مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

ليژنه‌ي‌ ڕوشنبيري‌ وڕاگه‌ياندن تاوتوێي‌ ئاماده‌كاريه‌كاني‌ پرۆژه‌ي‌ به‌غدا پايته‌ختي‌ ڕوشنبيري‌ عه‌ره‌بي ده‌كات

الأربعاء 06 شباط 2013
رۆژي‌ چوارشه‌ممه‌ 6/2/2013 ليژنه‌ي‌ ڕوشنبيري‌ وڕاگه‌ياندن به‌ سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار عه‌لي‌ ئه‌لشه‌لا سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ وئاماده‌بووني‌ ئه‌نداماني‌ ليژنه‌ كۆبونه‌وه‌ي‌ خۆي سازكرد.
تێيدا تاوتوێي‌ ڕه‌زامه‌ندي‌ سه‌رۆكي‌ ئه‌نجومه‌ني‌ نوێنه‌ران له‌سه‌ر نوسراوي‌ ليژنه‌ كرا، سه‌ره‌راي‌ ڕاوه‌ستاندني‌ ده‌ركردني‌ پرۆژه‌ ياساي‌ تاواني‌ ئه‌لكتروني‌، هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه‌ي‌ به‌رێوه‌به‌ري‌ گشتي‌ رێكخراوي‌ يونسكو بۆ ليژنه‌كه‌يان و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ي‌ به‌ ده‌ستهاتوون سه‌باره‌ت به‌ كاراكردني‌ په‌يوه‌ندي‌ هاوبه‌شي نێوان رێكخراوي‌ ناوبراو و ليژنه‌ خرانه‌ڕوو.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ رۆشنبيري‌ و راگه‌ياندن وۆركشۆپێك سه‌باره‌ت به‌ پێشنياري‌ ياساي‌ خه‌ڵاتكردني‌ زانا و نوسه‌ر وهونه‌نه‌رمه‌ندان سازده‌كات

الأحد 27 كانون الثاني 2013
يه‌كشه‌ممه‌ 27/1/2013 به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار عه‌لي ئه‌لشلاه سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ رۆشنبيري‌ و راگه‌ياندن دانيشتني‌ گوێگرتني‌  سه‌باره‌ت به‌ پێشنياري‌ ياساي‌ خه‌ڵاتكردني‌ زانا و نوسه‌ر وهونه‌نه‌رمه‌نداني‌ عيراق سازكرد له‌دانيشتنه‌كه‌دا سه‌رۆك و ئه‌نداماني‌ ليژنه‌ي‌ رۆشنبيري‌ و راگه‌ياندن و په‌رله‌مانتار عه‌زيز حافيز نه‌زير بريكاري‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ ئه‌وقاف و كاروباري‌ ئاييني‌ و ژماره‌يه‌ك له‌راوێژكاراني‌ ئه‌نجومه‌ني‌ نوێنه‌ران و نوێنه‌راني‌ سه‌نديكاي‌ هونه‌رمه‌ندان و سه‌نديكاي‌ رۆژنامه‌نووسان و يه‌كێتي‌ نووسه‌ران و پسپۆڕاني‌ ياسايي و كه‌سايه‌تي‌ ئه‌كاديمي و رۆشنبيران و داهێنه‌ران ئاماده‌بوون.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ رۆشنبيري‌ وڕاگه‌ياندن ۆركشوپێك سه‌باره‌ت پێشنياري‌ ياساي خه‌ڵاتكردني‌ زاناو و ئه‌ديب و هونه‌رمه‌ندان ده‌به‌ستێت

الأحد 27 كانون الثاني 2013
رۆژي‌ يه‌كشه‌ممه‌ 27/1/2013  ليژنه‌ي‌ ڕۆشنبيري‌ و راگه‌ياندن به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار عه‌لي‌ ئه‌لشه‌لا سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ و ئاماده‌بووني‌ ئه‌نداماني‌ ليژنه‌، وئاماده‌بووني په‌رله‌مانتار عوزێر حافز نه‌زير جێگري‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ ئه‌وقاف وكاروباري‌ ئاييني‌، و ژماره‌يه‌ك له‌ ڕاوێژكاراني‌ په‌رله‌مان، نوێنه‌راني‌ سه‌نديكاي‌ هونه‌رمه‌ندان, سه‌نديكاي‌ رۆژنامه‌وانان, يه‌كێتي‌ نوسه‌ران, هه‌روه‌ها پسپۆڕاني‌ ياسايي‌ و كه‌ساني‌ ئه‌كاديمي‌ و رۆشنبير و داهێنه‌ري‌ تر، ۆركشۆپێك سه‌باره‌ت پێشنياري ياساي خه‌ڵاتكردني‌ زانا و ئه‌ديب و هونه‌رمه‌ندان به‌ست، تێيدا به‌ درێژي‌ باسي‌ باري‌ رۆشنبيري‌ له‌ عيراق و ئالۆزيه‌كاني‌ كرا، كه‌ ئه‌وه‌ش وا ده‌گه‌ينێت  پێشنياري ياساكه‌ گرنگه‌ بۆ به‌ده‌ستهێناني‌ ئامانج وئاواته‌كاني‌ رۆشنبير و هونه‌رمه‌ند و نوسه‌رو بيرمه‌نداني‌ عيراقي‌ و ده‌روازه‌يه‌ك ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ري‌ گرفته‌كان و رێز له‌ داهێناني‌ هونه‌ري‌ و بيرمه‌ندانه‌ و مروڤي‌ ده‌گرێت.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ رۆشنبيري‌ وراگه‌ياندن درێژه‌ي‌ به‌ گفتوگۆكاني‌ ئه‌دات سه‌باره‌ت پێشنياري‌ ياساي خه‌لاتكردني‌ زانا و ئه‌ديبان وهونه‌رمه‌ندان.

الأثنين 14 كانون الثاني 2013
ڕۆژي‌ يه‌كشه‌ممه‌ 13/1/2013 ليژنه‌ي‌ رۆشنبيري‌ وراگه‌ياندن له‌ كۆبونه‌وه‌ي‌ خۆيدا به‌ سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار عه‌لي‌ ئه‌لشه‌لاه سه‌رۆكي‌ ليژنه‌، گفتوگۆي له‌سه‌رپيشنياري ياساي خه‌لاتكردني‌ زانايان وئه‌ديبان وهونه‌رمه‌ندان كرد، و برياردرا له‌سه‌ر به‌ستني‌ دانيشتنێكي‌ گوێبيستن له‌ ئه‌نجومه‌ني‌ نوێنه‌ران له‌ رۆژي‌ يه‌كشه‌ممه‌ 27/1/2013 له‌و ده‌رباره‌دا.


                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ رۆشنبيري‌ وراگه‌ياندن سه‌ره‌خۆشي‌ له‌ چوار داهێنه‌راني‌ عيراق ئه‌كات

الأثنين 07 كانون الثاني 2013
ليژنه‌ي‌ رۆشنبيري‌ وراگه‌ياندن سه‌ره‌خۆشي‌ له‌ چوارگه‌وره‌ داهيَنه‌ي‌ عيراق ده‌كات كه‌ ئه‌وانيش ئه‌مانه‌ن : هونه‌رمه‌ند وه‌جدي‌ ئه‌لعاني‌ وهۆزانڤان هادي‌ ئه‌لروبه‌يعي‌ وچيڕۆكنووس فه‌هه‌د ئه‌لئه‌سه‌دي‌ وشينه‌وارناس بورهان شاكر. هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشي‌ له‌ هه‌موو رۆشنبيري‌ و هونه‌رمه‌ند وئه‌كاديميه‌كاني‌ عيراق ده‌كات, انا لله وانا اليه راجعون.     ليژنه‌ي‌ ره‌وشه‌نبيري‌ وراگه‌ياندن له‌ ئه‌نجومه‌ني‌ نوێنه‌راني‌ عيراق
                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ رۆشنبيري‌ و راگه‌ياندني‌ په‌رله‌ماني‌ پرسه‌ي‌ سه‌ره‌خۆشي‌ كۆچي دوايي زوهير ئه‌حمه‌د ئه‌لقه‌يسي‌ ده‌كات

الجمعة 21 كانون الاول 2012
ليژنه‌ي‌ رۆشنبيري‌ و راگه‌ياندني‌ په‌رله‌ماني‌ پرسه‌ي‌ سه‌ره‌خۆشي‌ ئاراسته‌ي‌ بنه‌ماڵه‌ي خوالێخۆشبوو زوهير ئه‌حمه‌د ئه‌لقه‌يسي‌ ده‌كات كه‌ رۆژي‌ هه‌يني‌ 21/12/2012 به‌هۆي‌ نه‌خۆشييه‌وه‌ له‌ به‌غدا كۆچي‌ دوايي كرد، ئه‌و شاره‌ي شوێنه‌ي‌ داهێناني‌ تيا ئه‌نجامدا و به‌رهه‌مه‌كاني‌ تيا پێشكه‌ش كرد و ناوي‌ خۆي به‌ لێهاتووييه‌وه‌  له‌ليستي‌ لێهاتوواني‌ عيراقدا هه‌ڵكه‌ند كه‌ مێژوو به‌ پيتي‌ دره‌وشاوه‌ به‌بيريان دێنێته‌وه‌ بۆ خوالێخۆشبووي‌ گه‌وره‌ به‌زه‌يي و بۆ خانه‌واده‌كه‌يي و هاوڕێ لێهاتووه‌كاني‌ له‌عيراق ئارامي‌.



                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ رۆشنبيري‌ و راگه‌ياندن به‌شداري‌ سيميناري‌ كۆمه‌ڵه‌ي‌ عيراقي‌ داكۆكيكار له‌ مافي‌ رۆژنامه‌نووسان ده‌كات

الخميس 06 كانون الاول 2012
رۆژي‌ دووشه‌ممه‌ 3/12/2012 ليژنه‌ي‌ رۆشنبيري‌  و راگه‌ياندن به‌شداريكرد له‌ سيمينارێكي‌ كۆمه‌ڵه‌ي‌ عيراقي‌ داكۆكيكار له‌ مافي‌ رۆژنامه‌نووسان كه‌ له‌بيناي‌ ئه‌نجومه‌ني‌ نوێنه‌ران له‌ژێر ناونيشاني‌ "مافي‌ به‌ده‌ستهێناني‌ زانياري‌ " سازكرا وبه‌ ئاماده‌بووني‌ ژماره‌يه‌ك له‌ راگه‌ياندكاران و رۆژنامه‌نووس و مامۆستاي‌ زانكۆ و كۆمه‌ڵێك له‌ رێكخراوه‌كاني‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ ڕۆشنبيري وراگه‌ياندن له‌ كۆبونه‌وه‌ي‌ خۆيدا تاوتوێي‌ بودجه‌ي‌ وه‌زاره‌تي‌ ڕۆشنبيري‌ وتۆڕي‌ ڕاگه‌ياندني‌ عيراقي‌ وده‌سته‌ي‌ په‌يوه‌نديه‌كان كرد

الخميس 15 تشرين الثاني 2012
رۆژي‌ چوارشه‌ممه‌ 7/11/2012 ليژنه‌ي‌ ڕۆشنبيري وراگه‌ياندن له‌ كۆبونه‌وه‌ي‌ خۆيدا به‌ سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار عه‌لي‌ شلا سه‌رۆكي‌ ليژنه‌  وبه‌ ئاماده‌بووني‌ ئه‌نداماني ليژنه‌ گفتوگۆي له‌سه‌ر بودجه‌ي‌ وه‌زاره‌تي‌ ڕۆشنبيري‌ وتۆڕي‌ ڕاگه‌ياندني‌ عيراقي‌ وده‌سته‌ي‌ په‌يوه‌نديه‌كان بۆ ساڵي‌ 2013 كرد.


                                                                                                             



سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ رۆشه‌نبيري‌ وراگه‌ياندن پێشانگايه‌كي فوتوگراف وبه‌ڵگه‌نامه‌كاني سه‌رهڵداني‌ عيراق ده‌كاته‌وه‌

الثلاثاء 20 تشرين الثاني 2012
 له‌ ژێر چاودێري‌ به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجێفي‌ سه‌رۆكي‌ ئه‌نجومه‌ني‌ نوێنه‌ران  و به‌ به‌شداري‌ ژماره‌ێك له‌ رێكخراوه‌كاني‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌,  به‌ياني‌ ئه‌مڕۆ سێ‌ شه‌ممه‌ 20/11/2012 په‌رله‌مانتار عه‌لي‌ ئه‌لشه‌لا سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ رۆشنبيري‌ وراگه‌ياندن له‌ ته‌لاري‌ ئه‌نجومه‌ني‌ نوێنه‌ران پێشانگايه‌ك له‌ ژێر ناوي‌ (فوتوگراف 

                                                                                                             



په‌رله‌مانتار ته‌لال زه‌وبه‌عي سه‌رداني هه‌ردوو شه‌قامي ڕه‌شيد وموته‌نه‌بي ده‌كات

الجمعة 19 تشرين الاول 2012
په‌رله‌مانتار ته‌لال زه‌وبه‌عي جێگري سه‌رۆكي ليژنه‌ي گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كان ڕۆژي هه‌يني 12/10/2012 سه‌رداني شه‌قامي ڕه‌شيدي ناوه‌ڕاستي به‌غدا كرد.

                                                                                                             


29 مواضيع (3 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI