مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق عارف ته‌یفور: شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌خۆڕاگری‌ و هێمای‌ فیداكاری‌ ده‌مێنێته‌وه‌

الأحد 16 اذار 2008
به‌بۆنه‌ی‌ بیسته‌مین ساڵیادی‌ كاره‌ساتی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هیده‌وه‌ به‌ڕێز عارف ته‌یفور جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی‌ ده‌ركردو تێیدا ئه‌و تاوانه‌ دڕندانه‌یه‌ی‌ به‌ مه‌ترسیدارترین تاوانی‌ له‌ناوبردنی‌ به‌كۆمه‌ڵ وه‌سفكردو پێداگری‌ له‌سه‌ر پێویستی‌ جێبه‌جێكردنی‌ فه‌رمانی‌ ده‌ركراو ده‌رهه‌ق به‌ تاوانبارانی‌ ئه‌م تاوانه‌ كرده‌وه‌و ئه‌مه‌ی‌ خواره‌وه‌ش ده‌قی‌ به‌یاننامه‌كه‌یه‌:
                                                                                                             



شێخ خالید عه‌تیه‌ دانوستانه‌كانی‌ نێوان عێراق و ئێران سه‌باره‌ت به‌ ڕزگاربوونی‌ عێراق له‌ به‌ندی‌ حه‌وته‌م له‌ ڕۆژی‌ سێی‌ ئازاره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات

الخميس 28 شباط 2008
شیخ خالید عه‌تیه‌ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران سه‌رله‌به‌یانی‌ ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری‌ 28/2/2008 چاوی‌ كه‌وت به‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپاو سه‌رۆك و ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ خاتوو ئه‌یما نیكلسۆن سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵات و ئه‌ندامانی‌ به‌دواداچوونی‌ كاروباری‌ عێراق
                                                                                                             



شێخ خالید عه‌تیه‌ داوای‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپی‌ كرد كه‌ ناڕه‌زایی ده‌رببڕێت به‌رامبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی‌ توركیا بۆ باكوری‌ عێراق

الخميس 28 شباط 2008
شێخ خالید عه‌تیه‌ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ چوارچێوه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بۆ شاری‌ برۆكسلی‌ پایته‌ختی‌ به‌لجیكا چاوی‌ كه‌وت به‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا.
                                                                                                             



شێخ خالید عه‌تیه‌ پێشوازی‌ ده‌كات له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردن

الأحد 17 شباط 2008
شێخ خالید عه‌تیه‌ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ نوسینگه‌ی‌ خۆی‌ پێشوازی‌ كرد له‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان.
                                                                                                             



جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ باڵوێزی‌ نێردراوی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا ده‌كات له‌ عێراق

الخميس 07 شباط 2008
شێخ خالید عه‌تیه‌جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ نوسینگه‌ی‌ خۆی‌ پێشوازی‌ كرد له‌ به‌ڕێز ئێلكا ئۆستالۆ باڵوێزی‌ نێردراوی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا له‌ عێراق. له‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا تاووتوێی‌ چۆنیه‌تی‌ كاراكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان عێراق و یه‌كێتی‌ ئه‌وروپایان كرد، به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌داكه‌ عێراق پێیدا ده‌گوزه‌رێ‌ كه‌ سه‌رقاڵی‌ دامه‌زراندنی‌ داموده‌زگاو سیسته‌می‌ سیاسی‌ وڵاته‌.
                                                                                                             



جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوزای‌ له‌ نێردراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ به‌غدا ده‌كات

الأربعاء 06 شباط 2008
شێخ خالید عه‌تیه‌ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ له‌ نوسینگه‌ی‌ خۆی‌ پێشوازی‌ كرد له‌ به‌ڕێز دی مه‌ستۆرا نوێنه‌ری‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ و یاسادانانیان له‌ عێراقدا تاووتوێكرد
                                                                                                             



وته‌ی‌ شێخ خالید عه‌تیه‌ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ كۆنگره‌ی‌ یه‌كێتی‌ زانایانی‌ موسوڵمان له‌ عێراق

الأثنين 04 شباط 2008
به‌ناوی‌ خوای‌ به‌خشنده‌ی‌ میهره‌بان
سوپاس و ستایش بۆ خوای‌ جیهانیان و درودو سڵاو بۆ گیانی‌ موحه‌ممه‌د گه‌وره‌ی‌ نێردراوان و یاوه‌ری‌ پاك و شوێنكه‌تووانی‌
ئاماده‌بووانی‌ به‌ڕێز..
                                                                                                             



جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران چاوی‌ ده‌كه‌وێت به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌رنامه‌ی‌ عێراقی‌ په‌یمانگای‌ كۆماریی نێوده‌وڵه‌تی‌

الأربعاء 06 شباط 2008
شێخ خالید عه‌تیه‌ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ نوسینگه‌ی‌ خۆی‌ پێشوازی‌ كرد له‌ به‌ڕێز كریس هۆلزن به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌رنامه‌ی‌ عێراقی‌ په‌یمانگای‌ كۆماریی نێوده‌وڵه‌تی‌.
                                                                                                             



شێخ خالید عه‌تیه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی و لیژنه‌ی‌ هه‌رێم و پارێزگاكان كۆده‌بێته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ تاووتوێكردنی‌ یاسای ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان

الأحد 27 كانون الثاني 2008
شێخ خالید عه‌تیه‌ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ساز كرد له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی‌ یاسایی و لیژنه‌ی‌ هه‌رێم و پارێزگاكان و تاووتوێی‌ ڕه‌شنووسی‌ یاسای ئه‌و پارێزگایانه‌ی‌ كه‌ له‌ هه‌رێمێكدا ڕێكنه‌خراون كرا، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی‌ هه‌ردوو لیژنه‌كه‌ گفتوگۆكرا له‌باره‌ی‌ بۆچوون و پێشنیاره‌كان له‌پێناوی‌ ته‌واوكردنی‌ یاساكه‌ تاوه‌كو سبه‌ینێ‌ ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌ په‌سه‌ندبكرێت
                                                                                                             



شێخ خالید عه‌تیه‌ پێشوازی‌ ده‌كات له‌ سه‌رۆكی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان

الخميس 24 كانون الثاني 2008
شێخ خالید عه‌تیه جێگری‌ یهكهمی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنهران سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ نوسینگهی‌ خۆی‌ له‌ به‌غدا پێشوازی‌ كرد له‌ به‌ڕێز فه‌ره‌ج حه‌یدهری‌ سه‌رۆكی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنهكان و به‌ڕێز قاسم ئه‌لعه‌بودی‌ ئه‌ندامی ئهنجومهنی‌ كۆمسیۆن. له‌دیدارهكهدا هه‌ردوولا گرنگترین قۆناغهكانی‌ به‌ره‌وپێشچوونی‌ كۆمسیۆنیان تاووتوێكرد له‌گه‌ڵ ئاماده‌سازیهكان بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان و هه‌ڵبژاردنی‌ گشتی‌، له‌مباره‌یهشهوه شێخ خالید عه‌تیه ووتی‌" پێویسته كاری‌ كۆمسیۆن سه‌ربه‌خۆ بێت و دوور بێت له‌ هه‌ر كاریگهریهكی‌ سیاسی‌ چونكه‌ ئه‌م ده‌زگایه ئاوێنهی‌ سیستهمی‌ دیموكراس نوێیه له‌ عێراق و به‌رپرسیاریهتی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌سه‌رشانه‌ كه‌ خۆی‌ ده‌بینێتهوه له‌ ڕێزگرتنی‌ ده‌نگده‌رانی‌ عێراقی‌ و ویستیان له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ نوێنهرهكانیان بۆ ده‌سه‌ڵات." هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر سوودوه‌رگرتن له‌ كارمه‌ندانی‌ پێشوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێویسته دابمه‌زرێنرێن له‌سه‌ر میلاكی‌ كۆمسیۆن له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ خاوه‌نی‌ شاره‌زایین له‌ بواری‌ هه‌ڵبژاردن و كاری‌ كۆمسیۆن.


                                                                                                             


354 مواضيع (36 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI