مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌ شایه‌ته‌ له‌سه‌ر دڕنده‌ی ڕژێمی پێشوو

الخميس 17 اذار 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ وته‌یه‌كدا كه‌ له‌ یاداشتنامه‌ی تایبه‌ت به‌ مه‌ڕاسیمی ساڵیادی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ باره‌گای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نووسیبووی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ كاره‌سات و تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌ شایه‌تیه‌كی هه‌تاهه‌تاییه‌ له‌سه‌ر دڕنده‌یی ڕژێمێكی دواكه‌توو له‌ هه‌موو بواره‌كانداو نیشانه‌ی نزم ئاستی سه‌رانی ئه‌و ڕژێمه‌شه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ مرۆڤایه‌تی بوو نه‌ك ته‌نها دژی عێراق بووبێت.


                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ شاندێكی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌كات

الأثنين 14 اذار 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌ شاندێكی دانیشتوانی پارێزگای نه‌ینه‌واو له‌ دیدارێكدا دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل له‌بارودوخی خزمه‌تگوزاری و بژێوی هاوڵاتیانی كۆڵیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دانانی به‌رنامه‌یه‌كی حكومی كه‌ هاریكار بێت له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ناهه‌مواری پارێزگاكه‌.له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ دكتۆر قوسه‌ی وسوهه‌یل جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سووره‌ له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ نه‌هێشتنی ناهه‌مواری ژیانی هاوڵاتیان و نه‌هێشتنی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ربه‌سته‌كان.


                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ وه‌زیری شاره‌وانیه‌كان ده‌كات

الأثنين 14 اذار 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌ ئه‌ندازیار عادل مه‌هۆده‌ر وه‌زیری شاره‌وانیه‌كان و له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆیانكرد له‌باره‌ی چۆنیه‌تی باشكردنی ئاستی خزمه‌تگوزاری له‌ پارێزگاكان و لابردنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه‌ هه‌ن.له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ئه‌ندازیار عادل مه‌هۆده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كه‌متره‌ له‌و پڕۆژانه‌ی كه‌ پێویسته‌ جێبه‌جێ بكرێن.له‌به‌رامبه‌ره‌وه‌ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داكۆكیكرد له‌سه‌ر پێویستی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان و لابردنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه‌ هه‌ن و ڕێگرن له‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان.


                                                                                                             



به‌ڕێز عارف ته‌یفور بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ ده‌كات به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی بارزانی نه‌مره‌وه‌

الأثنين 14 اذار 2011
به‌ڕێز عارف ته‌یفور جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی گه‌لی كوردو گه‌لانی خه‌باتگێڕ كرد به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی بارزانی نه‌مر سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردو ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:هه‌موو ساڵێك به‌و په‌ڕه‌ی شانازیه‌وه‌ له‌ ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا یادی له‌دایكبوونی سه‌ركرده‌ی مێژوویی نه‌ته‌وه‌ی كورد ژه‌نه‌ڕاڵی كۆچكردوو مه‌لا موسته‌فای بارزانی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ شۆڕشی له‌دژی سته‌م به‌رپاكردوو به‌رگری له‌ ئازادی عێراق كردوو داوای برایه‌تی نێوان عه‌ره‌ب و كوردی كردو هه‌ر له‌سه‌رده‌می لاوێتیه‌وه‌ هه‌ڵگری هیوای گه‌له‌كه‌مان بوو، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌شدا له‌دژی شۆڤینیه‌كان و ئه‌و سیسته‌مه‌ دیكتاتۆریانه‌ جه‌نگا كه‌ ڕقیان له‌ مرۆڤایه‌تی بوو.


                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ شاندێكی كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری عێراقی ده‌كات

الأحد 13 اذار 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌ دكتۆر یاسین ئه‌حمه‌د ئه‌لمه‌عموری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری عێراقی. له‌ دیدارێكدا جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری عێراقی گفتوگۆی كرد له‌باره‌ی چۆنیه‌تی پشتیوانیكردنی كۆمه‌ڵه‌كه‌و كاراكردنی كاره‌كانی، هه‌وره‌ك به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌كه‌ش تاووتوێكرا له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی لابردنی نه‌هێشتنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌.


                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی گشتی ده‌كات

الأحد 13 اذار 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز عه‌لی عوه‌ید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نشینی و له‌ دیدارێكدا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی چۆنیه‌تی خزمه‌تكردنی توێژی خانه‌نشینكراوان.
هه‌روه‌ك له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا میكانیزمی كاری فه‌رمانگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ تاووتوێكراو جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش به‌ پێویستی زانی كه‌ گرنگی زیاتر بدرێت به‌ توێژی خانه‌نشینكراوان له‌به‌رئه‌وه‌ی توێژێكی گرنگی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقین و ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ڕه‌چاوی خانه‌نشینكراو بكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ته‌مه‌نی خۆی له‌ خزمه‌تكردندا به‌سه‌ر بردووه‌.


                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ شاندێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

السبت 12 اذار 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ شاندێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆبۆوه‌و كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان سیڤین نیگمان له‌ نوسینگه‌ی پشتیوانیكردنی ده‌ستوری سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و شارلی پسپۆڕ له‌ به‌رنامه‌ی ئاو له‌ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و له‌ دیدارێكدا تاووتوێكردنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاوو پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی له‌مباره‌یه‌وه‌ كرا له‌گه‌ڵ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵی.


                                                                                                             



به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه‌

السبت 12 اذار 2011
سه‌ره‌تا ده‌بێت بیری هه‌موو لایه‌كی بخه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ شاری كه‌ركوك پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و گروپی كه‌لتوری جیاواز هه‌زاران ساڵه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ژین، هه‌ربۆیه‌ له‌ ڕوانگه‌ی سووربوون له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌م پێكه‌وه‌ ژیانه‌ نیشتمانیه‌، داوا له‌سه‌رجه‌م به‌رپرسان ده‌كه‌ین كه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كه‌ركوك هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌و پێكهاته‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوریه‌ی ئه‌و شاره‌و ده‌بێت بنه‌مای دروست و ڕاسته‌قینه‌ هه‌بێت له‌كاتی هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كه‌ركوك له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ له‌وپه‌ڕی هه‌ستیاری و گرنگیدایه‌.
                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێبوون كۆده‌بێته‌وه‌

الثلاثاء 08 اذار 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌ ئه‌ندازیار موحه‌ممه‌د ساحێب ئه‌لده‌ڕاجی و له‌دیدارێكدا تاووتوێی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون و كاره‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌و ئه‌و كێشانه‌ كرا كه‌ دێنه‌ به‌رده‌می جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان و چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی پێویست بۆیان.
                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ وه‌زیری شاره‌وانیه‌كان كۆ ده‌بێته‌وه‌

الأربعاء 02 اذار 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیار عادل مه‌هۆده‌ر وه‌زیری شاره‌وانیه‌كان كۆبۆوه‌ به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی باری دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ هاوڵاتیان.له‌و دیداره‌دا جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌و دیداره‌دا جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر دانانی ستراتیژیه‌تێكی دیاریكراو بۆ دانانی سنورێك بۆ خراپی باری خزمه‌تگوزاریه‌كان و جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه‌ ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه‌.

 


                                                                                                             


354 مواضيع (36 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI