مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان كۆتايي به‌ تاوتوێكردني ياساي ئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن دێنێت

الأحد 19 شباط 2012
ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار محمد كياني سه‌رۆكي ليژنه‌و ئاماده‌بووني ئه‌نداماني ليژنه‌ وسه‌رۆكي ليژنه‌ي ده‌ستپاكي په‌رله‌مانتار به‌ها‌و ئه‌عره‌جي وپه‌رله‌مانتار سۆزان سه‌عه‌د وپه‌رله‌مانتار عه‌واد عه‌وادي وبه‌ڕێزان ڕاوێژكاراني ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران ڕۆژي يه‌كشه‌ممه‌ 19/2/2012  كۆتايي به‌ تاوتوێكردني ياساي ژماره‌ (21)ي ساڵي 2008 سه‌باره‌ت به‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن هێنا بۆ ئه‌وه‌ي لێكۆڵينه‌وه‌ي له‌سه‌ر بكرێت وبخرێته‌ ناو ليستي كاره‌كاني ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران. 


                                                                                                             



ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان تاوتوێي شێوه‌ي كۆتايي ياساي هه‌ڵبژاردنه‌كاني قه‌زاو ناحيه‌كان ده‌كات

الأحد 22 كانون الثاني 2012
ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار محمد كياني وبه‌ئاماده‌بووني ژماره‌يه‌ك له‌ئه‌ندامان و ڕاوێژكاراني كۆمسيۆني باڵاي سه‌ربه‌خۆي هه‌ڵبژاردنه‌كان وڕاوێژكاراني ياسايي له‌ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران ڕۆژي يه‌كشه‌ممه‌ 22/1/2012 تاوتوێي شێوه‌ي كۆتايي ڕه‌شنووسي هه‌مواركردني ياساي هه‌ڵبژاردنه‌كاني قه‌زاو ناحيه‌كاني ژماره‌ 26ي ساڵي 2008 وهه‌ردوولا تيشكيان خسته‌ سه‌ر لايه‌نه‌كاني هونه‌ري وياسايي ودارايي ياساي ناوبراو وبه‌رچاوگرتني پێشنياري هه‌موو لايه‌نه‌كاني په‌يوه‌نديدار بۆ ئه‌وه‌ي له‌ دانيشتنه‌كاني دابێتدا بخرێته‌به‌ر ده‌نگدان.


                                                                                                             



ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان تاوتوێي ياساي ئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن ده‌كات

الأربعاء 04 كانون الثاني 2012
 ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار محمد كياني سه‌رۆكي ليژنه‌ تاوتوێي ياساي ئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن ژماره‌ 21 ساڵي 2008 كرد وئه‌و پێشنيارانه‌ي كه‌ له‌لايه‌ن ئه‌نداماني ليژنه‌وه‌ پێشكه‌شكراون، هه‌روه‌ها تاوتوێي ئه‌و پێشنيارانه‌ي كرد كه‌ له‌لايه‌ن ده‌سته‌ي نيشتيماني بۆ ئه‌نداماني ئه‌نجومه‌ني ناوچه‌ييه‌كان له‌عيراق سه‌باره‌ت به‌ ياساي ئه‌و پارێزگايانه‌ي هه‌رێمێك پێككناهێنن ژماره‌ 21 ساڵي 2008، هه‌روه‌ها باسي پێشنياري به‌ڕێز تاريق عادلي كرد ڕاوێژكاري ڕاگه‌ياندني ڕێكخراوه‌كاي كۆمه‌ڵگه‌ي مه‌ده‌ني بۆ به‌ستني سمينارێك سه‌باره‌ت به‌ ياساي ئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن ژماره‌ 21 ساڵي 2008.


                                                                                                             



ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان تاوتوێي ده‌رماڵه‌ي دارايي پارێزگاكان له‌ بودجه‌ي 2012 ده‌كات

الأحد 18 كانون الاول 2011
ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار محمد كياني سه‌رۆكي ليژنه‌ ڕۆژي يه‌كشه‌ممه‌ 18/12/2011  تاوتوێي ده‌رماڵه‌ي دارايي پارێزگاكان له‌ بودجه‌ي 2012 كرد، وتيشكي خسته‌ بڕه‌ پاره‌ي ته‌رخانكراو بۆ پارێزگاكان وبه‌پێي ڕێژه‌ي دانيشتواني پارێزگاكان به‌جۆرێك كه‌دادپه‌روه‌ري له‌دابه‌شكردندا بچه‌سپێت، هه‌روه‌ها ليژنه‌ كۆتايي به‌ گفتوگۆكاني كۆتايي سه‌باره‌ت به‌ ياساي ئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن ژماره‌ 21 ساڵي 2008 هێنا.


                                                                                                             



ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان كۆتايي به‌ تاوتوێكردني ياساي ئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن دێنێت

الأربعاء 14 كانون الاول 2011
 ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 14/12/2011، په‌رله‌مانتار محمد كياني سه‌رۆكي ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن سه‌رۆكايه‌تي كۆبوونه‌وه‌يه‌كي ئه‌نداماني ليژنه‌ كرد بۆ ته‌واوكردني تاوتوێكردني ياساي ژماره‌ (21)ي ساڵي 2008 ئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن.

                                                                                                             



ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان تاوتوێي ياساي هه‌ڵبژاردنه‌كاني قه‌زاو ناحيه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نداماني ئه‌نجومه‌نه‌ ناوچه‌ييه‌كاندا كرد

الثلاثاء 09 تشرين الاول 2012
ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار محمد كياني سه‌رۆكي ليژنه‌ ڕۆژي پێنج شه‌ممه‌ 15/12/2011  تاوتوێي ياساي هه‌ڵبژاردنه‌كاني قه‌زاو ناحيه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نداماني ئه‌نجومه‌نه‌ ناوچه‌ييه‌كاني به‌غدا وپارێزگاكاندا كرد

                                                                                                             



ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان تاوتوێي هه‌مواركردني ياساي پارێزگاكان ژماره‌ 21 ساڵي 2008 ده‌كات

الثلاثاء 09 تشرين الاول 2012
ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار محمد كياني ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 23/11/2011 تاوتوێي هه‌مواركردني ياساي پارێزگاكان ژماره‌ 21 ساڵي 2008 كرد به‌جۆرێك كه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕانكاري وپێشكه‌وتنه‌كاني ئێستادا بگونجێت وبه‌مه‌به‌ستي فراوانكردني ده‌سه‌ڵاته‌كاني پارێزگاكان.


                                                                                                             



ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان تاوتوێي بابه‌تي پێكهێناني هه‌رێمه‌كان له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاراني وه‌زاره‌تي پارێزگاكاندا ده‌كات

الثلاثاء 22 تشرين الثاني 2011
ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار محمد كياني سه‌رۆكي ليژنه‌ ڕۆژي سێشه‌ممه‌ 22/11/2011 له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاراني وه‌زاره‌تي ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباري پارێزگاكاندا كۆبووه‌و تاوتوێي لايه‌نه‌كاني به‌ڕێوه‌به‌ردن وياسايي بۆ پێكهێناني هه‌رێمه‌كان له‌گه‌ڵدا كردن وهه‌ردوولا ئاڵۆگۆڕي بيروڕاكانيان كرد وئه‌و پێشنيارانه‌ي كه‌ له‌لايه‌ن ليژنه‌وه‌ پێشكه‌شكراوه‌ ومادده‌ ده‌ستورييه‌كاني تايبه‌ت به‌ پێكهێناني هه‌رێمه‌كان.


                                                                                                             



ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن

الأثنين 21 تشرين الثاني 2011
ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار محمد كياني ڕۆژي دووشه‌ممه‌ 21/11/2011 تاوتوێي پڕۆژه‌ ياساي هه‌مواركردني مادده‌ي 106 له‌ ده‌ستور ئه‌وه‌ي كه‌ له‌لايه‌ن سه‌رۆكايه‌تي وه‌زيرانه‌وه‌ نێردراوه‌ وتايبه‌ته‌ به‌ وه‌زاره‌ته‌كاني حكومه‌تي فيدڕاڵي ودابه‌شكردنيان له‌نێوان حكومه‌تي ناوه‌ندو هه‌رێمه‌كان وپارێزگاكان
                                                                                                             



په‌رله‌مانتار زياد زه‌رب ميوانداري وه‌فدێكي ئه‌نجومه‌نه‌ ناوچه‌ييه‌كاني به‌غدا ده‌كات

الأثنين 17 تشرين الاول 2011
په‌رله‌مانتار زياد زه‌رب بڕيارده‌ري ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن ڕۆژي دووشه‌ممه‌ 17/10/2011 ميوانداري ژماره‌يه‌ك له‌ نوێنه‌راني ئه‌نجومه‌ني ناوچه‌كاني كه‌رته‌كاني به‌غدا كرد، وله‌دانيشتنێكدا تاوتوێي مافه‌ داراييه‌كاني ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه‌ كرا وچوارچێوه‌ي ياسايي بۆ به‌رده‌وامبووني كاره‌كاني وچه‌ند بڕگه‌يه‌كي ياساي هه‌ڵبژاردنه‌كاني ئه‌نجومه‌ني پارێزگاكان وقه‌زاو ناحيه‌كاني ژماره‌ 36ي ساڵي 2008 هه‌مواركراو وسنوري شاره‌واني وئيداري به‌غداد وياساي پايته‌خت، وله‌لايه‌ن خۆيه‌وه‌ نوێنه‌راني ئه‌نجومه‌نه‌كان خواستي خۆيان ده‌بڕي بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانيشتنه‌كاني ليژنه‌ تايبه‌ت به‌ ئه‌نجومه‌ني پارێزگاكاني ناوچه‌يي.

                                                                                                             


74 مواضيع (8 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI