مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

سه‌رۆكي ليژنه‌ي مافي مرۆڤ پێشوازي له‌ چالاكواناني بواري مافي ئافره‌ت ده‌كات

الأربعاء 05 كانون الاول 2012
ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 5/12/2012 په‌رله‌مانتار سه‌ليم جبوري سه‌رۆكي ليژنه‌ي مافي مرۆڤ له‌باره‌گاي ليژنه‌ پێشوازيكرد له‌ وه‌فدێكي چالاكواناني بواري مافي ئافره‌ت وڕێكخراوه‌كاني كۆمه‌ڵگه‌ي مه‌ده‌ني كرد.


                                                                                                             



به‌بۆنه‌ي ڕۆژي جيهاني په‌ككه‌وته‌كان ليژنه‌ي مافي مرۆڤ پيرۆزبايي له‌م توێژه‌ ده‌كات

الأثنين 03 كانون الاول 2012
به‌بۆنه‌ي ڕۆژي جيهاني په‌ككه‌وته‌كان كه‌ ده‌كاته‌ به‌رواري 3/12/2012 ليژنه‌ي مافي مرۆڤ له‌ ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران گه‌رمترين پيرۆزبايي ئاراسته‌ي توێژي په‌ككه‌وته‌كان ده‌كات.


                                                                                                             



ليژنه‌ي مافي مرۆڤ ئيدانه‌ي ئه‌و كرده‌وه‌ تيرۆريستيه‌ ده‌كات كه‌ ماڵي په‌رله‌مانتار ويسال سه‌ليمي كرده‌ ئامانج

الأحد 02 كانون الاول 2012
ليژنه‌ي مافي مرۆڤ له‌ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران ئيدانه‌ي ئه‌و كرده‌وه‌ تيرۆريستيه‌ي كرد كه‌ ماڵي په‌رله‌مانتار ويسال سه‌ليمي ئه‌ندامي ئه‌نجومه‌ني پارێزگاي نه‌ينه‌واي كرده‌ ئامانج وڕايگه‌ياند كه‌ هه‌موو كاره‌ تيرۆريستيه‌كاني دژ به‌ په‌رله‌مانتاران به‌تايبه‌تي وهاوڵاتياني عيراقي به‌گشتي ڕيسواو شه‌رمه‌زارده‌كات.

                                                                                                             



ليژنه‌ي مافي مرۆڤ بڕيارده‌دات ميواندارێتي هه‌ردوو وه‌زيري داد و وه‌زيري كارو كاروباري كۆمه‌ڵايه‌تي بكات

الأحد 02 كانون الاول 2012
ليژنه‌ي مافي مرۆڤ به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار سه‌ليم جبوري وئاماده‌بووني ئه‌نداماني ليژنه‌ ڕۆژي يه‌كشه‌ممه‌ 2/12/2012 كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌ست تێيدا بڕياريدا كه‌ له‌نزيكترين كاتدا ميواندارێتي هه‌ردوو وه‌زيري داد و وه‌زيري كارو كاروباري كۆمه‌ڵايه‌تي بكات به‌مه‌به‌ستي تاوتوێكردني چه‌ند بابه‌تێكي هاوبه‌ش.


                                                                                                             



ليژنه‌ي مافي مرۆڤ چاوي به‌ نوێنه‌راني وه‌زاره‌تي دادو مافي مرۆڤ ده‌كات بۆ تاوتوێكردني سه‌رپێچيه‌كاني دژي ئافره‌ت

الأربعاء 28 تشرين الثاني 2012
ليژنه‌ي مافي مرۆڤ به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار سه‌ليم جبوري سه‌رۆكي ليژنه‌ ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 28/11/2012 ميوانداري به‌ڕێوه‌به‌ري گشتي فه‌رمانگه‌ي چاكسازي له‌ وه‌زاره‌تي داد وبه‌ڕێوه‌به‌ري به‌نديخانه‌ي ئافره‌تان وچه‌ند نوێنه‌رێكي وه‌زاره‌تي مافي مرۆڤ كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا تاوتوێي بابه‌تي سه‌رپێچيه‌كاني ناو به‌نديخانه‌كان كرا وچۆنيه‌تي دۆزينه‌وه‌ي چاره‌سه‌ري گونجاو بۆ نه‌هێشتني سه‌رپێچيه‌كاني دژ به‌ ئافره‌تان له‌زينداندا.


                                                                                                             



سه‌رۆكي ليژنه‌ي مافي مرۆڤ پێشوازي ده‌كات له‌ ياريده‌ده‌ري وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مريكا

الأربعاء 14 تشرين الثاني 2012
سه‌رۆكي ليژنه‌ي مافي مرۆڤ په‌رله‌مانتار سه‌ليم جبوري ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 14/11/2012 له‌باره‌گاي ليژنه‌  پێشوازي كرد له‌به‌ڕێز تۆماس ميليا ياريده‌ده‌ري وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مريكا.


                                                                                                             



ليژنه‌ي مافي مرۆڤ سمينارێك سه‌باره‌ت به‌ توندوتيژي دژي ئافره‌ت سازده‌كات

الجمعة 19 تشرين الاول 2012
 له‌ژێر ناونيشاني (نا بۆ توندوتيژي دژي ئافره‌ت) ليژنه‌ي مافي مرۆڤ به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار سه‌ليم جبوري وبه‌هاوكاري له‌گه‌ڵ باڵوێزخانه‌ي به‌ريتانيا له‌عيراق ويه‌كێتي ئه‌رۆپا ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 17/10/2012 سمينارێكي سازكرد.

                                                                                                             



سه‌رۆكي ليژنه‌ي مافي مرۆڤ چاويده‌كه‌وێت به‌ وه‌فدي په‌يوه‌ندييه‌كاني ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مريكا

الأثنين 15 تشرين الاول 2012
په‌رله‌مانتار سه‌ليم جبوري سه‌رۆكي ليژنه‌ي مافي مرۆڤ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15/10/2012 چاويكه‌وت به‌ وه‌فدي په‌يوه‌ندييه‌كاني ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مريكا، وله‌چاوپێكه‌وتنێكدا باسي بارودۆخي سياسي ئێستاي وڵات كرا وڕۆڵي كۆمه‌ڵگه‌ي مه‌ده‌ني له‌ كۆنتڕۆڵكردني قه‌يرانه‌كان ودۆزينه‌وه‌ي چاره‌سه‌ري ئاشتيانه‌ بۆيان.

                                                                                                             



ليژنه‌ي مافي مرۆڤ ئيدانه‌ي ديارده‌ي ڕفاندن وكوشتني منداڵان ده‌كات

الأحد 14 تشرين الاول 2012
  ليژنه‌ي مافي مرۆڤ به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار سه‌ليم جبوري سه‌رۆكي ليژنه‌و ئاماده‌بووني ئه‌نداماني ليژنه‌ ڕۆژي يه‌كشه‌ممه‌ 14/10/2012كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌ست تێيدا ئيدانه‌ي ديارده‌ي ڕفاندن وكوشتني منداڵان كرد وبه‌سه‌رپێچييه‌كي گه‌وره‌ بۆ مافي مرۆڤ دايده‌نێت ونابێت بێده‌نگ بين له‌به‌رامبه‌ريدا، ودووپاتيكرده‌وه‌ كه‌ ڕۆڵي ليژنه‌ي مافي مرۆڤ ده‌بێت ناچاري ده‌كات كه‌ ڕێوشوێني تووندبگيرێته‌به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ي ئه‌م جۆره‌ تاوانانه‌ وه‌كو بانگهێشتني پۆليسي كۆمه‌ڵگه‌يي بۆ به‌دواداچووني ئه‌و حاڵه‌تانه‌و وزانيني هۆكاره‌كاني بۆ ڕێگه‌گرتن له‌دووباره‌بوونه‌وه‌يان له‌داهاتوودا.

                                                                                                             



ليژنه‌ي مافي مرۆڤ په‌رتووكي (كۆميسيۆني باڵاي مافي مرۆڤي عيراقي) دابه‌ش ده‌كات

الأحد 14 تشرين الاول 2012
ليژنه‌ي مافي مرۆڤ به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار سه‌ليم جبوري ڕۆژي يه‌كشه‌ممه‌ 14/10/2012 ئاهه‌نگێكي سازدا تێيدا په‌رتووكي (كۆميسيۆني باڵاي مافي مرۆڤي عيراقي) دابه‌ش كرد كه‌ له‌لايه‌ن په‌يمانگاي ياساي نێوده‌وڵه‌تي ومافي مرۆڤه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌.

                                                                                                             


84 مواضيع (9 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI