مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

سه‌رۆكي ليژنه‌ي مافي مرۆڤ چاوي به‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ري باڵوێزخانه‌ي ياباني له‌ عيراق ده‌كه‌وێت

الأحد 14 تشرين الاول 2012
  ليژنه‌ي مافي مرۆڤ به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار سه‌ليم جبوري سه‌رۆكي ليژنه‌ ڕۆژي شه‌ممه‌ 13/10/2012  ميوانداري به‌ڕێز سازۆكي هه‌ڵسوڕێنه‌ري باڵوێزخانه‌ي ياباني له‌ عيراق وبه‌ڕێز هيرۆيا مۆريكاوا سه‌رۆكي به‌شي قونسلي ياباني كرد، وله‌ دانيشتنێكدا هه‌ردوولا تاوتوێي بارودۆخي سياسي ئێستاي عيراق كرد وچۆنيه‌تي به‌هێزكردني په‌يوه‌ندييه‌كاني نێوان عيراق وياباندا.

                                                                                                             



ليژنه‌ي مافي مرۆڤ چاويده‌كه‌وێت به‌ نێردراوي يه‌كێتي ئه‌ۆرۆپا

الخميس 11 تشرين الاول 2012
ليژنه‌ي مافي مرۆڤ به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار سه‌ليم جبوري سه‌رۆكي ليژنه‌ ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 10/10/2012 چاويكه‌وت به‌ وه‌فدي يه‌كێتي ئه‌ورۆپا وله‌ دانيشتنێكدا تاوتوێي چۆنيه‌تي پاڵپشتيكردني ڕێكخراوه‌كاني كۆمه‌ڵگه‌ي مه‌ده‌ني ودۆسيه‌ي مافي مرۆڤ وپاڵپشتيكردني كۆمسيۆن له‌كاره‌كانيدا.

                                                                                                             



ليژنه‌ي مافي مرۆڤ ميوانداري وه‌زيري داد ده‌كات بۆ تاوتوێكردني بابه‌تي هه‌ڵاتني زيندانيان

الخميس 11 تشرين الاول 2012
ليژنه‌ي مافي مرۆڤ به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار سه‌ليم جبوري سه‌رۆكي ليژنه‌ وبه‌ئاماده‌بووني ئه‌نداماني ليژنه‌ ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 10/10/2012 كۆبوونه‌وه‌ي خۆي ژماره‌ (15) به‌ست.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێي ميوانداري به‌ڕێز وه‌زيري دادي كرد ڕۆژي يه‌كشه‌ممه‌ي دابێت به‌مه‌به‌ستي تاوتوێكردني بابه‌تي هه‌ڵاتني زيندانيان سه‌ره‌ڕاي حاڵه‌ته‌كاني ده‌ستگيركردني هه‌ڕه‌مه‌كي وديارده‌ي گيانله‌ده‌ستداني ده‌ستگيركراوه‌كان له‌ناو زينداندا.

                                                                                                             



به‌یاننامه‌ی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت ڕووداوی هه‌ڵاتنی تاوانباران له‌ سه‌لاحه‌ددین

الثلاثاء 02 تشرين الاول 2012
ڕووداوی هه‌ڵاتن به‌ یارمه‌تیدان بۆ هه‌ڵاتنی زیندانیه‌كان كاریگه‌رییه‌كی خراپی هه‌بوو له‌سه‌ر ده‌روونی عیراقیه‌كان ولیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌چاوێكی سه‌یره‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ هه‌ر پرۆسه‌یه‌ك كه‌ ئاسایشی وڵات تێكبدات وڕێگه‌ بۆ بكوژان وتاوانباران خۆش بكات كه‌ له‌ده‌ستی دادوه‌ریدا ڕابكه‌ن به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان وكه‌مته‌رخه‌می وبه‌سووك زانینی گیانی قوربانیانی توندوتیژی وتیرۆر.


                                                                                                             



به‌یاننامه‌ی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن

الثلاثاء 02 تشرين الاول 2012
به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لیژنه‌ی مافی مرۆڤ پیرۆزبایی له‌ قوتابیه‌ به‌ڕێزه‌كان ده‌كات وهیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین وبه‌م بۆنه‌یه‌وه‌ داوا له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كه‌ین كه‌ كاری زیاتر بكه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی قوتابیان له‌هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌دابینكردنی بینای قوتابخانه‌كان وچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ده‌وامی دوولایه‌نه‌ له‌ڕێگای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌كانی به‌پێی پێوه‌ری به‌رز
                                                                                                             



په‌رله‌مانتار سه‌لیم جبوری له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ئه‌ورۆپی كۆبووه‌

الأثنين 01 تشرين الاول 2012
 په‌رله‌انتار سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی شه‌ممه‌ 29-9-2012 له‌باره‌گای لیژنه‌ پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێك كه‌ هاتبوو له‌ نوێنه‌رانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌رۆپی وباڵوێزخانه‌ی سویدی ویه‌كێتی ئه‌ورۆپا.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێی ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایانه‌ كرا كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌وه‌ پێشكه‌شكراون له‌وانه‌ یاسای ئازادی ڕاده‌ربڕین ویاسای لێبوردنی گشتی هه‌روه‌ها باسی بابه‌تی كۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ كرا.


                                                                                                             



لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی یاداشتنامه‌ی ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تیدا ئیمزا ده‌كات

الثلاثاء 25 ايلول 2012
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 18-9-2012 لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌ باره‌گای خۆی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا وبه‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار سه‌لیم جبوری یاداشتنامه‌یه‌كی ڕێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هاوبه‌شه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا مۆركرد.
ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی لیژنه‌یه‌ بۆ به‌هێزكردنی مافی مرۆڤ له‌عیراق وچاودێریكردنی له‌ڕێگای پاڵپشتیكردنی ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌هێزكردنی ستراتیجیه‌تی كاركردن وپێشخستنی ڕێوشوێنه‌كان بۆ پاڵپشتیكردنی بابه‌ته‌كانی یاسادانان وچاودێری تا گه‌یشتن به‌ جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی لیژنه‌ له‌پێناو چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ.

                                                                                                             



سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكاری هاوكاری وچالاكی ڕۆشنبیری له‌ باڵوێزخانه‌ی فه‌ڕه‌نسیدا

الثلاثاء 25 ايلول 2012
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 16-9-2012 سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ په‌رله‌مانتار سه‌لیم جبوری پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز ئولیڤیه شاتلیه ڕاوێژكاری هاوكاری وچالاكی ڕۆشنبیری له‌ باڵوێزخانه‌ی فه‌ڕه‌نسیدا و وه‌فدی یاوه‌ری.
له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا تاوتوێی گرنگترین ئه‌و دۆسێیانه‌ كرا كه‌ تایبه‌تن به‌ كه‌مینه‌كان هه‌روه‌ها ئافره‌ت وگیراوه‌كان وخاوه‌نی پێداویستی تایبه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی لیژنه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی جێبه‌جێكردن وڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا.
                                                                                                             



لیژنه‌ی مافی مرۆڤ سه‌ره‌خۆشی له‌ په‌رله‌مانتار ئه‌شواق جاف ده‌كات به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكییه‌وه‌

الثلاثاء 25 ايلول 2012
لیژنه‌ی مافی مرۆڤ به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار سه‌لیم جبوری پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌ په‌رله‌مانتار ئه‌شواق جاف ده‌كات به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكییه‌وه‌ وداوا له‌خوای گه‌وره‌ ده‌كه‌ین
كه‌ خوالیخۆشبوو به‌به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادبكات وسه‌بووریش بداته‌ كه‌سوكاری

انا لله وانا الیه راجعون


                                                                                                             



سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ چاوی‌ به‌ یاریده‌ده‌ری‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ كۆمیسیۆنی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ ده‌كه‌وێت

السبت 18 حزيران 2011
سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ په‌رله‌مانتار سه‌لیم جبوری‌  چاوی‌ به‌ یاریده‌ده‌ری‌  ئه‌مینداری‌ گشتی‌  كۆمیسیۆنی‌ مافی‌ مرۆڤ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان  به‌ڕێز ئیڤان سیونوفیتج كه‌وت و هه‌ردوولا باسی‌ بابه‌تی‌ مافی‌ مرۆڤیان كرد له‌ عیراقدا   

                                                                                                             


84 مواضيع (9 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI