مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی دابینكردنی هاریكاری ته‌واو بۆ بێ باوكان ده‌كات

الثلاثاء 05 نيسان 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی ته‌واوی بێ باوكان و دابینكردنی پێداویستیه‌ مادی و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانیان، له‌مباره‌یه‌وه‌ نوسینگه‌ی دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردو تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ژماره‌ی بێباوكان له‌ عێراق زیادیكردووه‌ به‌هۆی تیرۆرو داگیركه‌ری ئه‌مریكیه‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ توێژێكی زۆر پێویستیان به‌ هاریكاری و پشتیوانیكردنه‌.

                                                                                                             



دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل داوای پاراستنی خاوه‌ن توانا عێراقیه‌كان ده‌كات له‌ تیرۆركردنیان

الأثنين 04 نيسان 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای له‌ ده‌گا ئه‌منیه‌كان كرد پارێزگاری خاوه‌ن توانا عێراقیه‌كان بكه‌ن له‌و كاره‌ تیرۆریستیانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه‌.جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می زانستی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ كاره‌كانی له‌ هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌كادیمی و مامۆستایانی زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ هێزه‌ نه‌فام و تاریك په‌رسته‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن توانا زانستیه‌كان عێراق چۆڵ بكه‌ن، ئه‌وه‌بوو له‌ ڕۆژانی ڕابردوو دكتۆر موحه‌ممه‌د خه‌سه‌ن ئه‌لعه‌لوان ڕاگری كۆلێژی پزیشكی له‌ زانكۆی موسته‌نسریه‌ تیرۆركرا كه‌ خزمه‌تی زۆری كردبوو به‌ پێشكه‌شكردنی زانست و لێكۆڵینه‌وه‌و بیره‌ به‌پێزه‌كانی و له‌كاره‌كانیشیدا خاوه‌نی سووربوون و ویستێكی به‌هێزبوو


                                                                                                             



دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل به‌شداری له‌ كاره‌كانی كۆنگره‌ی زانستی یه‌كه‌می كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات

الأحد 03 نيسان 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی یه‌كه‌می كۆنگره‌ی یه‌كه‌می زانستی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرد كه‌ ئه‌مڕۆ كاره‌كانی له‌ هه‌ولێر ده‌ست پێكردو دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.


                                                                                                             



دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل داوا له‌ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات پشتیوانی سه‌ربه‌خۆبوونی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆكان بكات

الثلاثاء 29 اذار 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌ شاندێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ به‌غدا كه‌ پێكهاتبوون له‌ هه‌ریه‌ك له‌ خۆسیه‌ ماریا سه‌رۆكی ڕاوێژكاری هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێز ماباتلهارۆ نۆنۆ ڕاوێژكاری سیاسی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و دكتۆر نه‌سیر غه‌دیر ڕاێژكاری یاسایی و له‌ دیدارێكدا جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوای له‌ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكان بن.


                                                                                                             



دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئافره‌ت تاووتوێی باشكردنی باری بژێوی بێوه‌ژنان ده‌كات

الثلاثاء 29 اذار 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل پێشوازیكرد له‌ خاتوو ناهیده‌ حه‌مید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ئافره‌ت له‌ وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی به‌ره‌وپێشبردنی باری ژیانی ئافره‌تی عێراقی به‌تایبه‌ت بێوه‌ژنان و ئه‌و ژنانه‌ی سه‌رپرشتیان نیه‌.

                                                                                                             



دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا نێوده‌وڵه‌تی پێشوازی له‌ شاندێكی په‌رله‌مانی ئیتاڵیا ده‌كات

الأثنين 28 اذار 2011
شاندێكی باڵای په‌رله‌مانی ئیتاڵیابه‌سه‌رۆكایه‌تی هۆن مۆریزۆ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئیتاڵیا گه‌یشته‌ شاری به‌غداو شاندی میوانیش له‌لایه‌ن دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و شاندێكی په‌رله‌مانه‌وه‌ پێشوازیان لێكرا.

                                                                                                             



دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل پێشوازی له‌ وه‌زیری زانست و ته‌كنه‌لۆژیا كرد

الخميس 24 اذار 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌ عه‌بدولكه‌ریم سامه‌ڕائی وه‌زیری زانست و ته‌كنه‌لۆژیاو له‌دیدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆیانكرد له‌باره‌ی دوا ده‌ره‌نجامه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌بواری ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و چۆنیه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له‌م بواره‌دا.

                                                                                                             



دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل پێشوازی له‌ وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌كات

الخميس 17 اذار 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌ دكتۆر مه‌جید موحه‌ممه‌د ئه‌مین وه‌زیری و له‌ دیدارێكدا دكتۆر قوسه‌ی داوایكرد باری ته‌ندروستی عێراق به‌ره‌و پێش ببرێت و داواكانی هاوڵاتیان جێبه‌جێ بكرێت و هه‌ر ڕێگریه‌ك كه‌ هه‌بێت له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م كه‌رته‌ لا ببرێت به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی عێراقی.

                                                                                                             



دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل پێشوازی له‌ وه‌زیری زانست و ته‌كنه‌لۆژیا كرد

الخميس 17 اذار 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌ عه‌بدولكه‌ریم سامه‌ڕائی وه‌زیری زانست و ته‌كنه‌لۆژیاو له‌دیدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆیانكرد له‌باره‌ی دوا ده‌ره‌نجامه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌بواری ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و چۆنیه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له‌م بواره‌دا.


                                                                                                             



دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل داوا له‌ كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ڕێكخراوی كۆنگره‌ی ئیسلامی ده‌كات كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ سازبكه‌ن بۆ تاووتوێكردنی بارودۆخی به‌حره‌ین

الخميس 17 اذار 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناڕه‌زایی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌رانی به‌حره‌ین ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ داوای مافه‌كانیان ده‌كه‌ن، له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل داوای له‌ حكومه‌تی به‌حره‌ین كرد كه‌ به‌ داناییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن له‌گه‌ڵ داواكاری گه‌لی به‌حره‌ین و په‌نا نه‌به‌ن بۆ هێزی ده‌ره‌كی به‌مه‌به‌ستی پشت ئه‌ستوركردنی حكومه‌ت به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌ی خۆیان.


                                                                                                             


354 مواضيع (36 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI