مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر كاره‌ تیرۆریستیه‌كانی كه‌ربه‌لا

الأحد 23 كانون الثاني 2011
جارێكی دیكه‌ ده‌ستی شه‌ڕ زیاره‌تكه‌رانی ئه‌بی عه‌بدوڵا پێشه‌وا حوسه‌ین له‌ كه‌ربه‌لای شه‌هیدبوون و خۆڕاگری به‌ئامانج گرته‌وه‌و ئه‌م كاره‌ساته‌ش درێژه‌ی كرده‌وه‌كانی سوپاكه‌ی یه‌زیده‌ دژی ئالوبه‌یتی پێغه‌مبه‌ر له‌ كاره‌ساته‌كانی كه‌ربه‌لای نه‌مر، ئێمه‌ ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ تیرۆریستیه‌ ترسناكانه‌و داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ین كه‌ ڕێوشوێنی ئه‌منی توتد بگرێته‌به‌ر بۆ ڕاگرتنی ڕشتنی خوێنی عێراقی.

                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ تیرۆریستیه‌ی پۆلیسی تكریتی به‌ ئامانجگرت

الخميس 20 كانون الثاني 2011
بانده‌كانی قاعیده‌ و پاشماوه‌كانی به‌عس له‌ڕێی ئه‌و كاره‌ تیرۆریستانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ته‌نها قێزه‌ونی بیروباوه‌ڕیان نیشان ده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن كه‌ دڵه‌كانیان هه‌موو سیفه‌تێكی مرۆیی تێدا نیه‌، ئه‌و ڕووداوه‌ش وێنه‌یه‌كه‌ له‌ وێنه‌كانی كه‌ربه‌لای شه‌هاده‌و سه‌ربه‌رزی كه‌ له‌م ڕۆژانه‌دا له‌ كه‌شوهه‌وای كاره‌ساته‌كانیدا ده‌ژی.هه‌ربۆیه‌ ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ تیرۆریستیه‌ی كه‌ دژی كه‌سانی بێتاوان ئه‌نجامدرا له‌ ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ عێراقی ئازیز ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین ناهه‌مواری ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر بنیاتنانی داموده‌زگاكان و په‌ره‌پێدانی تواناكان به‌ره‌و ڕزگاربوون له‌ هه‌موو جۆره‌كانی تیرۆرو داگیركاری.


                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی لیسته‌كان ده‌بێت

الأربعاء 19 كانون الثاني 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌رواری 18/1/2011 له‌ هۆڵی ده‌ستوری سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كانی كرد، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی دیاریكردنی سه‌رۆكی لیژنه‌ په‌رله‌مانیه‌كان، ئه‌وه‌بوو دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل داكۆكیكرد له‌سه‌ر پێویستی كۆتاییهێنان به‌ دیاریكردنی سه‌رۆكی لیژنه‌ په‌رله‌مانیه‌كان

                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێز عارف ته‌یفور ده‌كات

الأربعاء 19 كانون الثاني 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌رواری 18/1/2011 له‌ نوسینگه‌ی خۆی پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز عارف ته‌یفور جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ردوولا تاووتوێی گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه‌یان كرد كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ هه‌یه‌.


                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ردانی ناوچه‌ی ئه‌بو دشیر ده‌كات

الأحد 16 كانون الثاني 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ردانی ناوچه‌ی ئه‌بو دشیری كرد له‌ شاری به‌غداو له‌و سه‌ردانه‌دا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ڕاسته‌وخۆ هاوڵاتیانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ ئاستی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی دابینكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان و په‌له‌كردن له‌ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه‌ی ڕووبه‌ڕووی هاوڵاتیان ده‌بێته‌وه‌ تاوه‌كو هاوڵاتی هه‌ست بكات ده‌زگاكانی حكومه‌ت له‌پشتی هاوڵاتیانه‌و ده‌توانێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی بكات.


                                                                                                             



خێزانێكی عێراق سوپاسی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات

الأحد 16 كانون الثاني 2011
خێزانێكی عێراقی سوپاس و پێزانینی ئاڕاسته‌ی دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد به‌هۆی هه‌ڵوێستی مرۆییانه‌ی پاش ئه‌وه‌ی ڕێوشوێنی پێویستی گرتبووه‌به‌رو سه‌رجه‌م ئه‌و پارانه‌ی له‌ ده‌بوو ئه‌و خێزانه‌ بیده‌ن خستیه‌ئه‌ستۆی خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی منداڵه‌كه‌یان كه‌ له‌یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی لوبنان كۆچی كردبووچونكه‌ ڕێگه‌ نه‌ده‌درا به‌ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی منداڵه‌كه‌یان ته‌نها دوای پێدانی ئه‌و پارانه‌ نه‌بێت كه‌ له‌ئه‌ستۆیان بووه‌و له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی كارگێڕی پێویست نه‌بێت.


                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ شاندێكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات

الأحد 16 كانون الثاني 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری 13/1/2011 له‌ نوسینگه‌ی خۆی پێشوازیكرد له‌ شاندێكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی، له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی چه‌ند بابه‌تێكی دارایی كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی به‌ره‌وپێشبردنی بواری به‌ڕێوه‌بردنی بودجه‌ی دارایی و ڕێگاكانی خه‌رجكردنی.


                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌بژێران و لێهاتووان ده‌كات

الخميس 13 كانون الثاني 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌ ده‌سته‌یه‌ك له‌ ده‌سته‌بژێران و لێهاتووانی عێراقی كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ڕاگرو سه‌رۆكی زانكۆكان و ڕۆشنبیران و بیرمه‌ندان و ئه‌دیبانی له‌خۆگرتبوو، له‌دیدارێكدا شاندی میوان گرنگترین ئه‌و كێشانه‌یان خسته‌ڕوو كه‌ به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن له‌وانه‌ش كه‌می ژێرخانی پێویست و ده‌سته‌به‌رنه‌بوونی پێداویستیه‌كانیان.


                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ شاندێكی موخابه‌راتی عێراقی ده‌كات

الثلاثاء 11 كانون الثاني 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌ شاندێكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقی و له‌ دیداره‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن گوێبیستی ڕاڤه‌یه‌كی ته‌واو بوو له‌باره‌ی قۆناغه‌كانی بنیاتنان و نوێكردنه‌وه‌ی ده‌زگاكه‌و چۆنیه‌تی به‌ره‌و پێشبردنی كاره‌كانی.


                                                                                                             



جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوی به‌ نوێنه‌ری لیسته‌ سیاسیه‌كان ده‌كه‌وێت

الثلاثاء 11 كانون الثاني 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری لیسته‌ سیاسیه‌كان كۆبۆوه‌ به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ په‌رله‌مانیه‌كان، له‌ دیداره‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داكۆكیكرد له‌سه‌ر دیاریكردنی كه‌سانی لێهاتوو بۆ لیژنه‌كان به‌مه‌به‌ستی چالاككردن و كاراكردنی ڕۆڵی چاودێریانه‌ی په‌رله‌مان كه‌ ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌زگا حكومیه‌كان خزمه‌تگوزاری باش پێشكه‌ش به‌ خه‌ڵك بكه‌ن، هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ باسكرا كه‌ ڕێگره‌ له‌به‌رده‌م كاری لیژنه‌كان.


                                                                                                             


354 مواضيع (36 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI