مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن ميوانداري ئه‌مينداري به‌غدا ده‌كات

الأربعاء 05 تشرين الاول 2011
ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 5/10/2011 به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار محمد كياني سه‌رۆكي ليژنه‌ ميوانداري به‌ڕێز سابر عيساوي ئه‌مينداري به‌غداي كرد وتاوتوێي پڕۆژي ياساي پايته‌خت ولايه‌نه‌ هونه‌ري وبه‌ڕێوه‌بردني تايبه‌ت به‌ياساكه‌ له‌گه‌ڵدا كرد.
هه‌روه‌ها باسي پڕۆژه‌ جێبه‌جێكراوه‌كان كرا وئه‌و هۆكارانه‌ي ده‌بنه‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنياندا.

                                                                                                             



ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن تاوتوێي ياساي ئه‌نجومه‌ني فيدڕاڵي ده‌كات

الأحد 11 ايلول 2011
ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار محمد كياني سه‌رۆكي ليژنه‌ ڕۆژي يه‌كشه‌ممه‌ 11/9/2011 كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌ست تێيدا تاوتوێي بابه‌ته‌كاني سه‌ر خشته‌ي كاره‌كان كرا وه‌كو ياساي ئه‌نجومه‌ني فيدڕاڵي وپێشنياري ياساي مادده‌ي 106 له‌ ده‌ستور وڕاپۆرتي ڕاوێژكاري ياسايي سه‌باره‌ت به‌ مادده‌ي 123ي ده‌ستور.

                                                                                                             



ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن ميوانداري سه‌رۆكي ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران ده‌كات

الأربعاء 07 ايلول 2011
ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار مه‌نسور عه‌بدوله‌ڕه‌زاق جێگري سه‌رۆكي ليژنه‌ ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 7/9/2011 وبه‌ئاماده‌بووني سه‌رۆكي ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌ست تێيدا تاوتوێي ئه‌و هه‌مواركردنانه‌ كرا كه‌ له‌به‌رنامه‌دايه‌ له‌سه‌ر مادده‌كاني ياساي هه‌ڵبژاردنه‌كاني ئه‌نجومه‌ني پارێزگاكاني ژماره‌ 21ي ساڵي 2008 هه‌مواركراودا ئه‌نجام بدرێت، كه‌ تايبه‌ته‌ به‌ ژماره‌ي ئه‌نداماني ئه‌نجومه‌ني پارێزگاكان وده‌سه‌ڵاته‌كاني ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه‌ وبابه‌تي زۆرينه‌ي موتله‌ق وساده‌ بۆ په‌سه‌ندكردني پڕۆژه‌ ياساكان ومادده‌كاني تر.  

                                                                                                             



به‌ئاماده‌بووني سه‌رۆكي ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران، ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان تاوتوێي ياساي هه‌ڵبژاردنه‌كاني ئه‌نجومه‌ني پارێزگاكان ده‌كات

الأربعاء 07 ايلول 2011
ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 7/9/2011 كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌ست تێيدا به‌ڕێز سه‌رۆكي ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران ئاماده‌ي به‌شێكي كۆبوونه‌وه‌كه‌بوو بۆ تاوتوێكردني ياساي هه‌ڵبژاردنه‌كاني ئه‌نجومه‌ني پارێزگاكان.

                                                                                                             



ليژنه‌ي تايبه‌ت به‌ دواداچووني گرێبه‌ستي فه‌رمانبه‌راني كۆمسيۆني هه‌ڵبژاردنه‌كان سێيه‌م كۆبوونه‌وه‌ي خۆي به‌ست

الخميس 11 اب 2011
ليژنه‌ي په‌رله‌ماني تايبه‌ت به‌ دواداچووني گرێبه‌ستي فه‌رمانبه‌راني كۆمسيۆني هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕۆژي پێنج شه‌ممه‌ 11/8/2011 له‌باره‌گاي ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان وبه‌ئاماده‌بووني نوێنه‌راني كۆمسيۆن، سێيه‌م كۆبوونه‌وه‌ي خۆي به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار زياد زه‌رب سه‌رۆكي ليژنه‌ به‌ست.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسي لايه‌نه‌كاني دارايي وياسايي وڕێوشوێنه‌كاني دامه‌زراندني ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ي كه‌ چه‌ند ساڵێك به‌سه‌ر كاره‌كانياندا تێپه‌ڕيووه‌ له‌به‌شه‌كاني كۆمسيۆني باڵاي هه‌ڵبژاردنه‌كان وتا ئێستا له‌سه‌ر ميلاك دانه‌مه‌زراون كرا.      

                                                                                                             



ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن ميواندارێتي پارێزگاري به‌غداي كرد

الخميس 11 اب 2011
ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار زياد تارق زه‌رب بڕيارده‌ري ليژنه‌ ميوانداري به‌ڕێز سه‌لاح عه‌بدولڕه‌زاق پارێزگاري به‌غداي كرد بۆ تاوتوێكردني پڕۆژه‌ جێبه‌جێكراوه‌كان وئه‌وانه‌ي له‌ قۆناغي جێبه‌جێكردندان وپلاني دواڕۆژي پارێزگا وبابه‌تي تێكه‌ڵبووني ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌نێوان پارێزگاي به‌غدا و ئه‌مانه‌ي به‌غدا وسنوري ئيداري پارێزگاي به‌غداد 

                                                                                                             



ليژنه‌ي هه‌رێمه‌كان تاوتوێي ياساي ئه‌نجومه‌ني پارێزگاكاني له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ليژنه‌ي ياسايي وداراييدا كرد

الأحد 31 تموز 2011
ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار محمد كياني ڕۆژي يه‌كشه‌ممه‌ 31/7/2011 كۆبوونه‌وه‌يه‌كي له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ليژنه‌ي ياسايي ودارايي له‌ ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌راندا ئه‌نجامدا بۆ تاوتوێكردني ياساي هه‌ڵبژاردنه‌كاني ئه‌نجومه‌ني پارێزگاكاني ژماره‌ 36ي ساڵي 2008 

                                                                                                             



ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن ياساي ئه‌نجومه‌ني پارێزگاكان و قه‌زاو ناحيه‌كان تاوتوێ ده‌كات

الخميس 28 تموز 2011
ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار محمد كياني ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 27/7/2011 تاوتوێي ياساي هه‌ڵبژاردنه‌كاني ئه‌نجومه‌ني پارێزگاو وقه‌زاو ناحيه‌كاني ژماره‌ 36ي ساڵي 2008 وياساي ژماره‌ 21ي ساڵي 2008ي هه‌مواركراو به‌ياساي تايبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاني ئه‌نجومه‌ني پارێزگاكان وقه‌زاو ناحيه‌كان.
گفتوگۆيه‌كه‌ تيشكي خسته‌ سه‌ر لايه‌نه‌كاني ياسايي وده‌ستوري وبه‌ربه‌سته‌كاني به‌رده‌م ئه‌نجامداني هه‌ڵبژاردنه‌كاني ئه‌نجومه‌ني قه‌زاو ناحيه‌كان وڕێژي دانيشتوان وكۆتاي هه‌ڵبژاردن وئه‌گه‌ري گه‌يشتن به‌ ياسايه‌كي ڕێخۆشكه‌ر بۆ ئه‌نجامداني هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌پێي پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تيه‌كان      

                                                                                                             



ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن تاوتوێي ياساي ئه‌نجومه‌ني پارێزگاكان و قه‌زاو ناحيه‌كان ده‌كات

الأربعاء 13 تموز 2011
ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار محمد كياني ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 13/7/2011 تاوتوێي ياساي هه‌ڵبژاردنه‌كاني ئه‌نجومه‌ني پارێزگاو وقه‌زاو ناحيه‌كاني ژماره‌ 36ي ساڵي 2008 وهه‌مواركردنه‌كاني به‌ياساي ژماره‌ 44ي ساڵي 2008 كرد.

                                                                                                             



ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن تاوتوێي ئه‌نجامداني هه‌ڵبژاردنه‌كاني قه‌زاو ناحيه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمسيۆني هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كات

الأربعاء 29 حزيران 2011
ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار محمد كياني سه‌رۆكي ليژنه‌ ميواندارێتي به‌ڕێز فه‌ره‌ج حه‌يده‌ري سه‌رۆكي كۆمسيۆني باڵاي سه‌ربه‌خۆي هه‌ڵبژاردنه‌كان وبه‌ڕێز قاسم عه‌بودي ئه‌ندامي ئه‌نجومه‌ني كۆمسيۆن كرد به‌مه‌به‌ستي تاوتوێكردني ئه‌نجامداني هه‌ڵبژاردنه‌كاني قه‌زاو ناحيه‌كان، وهه‌ردوولا باسي لايه‌نه‌كاني هونه‌ري ئه‌و پرۆسه‌يان كرد وئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ي به‌رده‌م ئه‌م كاره‌كه‌ وه‌كو نه‌بووني سه‌رژمێري گشتي دانيشتووان وناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان وبارودۆخي خراپي ئاسايشي چه‌ند ناوچه‌يه‌كي تر، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ري ئه‌نجامداني هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌بێ سه‌رژمێري گشتي وهه‌مواركردني چه‌ند مادده‌يه‌كي ياساي هه‌ڵبژاردنه‌كان


                                                                                                             


74 مواضيع (8 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI