مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

په‌رله‌مانتار سه‌ليم جبوري پێشوازي له‌ بريكاري وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي هۆله‌ندا ده‌كات

الأربعاء 20 شباط 2013
په‌رله‌مانتار سه‌ليم جبوري سه‌رۆكي ليژنه‌ي مافي مرۆڤ ڕۆژي دووشه‌ممه‌ 18/2/2013 له‌باره‌گاي ليژنه‌، پێشوازيكرد له‌ خاتوو رينێه جۆنز بۆس بريكاري وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي هۆله‌ندا وبه‌ئاماده‌بووني باڵوێزي هۆله‌ندا له‌به‌غدا.

                                                                                                             



ليژنه‌ي مافي مرۆڤ ته‌قينه‌وه‌كاني ئه‌م دواييه‌ي شاري به‌غدا ڕسواده‌كات

الأحد 17 شباط 2013
ليژنه‌ي مافي مرۆڤ له‌ ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌راني عيراق ته‌قينه‌وه‌كاني شاري به‌غدا كه‌ له‌ ڕۆژي 17/2/2013 كه‌ ده‌يان هاوڵاتي شه‌هيدو برينداربوون به‌توندي ڕسواكرد.

                                                                                                             



سه‌رۆكي ليژنه‌ي مافي مرۆڤ پێشوازي له‌ وه‌فدي ڕێكخراوي (به‌نا) بۆ نه‌هێشتني توندوتيژي دژي ئافره‌ت ده‌كات

الأربعاء 06 شباط 2013
په‌رله‌مانتار سه‌ليم جبوري سه‌رۆكي ليژنه‌ي مافي مرۆڤ ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 6/2/2013 له‌باره‌گاي ليژنه‌ پێشوازي له‌ وه‌فدێكي ڕێكخراوي (به‌نا) بۆ نه‌هێشتني توندوتيژي دژي ئافره‌ت كرد.
له‌ ديداره‌كه‌دا تاوتوێي گرنگترين بابه‌ته‌كاني توندوتيژي ده‌رهه‌ق به‌ ئافره‌ت له‌ كۆمه‌ڵگاي عيراقدا وميكانيزمي ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ي ئافره‌ت بۆي كرا.

                                                                                                             



ليژنه‌ي مافي مرۆڤ تاوتوێي پڕۆژه‌ ياساي چاودێري كه‌مئه‌ندامان ده‌كات

الأربعاء 06 شباط 2013
ليژنه‌ي مافي مرۆڤ ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 6/2/2013، كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار سه‌ليم جبوري سه‌رۆكي ليژنه‌ وبه‌ئاماده‌بووني نوێنه‌راني وه‌زاره‌تي كارو كاروباري كۆمه‌ڵايه‌تي به‌ست، تێيدا تاوتوێي پڕۆژه‌ ياساي چاودێريكردني كه‌مئه‌ندامان كرد.

                                                                                                             



ليژنه‌ي مافي مرۆڤ ته‌قينه‌وه‌كاني پارێزگاي كه‌ركوك ڕسواده‌كات

الأحد 03 شباط 2013
ليژنه‌ي مافي مرۆڤ له‌ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌راني عيراق ته‌قينه‌وه‌كاني ڕۆژي يه‌كشه‌ممه‌ي 3/2/2013 كه‌ باره‌گاي سه‌ركردايه‌تي پۆليسي كه‌ركوكي كرده‌ ئامانج و چه‌ندين پۆليسي شه‌هيدو برينداركرد به‌توندي ڕسواده‌كات.
ليژنه‌ له‌به‌ياننامه‌يه‌كيدا ئه‌و جۆره‌ ته‌قينه‌وانه‌ي به‌ هه‌وڵێكي بێباك بۆ لێداني پێكه‌وه‌ژياني ئاشتيانه‌ي خه‌ڵكي كه‌ركوكي ژمارد، وهه‌وڵێكه‌ بۆ تێكداني باري ئاسايشي شاره‌كه‌.

                                                                                                             



سه‌رۆكي ليژنه‌ي مافي مرۆڤ پێشوازي له‌ باڵوێزي فه‌ره‌نسا له‌ به‌غدا ده‌كات

الثلاثاء 29 كانون الثاني 2013
په‌رله‌مانتار سه‌ليم جبوري سه‌رۆكي ليژنه‌ي مافي مرۆڤ، ڕۆژي سێشه‌ممه‌ 29/1/2013 پێشوازيكرد له‌ باڵوێزي فه‌ره‌نسا له‌ به‌غدا به‌ڕێز ديني كۆبه‌ر.

                                                                                                             



په‌رله‌مانتار سه‌ليم جبوري پێشوازيده‌كات له‌ وه‌فدي نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان UNDP

الأربعاء 23 كانون الثاني 2013
په‌رله‌مانتار سه‌ليم جبوري سه‌رۆكي ليژنه‌ي مافي مرۆڤ، رۆژي چوارشه‌ممه‌ 23/1/2013 له‌باره‌گاي ليژنه‌ وبه‌ئاماده‌بووني ئه‌نداماني ليژنه‌ پێشوازيكرد له‌وه‌فدي نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ( UNDP).
وله‌دانيشتنێكدا هه‌ردوولا تاوتوێي پلانێكي هاوبه‌شي كاركردن كرد، وداناني ميكانيزمێك بۆ هاوكاريكردن له‌سه‌ر ئاستي ياسادانان ورۆشنبيري له‌بواري مافه‌كاني مرۆڤدا.

                                                                                                             



سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ مافي‌ مرۆڤ پێشوازي‌ له‌ توێژينه‌ري‌ تايبه‌تمه‌ند به‌ كارۆباري‌ عيراقي‌ له‌ رێكخراوي‌ هيومه‌ن رايتس كرد

السبت 15 كانون الاول 2012
رۆژي‌ شه‌ممه‌ 15/12/2012 په‌رله‌مانتار سليم ئه‌لجبوري‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ مافي‌ مرۆڤ له‌ باره‌گاي‌ ليژنه‌ پێشوازي‌ له‌ ئيرن ئيفرز تايبه‌تمه‌ند به‌ كارۆباري‌ عيراقي‌ له‌ رێكخراوي‌ هيومه‌ن رايتس كرد, وله‌ كوبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێ‌ ئه‌و گرفتانه‌ي‌ له‌ به‌رده‌م دۆسيه‌كاني‌ مافي‌ مرۆڤ  له‌ عيراق كرا كه‌ گرنگي‌ به‌ چه‌ندين بابه‌ت ده‌دات وه‌كو دۆسيه‌ي‌ زينداني‌ وگيراوه‌كان وبێسه‌روشوێنه‌كان و دۆسيه‌ي‌ بێوه‌ژن وهه‌تيو و په‌ككه‌وتوان و ئافره‌ت و خاوه‌ن پێداويسته‌كاني‌ تايبه‌ت وقوربانياني‌ تيرۆر.

                                                                                                             



ڕێكخراوي ئافره‌تان له‌ پێناو ئاشتيدا ئاڕمي سپي به‌ سه‌رۆكي ليژنه‌ي مافي مرۆڤ ده‌به‌خشێت

الأحد 09 كانون الاول 2012
په‌رله‌مانتار سه‌ليم جبوري سه‌رۆكي ليژنه‌ي مافي مرۆڤ ڕۆژي يه‌كشه‌ممه‌ 9/12/2012 له‌باره‌گاي ليژنه‌ پێشوازيكرد له‌ وه‌فدێكي ڕێكخراوي ئافره‌تان له‌ پێناو ئاشتيدا كه‌ يه‌كێكه‌ له‌ڕێكخراوه‌كاني كۆمه‌ڵگه‌ي مه‌ده‌ني تايبه‌تمه‌ند به‌ مافي ئافره‌ته‌وه‌.


                                                                                                             



سه‌رۆكي ليژنه‌ي مافي مرۆڤ پێشوازي له‌ وه‌فدێكي بزوتنه‌وه‌ي مافي په‌ككه‌وته‌كان ده‌كات

الخميس 06 كانون الاول 2012
سه‌رۆكي ليژنه‌ي مافي مرۆڤ په‌رله‌مانتار سه‌ليم جبوري ڕۆژي پێنج شه‌ممه‌ 6/12/2012 له‌باره‌گاي ليژنه‌ پێشوازيكرد له‌ وه‌فدێكي بزوتنه‌وه‌ي مافي په‌ككه‌وته‌كان له‌ عيراق بۆ گوێبيستن له‌ داواكاري و مافه‌كاني ئه‌م توێژه‌.


                                                                                                             


84 مواضيع (9 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI