مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل له‌گه‌ڵ ئه‌مینی به‌غدا كۆده‌بێته‌وه‌و تاووتوێی به‌ره‌وپێشبردنی باری خزمه‌تگوزاری به‌غدا ده‌كه‌ن

الثلاثاء 26 نيسان 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌ سابر ئه‌لعیساوی ئه‌مینداری به‌غداو له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی به‌ره‌وپێشبردنی باری خزمه‌تگوزاری به‌غدای پایته‌خت. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌و كێشانه‌ی كۆڵیه‌وه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ی به‌غدا به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌و پلان و پڕۆژانه‌ی له‌ داهاتوودا جێبه‌جێ ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی باشكردنی بارودۆخی پایته‌خت به‌شێوه‌یه‌ك گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشینه‌ شارستانی و مێژووییه‌ی ئه‌و شاره‌ هه‌یه‌تی.


                                                                                                             



دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل داوا له‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ده‌كات كه‌ هاوڵاتیان و به‌رپرسان بپارێزن

الأحد 24 نيسان 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای له‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان كرد كه‌ ڕێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ پاراستنی هاوڵاتیان و به‌رپرسان پاش ئه‌وه‌ی دیارده‌ی تیرۆركردن به‌ره‌و هه‌ڵكشان چووه‌.دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا وێڕای مه‌حكومكردنی هه‌وڵه‌كانی تیرۆركردنی ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیان و په‌رله‌مانتارو به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت، داواشیكرد له‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ڕێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ دانانێكی سنورێك گروپه‌ تیرۆریستیه‌كان.


                                                                                                             



دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل هه‌وڵی تیرۆركردنی په‌رله‌مانتار به‌ها ئه‌عره‌جی مه‌حكوم ده‌كات

الأحد 24 نيسان 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌وڵی تیرۆركردنی په‌رله‌مانتار به‌ها ئه‌عره‌جی سه‌رۆكی لیستی ئه‌حراری مه‌حكومه‌ كرد له‌شاری كازمیه‌.دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ هه‌وڵه‌كانی به‌ئامانجگرتنی په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسان و هاوڵاتیان هێشتا به‌رده‌وامه‌و ده‌بێت سنورێكیش بۆ ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ دابنرێت و ئه‌و بانده‌ تاوانباریانه‌ ئاشكرا بكرێن كه‌ ژیانی هاوڵاتیان ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌.


                                                                                                             



دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل له‌گه‌ڵ شاندێكی هۆزه‌كانی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر كۆده‌بێـته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ كێشه‌كانیان

الأحد 24 نيسان 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد شاندێكی هۆزه‌كانی ته‌له‌عفه‌رو له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌و قه‌زایه‌ تاووتوێكرا.له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پیاوماقوڵان و سه‌رۆك هۆزه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر كورته‌یه‌كیان خسته‌ڕوو له‌باره‌ی بارودۆخی قه‌زاكه‌یان و ئه‌و كێشانه‌ی به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد كه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر به‌بارودۆخێكی ئه‌منی خراپدا گوزه‌ری كردووه‌و ئه‌مه‌ش بۆته‌ شه‌هیدبوونی نزیكه‌ی دوو هه‌زار كه‌س و برینداربوونی پێنج هه‌زاری دیكه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ده‌یان كه‌س بێ باوك و بێوه‌ژن بوون.


                                                                                                             



دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل له‌گه‌ڵ ئاد میلگراد كۆده‌بێته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ڕزگاربوونی عێراق له‌ به‌ندی حه‌وته‌م

الأحد 24 نيسان 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌ ئاد میلگراد سه‌رۆكی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی ڕزگاربوونی عێراق له‌ به‌ندی حه‌وته‌م و كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ڕۆڵێكی زیاتری هه‌بێت له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا.


                                                                                                             



دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل پشتیوانی خۆی بۆ یاسای مووچه‌ی هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌رده‌بڕێت به‌شێوه‌یه‌ك گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و قوربانیانه‌ی داویانه‌

السبت 16 نيسان 2011
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل پشتیوانی خۆی ڕاگه‌یاند بۆ یاسای مووچه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌شێوه‌یه‌ك گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و قوربانیانه‌ی داویانه‌. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌و یاسایه‌ هاریكار ده‌بێت له‌ ئاماده‌كردنی ئه‌و هێزانه‌ به‌شێوه‌یه‌ك توانای وه‌رگرتنی دۆسیه‌ی ئاسایشیان هه‌بێت له‌پاش پاشه‌كشه‌كردنی هێزه‌كانی داگیركه‌ری ئه‌مریكی له‌ عێراق له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا.


                                                                                                             



دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل له‌گه‌ڵ شاندێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تاووتوێی ڕۆڵی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كات

الأربعاء 13 نيسان 2011
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل له‌گه‌ڵ شاندێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كۆبۆوه‌و له‌دیدارێكدا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی ڕۆڵی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و میكانیزمی هاریكاری له‌ نێوان ئه‌و ڕێكخراوانه‌و كه‌رتی گشتیدا. جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌ گرنگه‌ی كه‌ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌نجامی ده‌دات له‌ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراتیدا.


                                                                                                             



دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كڕیزی و لێبوردن دروشمی هه‌موو ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ داگیركه‌ریان ڕه‌تكردۆته‌وه‌و ئێستاش ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه‌

الأربعاء 13 نيسان 2011
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل ڕایگه‌یاند كه‌ یه‌كڕیزی و لێبوردن دروشمی هه‌ر كه‌سێكه‌ كه‌ داگیركه‌ری ڕه‌تكردۆته‌وه‌و ئێستاش ڕه‌تیان ده‌كاته‌وه‌و ده‌یه‌وێت وه‌ده‌ریان بنێت.جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ وته‌یه‌كدا كه‌ له‌ تۆماری پیشانگای وێنه‌یی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داگیركه‌ر كه‌ له‌ باره‌گای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سازكرابوو نووسیویه‌تی:


                                                                                                             



دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل سه‌ردانی كۆلێژی زانسته‌ سیاسیه‌كانی زانكۆی نه‌هره‌ین ده‌كات

الأربعاء 13 نيسان 2011
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل ڕایگه‌یاند سه‌ردانی زانكۆی نه‌هره‌ینی كردو له‌گه‌ڵ ڕاگڕه‌و مامۆستایانی كۆلێژی زانسته‌ سیاسیه‌كان گفتوگۆی كرد له‌باره‌ی چۆنیه‌تی كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ توانای ئه‌كادیمی و مامۆستایانی زانكۆ له‌ ڕاستكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و به‌ره‌و پێشبردنی باری فێركردنی زانكۆكانی عێراق.
                                                                                                             



دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی زانسته‌وه‌ داوای گرنگیدان به‌ زانایان ده‌كات

الأحد 10 نيسان 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای له‌ زانایان و شاره‌زاو داهێنانكاران و لێهاتووان كرد له‌ هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام بن بۆ خزمه‌تكردنی عێراق دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو عێراق چه‌ندین زاناو شاره‌زای به‌رهه‌مهێناوه‌ كه‌ شاره‌زاییه‌كانیان خزمه‌تی جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی كردووه‌ له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كان


                                                                                                             


354 مواضيع (36 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI