهه‌ردوو ئومه‌تي عه‌ره‌بي وئيسلامي ده‌كه‌ين به‌بۆنه‌ي هاتني جه‌ژني قورباني پيرۆز، هيواي سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لايه‌ك ده‌خوازين وداوا له‌خواي گه‌وره‌ ده‌كه‌ين كه‌ ئاسايش وئارامي و خێرو خۆشي به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا ببارێنێت.  
ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن

                                                                                                             



سه‌رۆكي ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن پێشوازيكرد له‌ سه‌رۆكي يه‌كه‌ي به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تي نامه‌ركه‌زي ئاژانسي ئه‌مريكي بۆ گه‌شه‌پێدان

الجمعة 12 تشرين الاول 2012
په‌رله‌مانتار محمد كياني سه‌رۆكي ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن ڕۆژي پێنجشه‌ممه‌ 11/10/2012 له‌باره‌گاي ليژنه‌ پێشوازيكرد له‌ به‌ڕێز ئه‌سيل حامد ئيبراهيم سه‌رۆكي يه‌كه‌ي نامه‌ركه‌زي ئيداري ئاژانسي ئه‌مريكي بۆ گه‌شه‌پێداني پڕۆژه‌ي په‌يوه‌ندييه‌كان.

                                                                                                             



ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان ۆوركشۆپێك ده‌رباره‌ي هه‌مواركردني ياساي ژماره‌ 21ي ساڵي 2008 ده‌به‌ستێت

الخميس 11 تشرين الاول 2012
به‌چاودێري سه‌رۆكي ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجێفي وبه‌ئاماده‌بووني به‌ڕێز سه‌فائه‌لدين سافي وه‌زيري وڵات بۆ كاروباري ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران وژماره‌يه‌ك له‌پارێزگاران وسه‌رۆكي ئه‌نجومه‌ني پارێزگاكان ونوێنه‌راني هه‌موو پارێزگاكان ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 10/10/2012 ۆوركشۆپێك ده‌رباره‌ي هه‌مواركردني ياساي ژماره‌ 21ي ساڵي 2008 به‌ست

                                                                                                             



كۆبوونه‌وه‌يه‌كي هه‌ماهه‌نگي بۆ تاوتوێكردني ياساي به‌ڕێوه‌بردني دارايي وقه‌رزي گشتي ژماره‌ 95 ي ساڵي 2004

الأحد 30 ايلول 2012
ڕۆژي يه‌كشه‌ممه‌ به‌رواري 30-9-2012 كۆبوونه‌وه‌يه‌كي هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ريه‌ك له‌په‌رله‌مانتار عه‌بدولحسێن ياسري ئه‌ندامي ليژنه‌ي دارايي وپه‌رله‌مانتار نه‌جيب عبدالله ئه‌ندامي ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگايانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن وچه‌ند نوێنه‌رێك له‌ ئه‌نجومه‌ني شوراي وڵات وديواني چاودێري دارايي به‌سترا بۆ تاوتوێكردني ئه‌و هه‌مواركرنانه‌ي كه‌ به‌ته‌مايه‌ له‌سه‌ر ياساي به‌ڕێوه‌بردني دارايي وقه‌رزي گشتي ژماره‌ 95 ي ساڵي 2004 ئه‌نجام بدرێت

                                                                                                             



ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان ميوانداري وه‌زيري كشتوكاڵ ده‌كات

الأحد 30 ايلول 2012
ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار محمد كياني سه‌رۆكي ليژنه‌ ڕۆژي يه‌كشه‌ممه‌ 30-9-2012 ميوانداري به‌ڕێز عزددين ده‌وله‌ وه‌زيري كشتوكاڵي كرد وتاوتوێي بارودۆخي كشتوكاڵي له‌ پارێزگاكان وچۆنيه‌تي چاره‌سه‌ركردني كێشه‌ي به‌بيابان بووني له‌گه‌ڵدا كرد، سه‌ره‌ڕاي باسكردني ئه‌و كێشانه‌ي دووچاري وه‌زاره‌ت ده‌بنه‌وه‌ وچۆنيه‌تي چاره‌سه‌ركردنيان وبه‌هێزكردني ساماني ئاژه‌ڵ به‌پاڵپشتيكردني جووتياران له‌ڕێگاي پێداني قه‌رز وئامێري كشتوكاڵي ودابينكردني كيمياو پێداويستيه‌كاني تري كشتوكاڵ

                                                                                                             



په‌رله‌مانتار محمد كياني پێشوازي له‌ ڕاوێژكاري ئاژانسي ئه‌مريكي بۆ گه‌شه‌پێداني نێوده‌وڵه‌تي ده‌كات

الأثنين 17 ايلول 2012
له‌ڕۆژي دووشه‌ممه‌ 17/9/2012 په‌رله‌مانتار محمد كياني له‌باره‌گاي ليژنه‌ وبه‌ئاماده‌بووني ئه‌نداماني ئه‌نجومه‌ني ناحيه‌و وكه‌رت وقه‌زاكان، پێشوازي له‌ خاتوو خه‌ديجه‌ جابري ڕاوێژكاري ئاژانسي ئه‌مريكي بۆ گه‌شه‌پێداني نێوده‌وڵه‌تي كرد، وله‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا باسي بابه‌تي پاڵپشتيكردني ئاژانس بۆ ئه‌و ۆورشك شۆپه‌ي كه‌ ليژنه‌ ده‌يبه‌ستێت سه‌باره‌ت به‌ پێشنياري هه‌مواركردني دووه‌م بۆ ياساي پارێزگاكان ساڵي 2008 كرا به‌مه‌به‌ستي داناني هه‌مواركردنه‌كاني كۆتايي له‌سه‌ر ياساكه‌. 


                                                                                                             



ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي كه‌ هه‌رێمێك پێكناهێنن ميوانداري پارێزگاري به‌غداد ده‌كات

الأحد 16 ايلول 2012
ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي كه‌ هه‌رێمێك پێكناهێنن به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار محمد كياني ڕۆژي يه‌كشه‌ممه‌ 16/9/2012 له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌يدا ميوانداري دكتۆر سه‌لاح عه‌بدولڕه‌زاق پارێزگاري به‌غدادي كرد، وله‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا تاوتوێي پێشنياري ياساي پێداني ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌پێي مادده‌ي ي ده‌ستور كرا.
ئه‌وه‌و ليژنه‌ بڕياريدا به‌رده‌وام بێت له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا وداناني ئه‌و بيرۆكانه‌ي كه‌ له‌ دواڕۆژدا كاري پێبكرێت له‌چوارچێوه‌ي به‌هێزكردني ده‌سه‌ڵاتي نامه‌ركه‌زي به‌پێي ده‌ستوور   


                                                                                                             


74 مواضيع (8 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI