مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

سه‌رۆكي ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان پێشوازي له‌ژماره‌يه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ري ناحيه‌كاني به‌غدادو ئه‌نبار وكه‌ركوك وبابل وموسه‌ننا كرد

الأثنين 03 ايلول 2012
په‌رله‌مانتار محمد كياني سه‌رۆكي ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن ڕۆژي دووشه‌ممه‌ 3/9/2012 پێشوازي له‌ژماره‌يه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ري ناحيه‌كاني به‌غدادو ئه‌نبار وكه‌ركوك وبابل وموسه‌ننا كرد وله‌ ميانه‌ي دانيشتنێكدا وه‌فده‌كه‌ كۆمه‌ڵێك كێشه‌ي ئيداري وياسايي ودارايي ناحيه‌كانيان خسته‌ڕوو وداوايان كرد كه‌ چاره‌سه‌ري گونجاو بۆ ئه‌و كێشانه‌ بدۆزرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ي بتوانن ڕۆڵي خۆيان ببينن له‌ به‌ڕێوه‌بردني يه‌كه‌ ئيدارييه‌كانيان له‌لايه‌ن خۆيه‌وه‌ سه‌رۆكي ليژنه‌ به‌ڵينيدا كه‌ ئه‌م كێشانه‌ له‌لايه‌ن په‌رله‌مانتاران به‌رچاوبگيرێن وچاره‌سه‌ري گونجاويان بۆ بدۆزرێته‌وه

                                                                                                             



په‌رله‌مانتار مه‌نسور ته‌ميمي چاوي به‌ پشكنه‌ري گشتي وه‌زاره‌تي به‌رگري ده‌كه‌وێت

الأحد 02 ايلول 2012
په‌رله‌مانتار مه‌نسور ته‌ميمي جێگري سه‌رۆكي ليژنه‌ي هه‌رێمه‌كان ڕۆژي يه‌كشه‌ممه‌ 2/9/2012 له‌باره‌گاي ليژنه‌ چاويكه‌وت به‌ ئه‌شره‌ف ناجي پشكنه‌ري گشتي وه‌زاره‌تي به‌رگري وليوا زيا‌و عه‌بد جه‌بار به‌ڕێوه‌به‌ري پڕچه‌ككردن وبه‌ڕێز مه‌جيد حه‌ميد ئيسماعيل به‌ڕێوه‌به‌ري

                                                                                                             



ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن له‌كۆبوونه‌ي خۆيدا تاوتوێي ئاماده‌كردني پڕۆژه‌ ياساي پێداني ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كات

الأربعاء 29 اب 2012
ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار محمد كياني له‌كۆبوونه‌ي خۆيدا له‌ڕۆژي 29/8/2012 وبه‌ئاماده‌بووني ئه‌نداماني ليژنه‌ تاوتوێي ئاماده‌كردني پڕۆژه‌ ياساي پێداني ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌پێي مادده‌ي 123 له‌ ده‌ستوردا كرد.


                                                                                                             



ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن تاوتوێي ياساي هه‌ڵبژاردنه‌كاني پارێزگاو قه‌زاو ناحيه‌كان له‌گه‌ڵ ليژنه‌ي ياساييدا ده‌كات

الأربعاء 25 تموز 2012
ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن ڕۆژي يه‌كشه‌ممه‌ 25-7-2012 كۆبوونه‌وه‌يه‌كي هاوبه‌شي له‌گه‌ڵ ليژنه‌ي ياساييدا به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار محمد كياني سه‌رۆكي ليژنه‌ وبه‌ئاماده‌بووني ئه‌نداماني ليژنه‌ي ياسايي له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا 

                                                                                                             



په‌رله‌مانتار زياد زه‌رب له‌گه‌ڵ ئه‌نداماني ده‌سته‌ي لێپرسينه‌وه‌و دادپه‌روه‌ري كۆبووه‌

الأثنين 23 تموز 2012
په‌رله‌مانتار زياد زه‌رب ئه‌ندامي ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان ڕۆژي دووشه‌ممه‌ 23/7/2012 له‌گه‌ڵ ئه‌نداماني ده‌سته‌ي لێپرسينه‌وه‌و دادپه‌روه‌ري كۆبووه‌ بۆ تاوتوێكردني هه‌مواركردني ياساي هه‌ڵبژاردنه‌كاني ئه‌نجومه‌ني پارێزگاو قه‌زاو ناحيه‌كان.

                                                                                                             



ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن تاوتوێي هه‌مواركردني كۆتايي ياساي هه‌ڵبژاردنه‌كاني ئه‌نجومه‌ني پارێزگاكان ده‌كات

الأربعاء 11 تموز 2012
 ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ به‌رواري 11/7/2012  به‌سه‌رۆكايه‌تي دكتۆر قوسه‌ي سوهێل جێگري يه‌كه‌مي سه‌رۆكي ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران وبه‌ئاماده‌بووني په‌رله‌مانتار مه‌نسور ته‌ميمي جێگري سه‌رۆكي ليژنه‌ وژماره‌يه‌ك له‌ئه‌نداماني ليژنه‌ وئاماده‌بووني قازي قاسم عه‌بودي ئه‌ندامي كۆمسيۆني باڵاي سه‌ربه‌خۆي هه‌ڵبژاردنه‌كان، كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌ست تێيدا تاوتوێي هه‌مواركردني كۆتايي ياساي هه‌ڵبژاردنه‌كاني ئه‌نجومه‌ني پارێزگاكاني كرا


                                                                                                             



كۆبوونه‌وه‌ي ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان

الأربعاء 04 نيسان 2012
 ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 4/4/2012 كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌ست تێيدا باسي پرۆژه‌ي به‌سره‌ پايته‌ختي ئابووري عيراق كرد سه‌ره‌ڕاي تاوتوێكردني ياساي پارێزگاكان وهه‌ڵبژاردني ئه‌نجومه‌ني پارێزگاكان و قه‌زاو ناحيه‌كان وده‌ستنيشانكردني كاتێك بۆ ميواندريكردني وه‌زيري وڵات بۆ كاروباري پارێزگاكان و وه‌زيري وڵات بۆ كاروباري ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران وكۆمسيۆني باڵاي سه‌ربه‌خۆي هه‌ڵبژاردنه‌كان. 

                                                                                                             



ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان چاويده‌كه‌وێت به‌ نوێنه‌راني پارێزگاكاني باشور وفوراتي ئه‌وسه‌ت

الأحد 18 اذار 2012
  ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار محمد كياني سه‌رۆكي ليژنه‌ ڕۆژي يه‌كشه‌ممه‌ 18/3/2012 چاويكه‌وت به‌ نوێنه‌راني پارێزگاكاني باشور وفوراتي ئه‌وسه‌ت بۆ تاوتوێكردني ياساي پارێزگاكاني ژماره‌ 21ي ساڵي 2008 هه‌مواركراو، سه‌ره‌ڕاي تاوتوێكردني مادده‌ي 40 له‌ ياساي بودجه‌ي فيدڕاڵي ساڵي 2012 كه‌ باسي هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ي مووچه‌ي خانه‌نشيني ئه‌نداماني كه‌رت وناحيه‌كان ده‌كات.


                                                                                                             



ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان تاوتوێي چه‌ند پڕۆژه‌ ياساي تايبه‌ت به‌ پارێزگاكان ده‌كات

الأثنين 12 اذار 2012
ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان له‌كۆبووه‌نه‌وه‌ي خۆيدا له‌ڕۆژي 12/3/2012 تاوتوێي پێنج پڕۆژه‌ ياساي تايبه‌ت به‌ بارودۆخي چه‌ند پارێزگايه‌ك.

                                                                                                             



ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن تاوتوێي ياساي ئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن ده‌كات

الخميس 11 تشرين الاول 2012
ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان ڕۆژي سێشه‌ممه‌ 21/2/2012 كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار محمد كياني به‌ست، تێيدا گفتوگۆكاني سه‌باره‌ت به‌ ياساي ئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن ژماره‌ (21) ساڵي 2008 هه‌مواركراو ته‌واوكرد، وسه‌رۆكي ليژنه‌ دووپاتيكرده‌وه‌ كه‌ ليژنه‌كه‌ي چاوه‌ڕێي وه‌ڵامي وه‌زيري وڵاته‌ بۆ كاروباري پارێزگاكان بۆ ئه‌وه‌ي كۆتايي به‌ گفتوگۆكان بێنن وداواكارييه‌كاني ئه‌نداماني كه‌رت وناوچه‌كان دووپات بكرێته‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌ني وه‌زيران كه‌ ژماره‌يان ده‌گاته‌ 120,000 بۆ زانيني ئه‌نجامي جموجۆڵه‌كاني وه‌زير سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌، وله‌لايه‌ن خۆيه‌وه‌ په‌رله‌مانتار زياد تاريق زه‌رب پێشنياريكرد كه‌ خزمه‌تي خانه‌نشيني ئه‌و كه‌سانه‌ بژمێردرێت كه‌ پێش په‌سه‌ندكردني ئه‌و بڕياره‌ له‌ ساڵي 2009 پۆستيان هه‌بووه‌ وئه‌وانه‌ي پاش بڕياره‌كه‌ وه‌ريانگرتووه‌ نه‌ژمێردرێت

                                                                                                             


74 مواضيع (8 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI