مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ پێشوازی‌ له‌ ڕاوێژكاری‌ دیموكراتیه‌ت له‌ باڵوێزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا ده‌كات

الأربعاء 10 تموز 2013
سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ په‌رله‌مانتار سه‌لیم جبوری‌ ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 10/7/2013 له‌باره‌گای‌ لیژنه‌، پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز ئیدوارد وایت ڕاوێژكاری‌ دیموكراتیه‌ت له‌ باڵوێزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌غدا.
                                                                                                             



به‌ياننامه‌ي‌ ليژنه‌ي‌ مافي‌ مرۆڤ به‌بۆنه‌ي‌ ڕۆژي‌ جيهاني‌ بێ‌ باوكان

الأثنين 08 تموز 2013
ليژنه‌ي‌ مافي‌ مرۆڤ له‌ئه‌نجومه‌ني‌ نوێنه‌راني‌ عيراق، به‌ياننامه‌يه‌كي‌ به‌بۆنه‌ي‌ ڕۆژي جيهاني‌ بێ‌ باوكان ده‌ركرد تێيدا داوايكرد كه‌ گرنگي‌ زياتر به‌و توێژه‌ بدرێت، كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكي‌ ئه‌خلاقي‌ وشه‌رعي‌ ومرۆڤايه‌تيه‌، وداواي‌ له‌ هه‌موو داموده‌زگاكاني‌ ياسادانان وجێبه‌جێكردن كرد كه‌ ياساي‌ تايبه‌ت به‌م توێژه‌يه‌ ده‌ربكرێت بۆ پارێزگاري‌ كردن له‌ مافه‌كانيان وجێبه‌جێكردني‌ داواكارييه‌كانيان.
                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ تاوتوێی‌ پڕۆژه‌ یاسای‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ قوربانیانی‌ دادوه‌ری‌ ویاسای‌ كه‌مئه‌ندامان وخاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌تیه‌كان ده‌كات

الأحد 07 تموز 2013
  ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 7/7/2013 لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانتار سه‌لیم جبوری‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌ست تێیدا پڕۆژه‌ یاسای‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ قوربانیانی‌ دادوه‌ری‌ ویاسای‌ كه‌مئه‌ندامان وخاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كاندا كه‌ لیژنه‌ی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ولیژنه‌ی‌ ئافره‌ت له‌خۆده‌گرێت تاوتوێكرد.  

                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ تاوتوێی‌ پڕۆژه‌ یاسای‌ چاكسازی‌ گیراوه‌كان ده‌كات

الأربعاء 03 تموز 2013
لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانتار سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌، ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 3/7/2013 له‌باره‌گای‌ لیژنه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌ست تێیدا تاوتوێی‌ پڕۆژه‌ یاسای‌ چاكسازی‌ گیراوه‌كان ده‌كات، كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ كرابوو.

                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شداری‌ له‌ پیشانگای‌ وێنه‌كانی‌ شه‌هیدانی‌ گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كات

الأربعاء 03 تموز 2013
لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانتار سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌، ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 3/7/2013 به‌شداری‌ له‌ پیشانگای‌ وێنه‌كانی‌ شه‌هیدانی‌ گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان كرد، كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ شه‌هیدان وقوربانیان وزیندانیانی‌ سیاسی‌ وبه‌هاوكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ مافی‌ مرۆڤ ئاماده‌كرابوو.

                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستیه‌كانی‌ كه‌ یاریگاكانی‌ تۆپێ‌ و وپرسه‌كانی‌ شاری‌ به‌عقوبه‌ی‌ كرده‌ ئامانج ڕسواده‌كات

الثلاثاء 02 تموز 2013
لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستیه‌كانی‌ دوێنێ‌ دووشه‌ممه‌ 1/7/2013 كه‌ یاریگاكانی‌ تۆپێ‌ و وپرسه‌كانی‌ شاری‌ به‌عقوبه‌ی‌ كرده‌ ئامانج وچه‌ندین قوربانی‌ لێكه‌وته‌وه‌ ڕسواده‌كات.

                                                                                                             



به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤه‌وه‌

الأربعاء 26 حزيران 2013
لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ چاودێری‌ ڕوداوه‌ دڵته‌زێنه‌كه‌ی‌ كه‌ له‌دوای‌ یارییه‌كی‌ تۆپی‌ پێی‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی‌ كه‌ربه‌لا وجه‌ویه‌ كرد، كه‌ هێزی‌ سوات په‌لاماری‌ ڕاهێنه‌رو چه‌ند یاریزانێكی‌ یانه‌ی‌ كه‌ربه‌لایاندا وبه‌سه‌ختی‌ برینداریان كرد.
لیژنه‌كه‌مان دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌م كاره‌ پێچه‌وانه‌ی‌ بنه‌ماكانی‌ مافی‌ مرۆڤه‌، وداواده‌كات كه‌ لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی‌ دادوه‌ری‌ بۆ ئه‌م ڕووداوه‌ ئه‌نجام بدرێت وتاوانباره‌كان بدرێنه‌ دادگا.

                                                                                                             



وه‌فدێكی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ ولیژنه‌ی‌ كۆچ وكۆچبه‌ران سه‌ردانی‌ په‌رله‌مانی‌ هۆڵه‌ندا ده‌كه‌ن

الأحد 23 حزيران 2013
وه‌فدێكی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانتار سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌، به‌ساوه‌ری‌ په‌رله‌مانتار لیقا وه‌ردی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ كۆچ وكۆچبه‌ران، وئه‌ندامانی‌ ئه‌و دوو لیژنه‌یه‌ سه‌ردانی‌ په‌رله‌مانی‌ هۆڵه‌ندایان كرد وچاویانكه‌وت به‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ هۆڵه‌ندا، بۆ تاوتوێكردنی‌ چۆنیه‌تی‌ به‌هێزكردنی‌ بنه‌ماكانی‌ دیموكراتیه‌ت ومافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ عیراق.

                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ تاوتوێی‌ یاسای‌ خزمه‌تی‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ وپێشنیاری‌ یاسای‌ په‌ناهه‌نده‌ی‌ سیاسی‌ ده‌كات

السبت 22 حزيران 2013
 لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22/6/2013 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانتار سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ به‌ست، تێیدا تاوتوێی‌ یاسای‌ خزمه‌تی‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ وپێشنیاری‌ یاسای‌ په‌ناهه‌نده‌ی‌ سیاسی‌ كرد، ولیژنه‌ پێشنیاری‌ هه‌ڵوه‌شاندنی‌ مادده‌ی‌ 13/دووه‌م له‌ یاسای

                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ سه‌ردانی‌ په‌یمانگای‌ لاهای‌ ده‌كات

السبت 20 تموز 2013
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 30/5/2013 وه‌فدێكی‌ هاوبه‌شی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانتار سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌، ولیژنه‌ی‌ كۆچ وكۆچبه‌ران سه‌ردانی‌ باره‌گای‌ په‌یمانگای‌ لاهای‌ بۆ دادوه‌ری‌ جیهانی‌ و په‌ره‌پێدانی‌ بواره‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ هۆڵه‌ندا كرد.

                                                                                                             


84 مواضيع (9 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI