مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

به‌ڕێز عارف ته‌یفور پشتگیری ده‌رده‌بڕێ بۆ داوا ڕه‌واكانی خۆپیشانده‌ران و هه‌ر كارێكی گێره‌شێوێنیش ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

الأربعاء 02 اذار 2011
به‌ڕێزعارف ته‌یفور جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق  سه‌ردانی پارێزگای كه‌ركوكی كردو له‌گه‌ڵ عه‌بدولڕه‌حمان موسته‌فا پارێزگای كه‌ركوك و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆبۆوه‌، هه‌روه‌ك چاویشی كه‌وت به‌ سه‌رۆك هۆزو كه‌سایه‌تیه‌كانی پارێزگاكه‌ بۆ تاووتوێكردنی بارودۆخی شاره‌كه‌.

                                                                                                             



جێگري سه‌رۆكي ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران قوسه‌ي سوهێل سه‌ره‌خۆشي له‌ بنه‌ماڵه‌ي په‌رله‌مانتار مه‌حمود عه‌زاوي ده‌كات

الأربعاء 16 شباط 2011
(( كل من عليها فان ويبقي‌ وجه ربك ذو الجلال والاكرام ))   به‌داخ وپه‌ژاره‌يه‌كي زۆره‌وه‌ هه‌واڵي كۆچي دوايي په‌رله‌مانتار (مه‌حمود عه‌زاوي) يمان پێگه‌يشت   ئێمه‌ له‌كاتێكدا دڵگرانين به‌بيستني ئه‌و هه‌واڵه‌، داوا له‌خواي گه‌وره‌ ده‌كه‌ين كه‌ خوالێخۆشبوو به‌به‌هه‌شتي به‌ريني خۆي شادبكات وسه‌بوريش بداته‌ كه‌س وكاري.
                                                                                                             



جێگري‌ يه‌كه‌مي‌ سه‌رۆكي‌ ئه‌نجوومه‌ني‌ نوێنه‌ران پيرۆزبايي‌ له‌ موسڵمانان وگه‌لي‌ عبراق ده‌كات

الأربعاء 16 شباط 2011
به‌له‌دايكبووني‌ گه‌وره‌ي‌ زينده‌وه‌ران و خستنه‌ رووي‌ ته‌واوه‌تي‌ يه‌زدان به‌رووني‌ خۆي‌ نواند ,كاتێك كه‌ تاقي‌ كيسرا ده‌لاقه‌ي‌ تێكه‌وت وئاگري‌ مه‌جووس كوژايه‌وه‌ وئاسمان  هاناي‌ برد وزه‌وي‌ خۆشحاڵ وبه‌شاره‌تي‌ له‌دايكبووني‌ پێغه‌مبه‌ري‌ ميهره‌باني‌  محه‌مه‌د (د.خ) په‌خشكرد.
                                                                                                             



به‌ڕێز عارف ته‌یفور جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركوك

الخميس 10 شباط 2011
به‌ڕێز عارف ته‌یفور جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركوك ده‌ركرد كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌فه‌كه‌یه‌تی:به‌توندی ناڕه‌زایی خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر ته‌قینه‌وه‌ی سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پاریزگای كه‌ركوك كه‌ بووه‌ هۆی برینداربوون و شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان.


                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوی به‌ ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی ده‌كه‌وێت

الخميس 10 شباط 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌په‌ڕاوێزی كۆنگره‌ی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی له‌ شاری ده‌وحه‌ چاویكه‌وت به‌ نوره‌دین بۆشكۆج ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی و له‌دیداره‌كه‌دا بۆشكۆج جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ عێراق له‌ پێشه‌نگی ئه‌و وڵاته‌ عه‌ره‌بیانه‌یه‌ كه‌ پشتیوان و دامه‌زرێنه‌ری سه‌رجه‌م ئه‌و كۆنگرانه‌یه‌ كه‌ ڕۆڵی هه‌یه‌ له‌ به‌ره‌وپێشبردنی كاری دیبلۆماسی و په‌رله‌مانی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانداو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ عێراق هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ نێو وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌به‌رئه‌وه‌ی قورساییه‌كی سیاسی و ئابووری هه‌یه‌.


                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوی به‌ سه‌رۆكی كۆنگره‌ی حه‌ڤده‌یه‌می یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی ده‌كه‌وێت

الخميس 10 شباط 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌په‌ڕاوێزی كۆنگره‌ی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی له‌ شاری ده‌وحه‌ چاویكه‌وت به‌ به‌ڕێز موحه‌ممه‌د بن موباره‌ك سه‌رۆكی كۆنگره‌ی حه‌ڤده‌یه‌می یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی كه‌وت و له‌دیدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی ده‌ره‌نجام و ڕاسپارده‌كانی به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆنگره‌كه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای گه‌لانی عه‌ره‌بی.

                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوی به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لوبنانی ده‌كه‌وێت

الثلاثاء 08 شباط 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌په‌ڕاوێزی كۆنگره‌ی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی له‌ شاری ده‌وحه‌ چاویكه‌وت به‌ به‌ڕێز نه‌بی به‌ری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لوبنان، له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا تاووتوێی بارودۆخی عه‌ره‌بی و ئه‌و گۆڕانكاریه‌ جه‌ماوه‌ری و میللیانه‌یان كرد كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا ده‌ریخست به‌وه‌ی گه‌لانی عه‌ره‌بی توانای گۆڕانكاریان هه‌یه‌.


                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ باڵوێزی عێراق له‌ قه‌ته‌ر ده‌كات

الأثنين 07 شباط 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی له‌ شاری ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر پێشوازیكرد له‌ دكتۆر جه‌واد ئه‌لهینداوی باڵوێزی عێراق له‌ وڵاتی قه‌ته‌رو له‌و دیداره‌دا باڵوێزی عێراق پێشوازی له‌ شاندی په‌رله‌مانی عێراق كردو هیوای مانه‌وه‌ی خۆشی بۆ خواستن، هه‌روه‌ك له‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ی جێی بایه‌خی دیبلۆماسیه‌تی عێراقیه‌.

                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ره‌و وڵاتی قه‌ته‌ر به‌ڕێده‌كه‌وێت به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ كۆنگره‌ی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌بی

الأحد 06 شباط 2011
به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شاندێكی باڵای په‌رله‌مانی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 5/2/2011 به‌ره‌و شاری ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌ڕێككه‌وت به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن كۆنگره‌ی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی.


                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوی به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات ده‌كه‌وێت

الأحد 06 شباط 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاویكه‌وت به‌ شێخ عه‌بدوڵا بن زاید ئال نهه‌ییان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی و له‌دیدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی گۆڕه‌پانی عه‌ره‌بی و بارودۆخی وڵاتانی ناوچه‌كه‌.وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات ئاماژه‌یكرد به‌ گرنگترین ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیمارات ناویه‌تی بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی هاریكاری عه‌ره‌بی له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا.


                                                                                                             


354 مواضيع (36 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI