مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن كارده‌كات بۆ هه‌مواركردني ياساي پارێزگاكان وداناني ياساي موختاره‌كان

الثلاثاء 29 اذار 2011
ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن دووپاتيكرده‌وه‌ كه‌ كارده‌كات له‌سه‌ر هه‌مواركردني ياساي ئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن ژماره‌ 21ي ساڵي 2008 وده‌ركردني ياساي موختاره‌كان.

                                                                                                             



ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان تاوتوێي بارودۆخي ئێستاي پارێزگاكان له‌ڕووي خزمه‌تگوزاري وئاسايش وبيناسازييه‌وه‌ ده‌كات

الأربعاء 23 شباط 2011
ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان له‌ڕۆژي 23/2/2011 كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌ست تێيدا تاوتوێي بارودۆخي ئێستاي پارێزگاكان له‌ڕووي خزمه‌تگوزاري وئاسايش وبيناسازييه‌وه‌ كرد و تيشكي خسته‌ ئه‌و كێشانه‌ي كه‌ دووچاري پارێزگاكان ده‌بنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ ياساكان به‌تايبه‌تي ياساي موختاره‌كان وياساي پايته‌خت وكاري يه‌كه‌ي هه‌رێمه‌كان له‌نووسينگه‌كاني ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران له‌پارێزگاكان وڕاپۆرتي به‌رزكردنه‌وه‌ي پڕۆژه‌ي ياساكان بۆ ده‌سته‌ي سه‌رۆكايه‌تي ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ي بخرێته‌ناو ليستي كاره‌كان، سه‌ره‌ڕاي دابه‌شكردني پارێزگاكان به‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ بۆ ڕاپه‌ڕاندني كاره‌كان

                                                                                                             



سه‌رۆكي ليژنه‌ي هه‌رێمه‌كان پێشوازي له‌ وه‌فدي به‌رنامه‌ي پاڵپشتي وپێشخستني په‌رله‌مان ده‌كات

الأربعاء 23 شباط 2011
سه‌رۆكي ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان په‌رله‌مانتار محمد كياني ڕۆژي سێشه‌ممه‌ 22/2/2011 پێشوازيكرد له‌ وه‌فدي به‌رنامه‌ي پاڵپشتي په‌رله‌ماني عيراقي كرد كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان كه‌ريم سه‌يد شه‌عبان وزياد زه‌رغام، وله‌ دانيشتنێكدا هه‌ردوولا تاوتوێي چۆنيه‌تي پێشخستني كاري نووسينگه‌ي پارێزگاكان كرد وبه‌رزكردني ئاستي كادره‌كاني.
ئه‌وه‌و هه‌ريه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران نه‌بيل حه‌ربو وئيمان حه‌ميد ئاماده‌ي دانيشتنه‌كه‌بوون


                                                                                                             



ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان پێشنيارده‌كات داوا له‌ كۆمسيۆني هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت بۆ ئه‌نجامداني ئاماده‌كاري بۆ ئه‌نجامداني هه‌ڵبژاردنه‌كاني قه‌زاو وناحيه‌كان

الثلاثاء 15 شباط 2011
ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن پێشنياري ئه‌وه‌ي كرد كه‌ داوا له‌ كۆمسيۆني باڵاي سه‌ربه‌خۆي هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت ڕێوشوێني ياسايي وئيداري پێويست بگرێته‌به‌ر بۆ ئه‌نجامداني هه‌ڵبژاردنه‌كاني قه‌زاو وناحيه‌كان به‌پێي بنه‌ماكاني ياساي هه‌ڵبژاردنه‌كاني ئه‌نجومه‌ني پارێزگاكان وقه‌زاو ناحيه‌كاني ژماره‌ 36ي ساڵي 2008 هه‌مواركراو وڕێنماييه‌كاني له‌مباره‌يه‌وه‌.


                                                                                                             



ليژنه‌ي هه‌رێم وپارێزگاكان ئاماده‌كاري بۆ كۆنگره‌ي ده‌سه‌ڵاته‌كاني هه‌رێم وپارێزگاكان ده‌كات

الأحد 06 شباط 2011
ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ي هه‌رێمێك پێكناهێنن له‌ڕۆژي يه‌كشه‌ممه‌ 6/2/2010 كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار محمد كياني سه‌رۆكي ليژنه‌ وئاماده‌بووني ئه‌نداماني ليژنه‌ له‌باره‌گاي ليژنه‌ ئه‌نجامدا
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێي ئاماده‌كارييه‌كان كرا بۆ به‌ستني كۆنگره‌ي ده‌سه‌ڵاته‌كاني هه‌رێم وپارێزگاكان كه‌ له‌به‌رنامه‌دايه‌ حه‌فته‌ي دابێت له‌ به‌غدا ئه‌نجام بدرێت، وبڕياڕدرا كاره‌كان به‌رده‌وام بن بۆ سه‌رخستني كۆنگره‌كه‌      
هه‌روه‌ها بڕياردرا ڕۆژي 20 ئه‌و مانگه‌ ده‌ستنيشان بكرێت بۆ به‌ستني كۆبوونه‌وه‌ي دابێت بۆ تاوتوێكردني بابه‌تي دابه‌شكردني كاروباري پارێزگاكان به‌سه‌ر ئه‌نداماني ليژنه‌دا وسيستمي ناوخۆي ليژنه‌، سه‌ره‌ڕاي تاوتوێكردني ياساي موختاره‌كان وخستنه‌ڕووي كێشه‌كاني پارێزگاكان.

                                                                                                             



په‌رله‌مانتار محمد كياني پێشوازي له‌ ڕاوێژكاري ئاژانسي ئه‌مريكي بۆ گه‌شه‌پێداني نێوده‌وڵه‌تي كرد

الثلاثاء 25 ايلول 2012
ڕۆژي دووشه‌ممه‌ 17/9/2012 په‌رله‌مانتار محمد كياني سه‌رۆكي ليژنه‌ي هه‌رێم وئه‌و پارێزگايانه‌ي كه‌ له‌هه‌رێمێكدا ڕێكنه‌خراون وبه‌ئاماده‌بووني ئه‌نداماني ئه‌نجومه‌ني ناحيه‌و كه‌رته‌كان و قه‌زاكان له‌ هه‌موو پارێزگاكاندا، پێشوازيكرد له‌ خاتوو خه‌ديجه‌ جابري ڕاوێژكار له‌ ئاژانسي ئه‌مريكي بۆ گه‌شه‌پێداني نێوده‌وڵه‌تي وله‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا باسي بابه‌تي پاڵپشتيكردني ئاژانس بۆ ئه‌و ۆورك شۆپه‌ي كه‌ ليژنه‌ي ڕێكي ده‌خات كرا سه‌باره‌ت به‌ پێشنياري هه‌مواركردني ياساي دووه‌مي ياساي پارێزگاكاني ساڵي2008

                                                                                                             



لیژنه‌ی هه‌رێم و پارێزگاكان په‌رله‌مانتار موحه‌ممه‌د كه‌یانی به‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت

السبت 05 شباط 2011
لیژنه‌ی هه‌رێم و پارێزگاكان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 3/2/2011 له‌ باره‌گای لیژنه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سازكردو تێیدا په‌رله‌مانتار موحه‌ممه‌د كه‌یانی به‌سه‌رۆكی لیژنه‌و په‌رله‌مانتار مه‌نسور ته‌میمی به‌ جێگری سه‌رۆك و په‌رله‌مانتار زیاد ئه‌لزه‌رب به‌ بڕیارده‌ری لیژنه‌ هه‌ڵبژێردرا.


                                                                                                             



چالاكییه‌كانی‌ لیژنه‌ی‌ هه‌رێم وپارێزگه‌كان له‌مانگی‌ تشرینی‌ دووهه‌مدا

الخميس 10 كانون الاول 2009
رۆژی‌ 1/11/2009 لیژنه‌ی‌ هه‌رێم وپارێزگه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ئاسایی‌ سازكردو تاوتۆی‌ پێشنیاره‌ تایبه‌تییه‌كانی‌ راستكردنه‌وه‌ی‌ یاسای‌ ژماره‌ 21ی‌ ساڵی‌2008 ی‌ پارێزگه‌كان ,لیژنه‌كه‌له‌رۆژی‌ 18/11/2009 چاوی‌ به‌رێزان ئه‌ندامانی‌ئه‌نجوومه‌نی‌ شاره‌وانی‌ به‌غدا كه‌وت به‌ مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ مافی‌ خانه‌نشینیان .

                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ هه‌رێمه‌كان چاوی‌ به‌ نوێنه‌رانی‌ ئه‌نجوومه‌نه‌ ناوخۆَییه‌كانی‌ به‌غدا ده‌كه‌وێت

الأحد 22 تشرين الثاني 2009
 ڕۆَژی‌ سێشه‌ممه‌ 17/11/2009  چه‌ند ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ هه‌رێم و پارێزگه‌ سه‌ربه‌خۆَكان له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران چاویان به‌ به‌ڕێزان  ئه‌ندام وسه‌رۆَكی‌ ئه‌نجوومه‌نه‌ ناوخۆَییه‌كانی‌ به‌غدا كه‌وت ,له‌و دیداره‌دا  له‌ داواكارییه‌كانیان كۆَڵرایه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ زامنكردنی‌ مافی‌ خانه‌نیشینی‌  پاش كۆَتایی‌ ئه‌ركه‌كه‌یان
                                                                                                             



لیژنه‌ی پارێزگاو هه‌رێمه‌كان گفتوگۆی پێشنیاره‌كه‌ی دیمستۆرا له‌ گه‌ڵ لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان ده‌كات

الثلاثاء 04 تشرين الثاني 2008
    به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ مادده‌ی (50)ی تایبه‌ت به‌ كورسی پێكهاته‌كان له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌ به‌رواری 2/11/2008 لیژنه‌ی یاسایی ولیژنه‌ی پارێزگاو هه‌رێمه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان به‌سه‌رۆكایه‌تی هاشم تائی ئه‌نجامدا

                                                                                                             


74 مواضيع (8 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI