مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ساڵیادی كۆچی پێغه‌مبه‌ردا پرسه‌ ئاڕاسته‌ی مرۆڤایه‌تی و ئوممه‌تی ئیسلامی ده‌كات

الخميس 03 شباط 2011
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ساڵیادی كۆچی پێغه‌مبه‌ردا پرسه‌ی خۆی ئاڕاسته‌ی مرۆڤایه‌تی و ئوممه‌تی ئیسلامی كرد كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌یه‌:له‌ساڵیادی كۆچی دوایی پردی نێوان زه‌وی و ئاسماندا هه‌رگیز ناتوانین كه‌سایه‌تی گه‌وره‌ت وه‌سف بكه‌ین یان دیاری و به‌رجه‌سته‌ بكه‌ین، چۆن ده‌توانین كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ بكه‌ین له‌كاتێكدا ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌كانی قورئان به‌ ڕوونی باسیان له‌ چاكی و حیلم و زانست و سنگ فراوانی و ڕێزداریت كردووه‌.

                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پێشوازی له‌ وه‌زیری نیشته‌جێكردن ده‌كات

الأربعاء 02 شباط 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ‌له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 1/2/2011 له‌ نوسینگه‌ی خۆی پێشوازیكرد له‌ ئه‌ندازیار موحه‌ممه‌د ساحێب ئه‌لده‌ڕاجی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن و له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی گرنگترین پلانه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ دانانی سنورێك بۆ كێشه‌ی نیشته‌جێبوون.


                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان ده‌كات

الثلاثاء 01 شباط 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ‌سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كانی كرد به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به‌ دیاریكردنی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ په‌رله‌مانیه‌كان، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی كۆتاییهێنان به‌ به‌ دیاریكردنی كه‌سانێك بۆ سه‌رۆكی لیژنه‌كان كه‌ توانای پته‌وكردنی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێری كاری په‌رله‌مانیان هه‌بێت.

                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌شداری له‌ كۆنگره‌ی حه‌ڤده‌یه‌می یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی ده‌كات

الأثنين 31 كانون الثاني 2011
به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند كه‌ دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی په‌رله‌مان گه‌وره‌ له‌ به‌رواری 6ی مانگی داهاتوو بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌شداری ده‌كات كۆنگره‌ی حه‌ڤده‌یه‌می یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی له‌ شاری ده‌وحه‌ی پایته‌ختی وڵاتی قه‌ته‌ر.


                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سوپاسی ده‌زگاكانی ئاسایش ده‌كات

الخميس 27 كانون الثاني 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سوپاسی ئاڕاسته‌ی ئه‌فسه‌ران و سه‌ربازانی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان كرد به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دایان بۆ دابینكردنی كه‌شێكی ئارام بۆ زیاره‌تكه‌رانی چله‌ی ئیمام حوسه‌ین، هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ عێراق خاوه‌نی پیاوانی ئاسایشی تایبه‌تن كه‌ خۆشه‌ویستی نیشتمان و قوربانیدان له‌ پێناویدا دروشمیانه‌و هه‌موولایه‌كیش ئه‌و بڕوایه‌یان بۆ دروستبووه‌ كه‌ عێراقیه‌كان توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا وڵاته‌كه‌یان به‌ڕێوه‌به‌رن پاش ڕۆیشتنی هێزه‌كانی داگیركه‌ر، هه‌روه‌ك جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داواشیكرد په‌له‌ بكرێت له‌ په‌سه‌ندكردنی یاسای خزمه‌تی كارمه‌ندانی ده‌زگاكانی ئاسایش بۆ پاراستنی مافه‌كانی ئه‌م توێژه‌ی گه‌لی عێراق.


                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا ده‌كات وڵاتی كوه‌یت ڕۆڵێكی زیاتری هه‌بێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كاندا

الخميس 27 كانون الثاني 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای له‌ وڵاتی كوه‌یت كرد كه‌ هه‌وڵی دیبلۆماسی زیاتر بدات بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.هه‌روه‌ك دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش پێویست ده‌كات لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبدرێته‌وه‌و كاربكرێت بۆ دامه‌زراندنی بنه‌ماكانی برایه‌تی و پشتیوانیكردنی كاری عه‌ره‌بی هاوبه‌ش و گه‌ڵاڵه‌كردنی بۆچوونێكی عه‌ره‌بی هاوبه‌ش به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌.


                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ بریكاری وه‌زیری ژینگه‌و شاندێكی ئیسپانی ده‌كات

الخميس 27 كانون الثاني 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز دكتۆر كه‌مال حوسێن بریكاری وه‌زیری             ژینگه‌و شاندێكی ئیسپانی و له‌ دیدارێكدا شاندی میوان كورته‌كیان خسته‌ڕوو له‌باره‌ی باری خراپی ژینگه‌ی عێراق و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی، هه‌روه‌ك ئه‌و شانده‌ ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ وزه‌یه‌كی زۆر به‌فیڕۆ ده‌چێت له‌ڕێی سوتاندنی ئه‌و گازانه‌ی كه‌ له‌ پاڵاوگه‌كانی نه‌وته‌وه‌ ده‌سوتێت و خه‌ڵكی عێراق بێبه‌ش ده‌بن له‌ كه‌ڵك وه‌گرتن له‌و گازه‌ چونكه‌ ده‌توانرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با یان پیشه‌سازی گازی سروشتی به‌كاربهێنرێت

                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ باڵوێزی ئه‌ڵمانیا له‌ به‌غدا ده‌كات

الخميس 27 كانون الثاني 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز كرستیان به‌رغه‌ر باڵوێزی وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌ به‌غداو له‌ دیدارێكدا باڵوێزی ئه‌ڵمانیا كورته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد له‌باره‌ی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا پاش كۆتاییهاتنی شه‌ڕی دووه‌می جیهان و ئه‌و كه‌نارگیریه‌ی كه‌ ڕووبه‌ڕووی وڵاته‌كه‌ی ببوه‌وه‌ به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی دیكتاتۆری و ده‌سه‌ڵاتی پارته‌ نازیه‌كان به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یاندا، كه‌ ئه‌و بارودۆخه‌ش هاوشێوه‌ی بارودۆخی خه‌ڵكی عێراقه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانی به‌عسدا.

                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ سه‌رۆكی نێرده‌ی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ به‌غدا ده‌كات

الخميس 27 كانون الثاني 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د شیلغه‌م سه‌رۆكی نێرده‌ی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ به‌غداو له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی گرنگترین ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه‌ له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ڕووده‌ده‌ن و كاركردن بۆ چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌ عه‌ره‌بیه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كێشه‌كاندا.


                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داكۆكی ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ چله‌ی ئیمام حوسه‌ین ڕیزه‌كانی جه‌ماوه‌ری یه‌كخستووه‌

الأثنين 24 كانون الثاني 2011
هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی یادی چله‌ی ئیمام حوسه‌ین سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت و سه‌ردانی چه‌ندین ملیۆن كه‌س بۆ شاری كه‌ربه‌لا، دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌كرد كه‌ تێیدا هاتووه‌:دیارده‌و به‌رنامه‌و كه‌سایه‌تی ئیمام حوسه‌ین سه‌لامی خوای لێبێت قوربانی و ناسنامه‌ی ئازادیخوازانی جیهانه‌و به‌رنامه‌ی كه‌سانێكه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت ژیان بێ سته‌م بێت، هه‌روه‌ك بانگه‌شه‌یه‌كه‌ كه‌ هه‌موو ناسنامه‌كانی تێدا ده‌توێته‌وه‌ تاوه‌كو ناسنامه‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌موو جیهان به‌دی بێت.



                                                                                                             


354 مواضيع (36 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI