مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

شیخ خالد عه‌تییه‌ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌گه‌لی عیراق وئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وبه‌ره‌ی ته‌وافوق ده‌كات به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبونی په‌رله‌مانتار حارس عوبه‌یدی

الأحد 14 حزيران 2009
به‌خه‌م وپه‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی شه‌هیدبونی په‌رله‌مانتار حارس عوبه‌یدی سه‌رۆكی به‌ره‌ی ته‌وافوقمان پێگه‌یشت له‌ده‌ستی تاوانباران وده‌رچوان له‌یاساو به‌ها مرۆچیه‌كان.

                                                                                                             



عه‌تییه‌ پێشوازی له‌ ئه‌ندامانی ڕێكخراوی یه‌كگرتووی ڕۆڵه‌كانی شه‌هیدان ده‌كات

الأثنين 18 ايار 2009
سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ شێخ خالد عه‌تییه‌ له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی ڕێكخراوی ڕۆڵه‌كانی شه‌هیدان، وڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌موارردنێك بۆ یاسای ده‌زگای شه‌هیدان ده‌كرێت به‌جۆرێك كه‌ هه‌مو مافه‌كانی شه‌هیدان پارێزراوبێت وچاره‌سه‌ری كێشه‌كانی به‌رده‌م كاره‌كانیان بكرێت.


                                                                                                             



شێخ خالد پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی پیرانی كوتت له‌ پارێزگای واسط

الثلاثاء 05 ايار 2009
شێخ خالد عه‌تییه‌ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی پیرانی كوت له‌پارێزگای واسط، له‌دانیشتنێكدا باسی بارودۆخی ئێستای پارێزگای واسگ كرا وگرنگترین ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی ناوچه‌یی گرنگی پێبدات پاش وه‌رگرتنی به‌رپرسیارێتی پارێزگاكه‌.


                                                                                                             



وته‌ی شێخ خالید عه‌تیه‌ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ كۆنگره‌ی پازده‌یه‌می یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی

الخميس 19 اذار 2009
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
 

درودو سڵاو بڕژێت به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خواو كه‌س و كاری پاك و هاوڵانی هه‌ڵبژارده‌ی
جه‌نابی نوێنه‌ری سوڵتان قابوس كوڕی سه‌عید
به‌ڕێزان سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نه‌كانی وڵاتی عه‌ره‌بی
خوشكان و برایانی به‌شدار له‌ كۆنگره‌
وه‌زیره‌ به‌ڕێزه‌كان
دیپلۆماتكاره‌ به‌ڕێزه‌كان
له‌ ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا له‌ ساڵی ڕابردوو شاری هه‌ولێری پاته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی عێراق باوه‌شی گرته‌وه‌ بۆ خوولی په‌نجای ئه‌نجومه‌ن و كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌می یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی، ئێمه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماده‌بوونی برایانی عه‌ره‌بیمان به‌ پشتگیری و پشتیوانی گه‌لی عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی بۆ باوه‌شی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی له‌قه‌ڵه‌مدا، پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك و به‌ده‌ر له‌ ویستی خۆی له‌ نێوه‌ندی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دابڕابوو

                                                                                                             



شێخ خالد عه‌تییه‌ پێشوازی له‌ئه‌مینداری گشتی كۆنگره‌ی ئیسلامی كرد

الأحد 01 اذار 2009
شێخ خالد عه‌تییه‌ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌نوسینگه‌ی خۆی له‌په‌رله‌مان پێشوازی له‌ ئه‌كمه‌لئه‌دین ئیحسان ئۆغلۆ ئه‌مینداری گشتی كۆنگره‌ی ئیسلامی و وه‌فدی یاوه‌ری كرد

                                                                                                             



وه‌فدێكی په‌رله‌مانی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی شێخ خالد عه‌تییه‌ سه‌ردانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات

الخميس 22 كانون الثاني 2009
به‌سه‌رۆكایه‌تی شێخ خالد عه‌تییه‌ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وه‌فدێكی په‌رله‌مان كه‌ پێكهاتبو له‌ نوێنه‌رانی كوتله‌ سیاسییه‌كان وكه‌مینه‌كانی عیراق سه‌ردانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد

                                                                                                             



شێخ خالد عه‌تییه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات به‌بۆنه‌وه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا حوسێن عه‌لی مه‌حفوز

الخميس 22 كانون الثاني 2009
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مێژوونووسی گه‌وره‌ی عیراقی مامۆستا حوسێن عه‌لی مه‌حفوز به‌بونه‌ی كۆچی دوایی ناوبراو، ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ خۆی بۆ زانست وخزمه‌تكردنی وڵات ومرۆڤایه‌تی ته‌رخانكردبو

                                                                                                             



شێخ خالد عه‌تییه‌ پێشوازی له‌ وه‌فدێكی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ده‌كات

الثلاثاء 25 تشرين الثاني 2008
له‌ به‌رواری 23-11-2008 جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق شێخ خالد عه‌تییه‌ له‌ نووسینگه‌ی خۆی پێشوازی له‌ وه‌فدێكی په‌رله‌مانی به‌ریتانیای كرد كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان ( ئاركی كێرك وود ) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی لۆرداتی به‌ریتانی وبه‌ڕێز ( كۆلن برید ) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی به‌ریتانیا وپسپۆری كاروباری ئه‌لمانی به‌ڕێز ( كریك باور )

                                                                                                             



شێخ خالد عه‌تییه‌ پێشوازی له‌ وه‌فدی نێردراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات

السبت 22 تشرين الثاني 2008
شێخ خالد عه‌تییه‌ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پێشوازی كرد له‌ وه‌فدی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز ئاندرۆ كلمۆر جێگری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان. سه‌ره‌تا وه‌فده‌كا پیرۆزبایان له‌ عیراق كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ركردنی یاسای كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ كه‌ دووه‌م كۆمیسیۆنه‌ له‌عیراق دوای كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان.


                                                                                                             



شێخ خالد عه‌تییه‌: پێكهێنانی لیژنه‌ی باڵا بۆ ئاماده‌كردنی كۆنگره‌ی ڕاكێشانی عیراقییه‌ به‌توانا ولێهاتووه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ڕاده‌گه‌ێنێت.

الخميس 13 تشرين الثاني 2008
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێكهێنانی لیژنه‌ی باڵا بۆ ئاماده‌كردنی كۆنگره‌ی ڕاكێشانی عیراقییه‌ به‌توانا ولێهاتووه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ڕاگه‌یاند، كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی شێخ خالد عه‌تییه‌ ده‌بێت وئه‌ندامێتی هه‌ردوو وه‌زیری ئاواره‌ وده‌ركراوه‌كان و خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی، هه‌روه‌ها ئه‌ندامێتی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاواره‌ وده‌ركراوه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق

                                                                                                             


354 مواضيع (36 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI