مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری وڕاگه‌یاندن میوانداری سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌دیبان ونه‌قیبی هونه‌رمه‌ندان ده‌كات

الثلاثاء 02 تشرين الاول 2012
لیژنه‌ی ڕۆشنبیری وڕاگه‌یاندن به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار عه‌لی شلاه/ سه‌رۆكی لیژنه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 26-9-2012 میوانداری به‌ڕێز فازل تامر  سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌دیبان وبه‌ڕێز سه‌باح مه‌نده‌لاوی نه‌قیبی هونه‌رمه‌ندان كرد وله‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا باسی پێشنیارو سكاڵاكانی كه‌رتی ڕۆشنبیری وهونه‌ری كرا له‌چوارچێوه‌ی ئستراتیجیه‌تی پاڵپشتیكردنی خواستی ئه‌م كه‌رته‌  وخاڵه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان یه‌كێتی وسه‌ندیكاكه‌ وڕێگاكانی پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی دارایی بۆیان له‌ڕێگای ده‌ستنیشانكردنی بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت پێیان له‌بودجه‌ی گشتیدا، وله‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ لیژنه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هانی لایه‌نه‌كانی حكومه‌ی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌یاسای وه‌به‌رهێناندا هونه‌رمه‌ند وئه‌دیبان بگرێته‌وه‌ هه‌روه‌ها به‌دواداچوونی چاودێری ته‌ندروستی بۆ هونه‌رمه‌ندو ئه‌دیبان له‌ڕێگای پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری له‌ چاره‌سه‌ركردندا، ودانانی ناویان له‌سه‌ر شوێنه‌ گشتیه‌كان وه‌كو ڕێزگرتنێك بۆیان.


                                                                                                             



لیژنه‌ی ڕۆشنبیری ئه‌دیب وهونه‌رمه‌نده‌كان خه‌ڵات ده‌كات

الثلاثاء 02 تشرين الاول 2012
پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی له‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری وڕاگه‌یاندن ئه‌و ئه‌دیب وهونه‌رمه‌نده‌ ناسراوانه‌ی عیراق به‌بڕێك پاره‌ خه‌ڵات كرد ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ژێر نه‌خۆشیدا ده‌ناڵێنن وه‌كو هاوكارییه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.


                                                                                                             



لیژنه‌ی ڕۆشنبیری وڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مان تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی به‌رنامه‌ی به‌غداد پایته‌ختی ڕۆشنبیری عه‌ره‌بی 2013 ده‌كات

الثلاثاء 25 ايلول 2012
به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار عه‌لی شلاه وبه‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌12/9/2012 لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی پڕۆژه‌ی به‌غداد پایته‌ختی ڕۆشنبیری عه‌ره‌بی 2013 كرد وچۆنیه‌تی به‌دواداچوونی له‌ڕووی ئیداری وهونه‌رییه‌وه‌، وتاوتوێكردنی دابینكردنی بودجه‌یه‌ك بۆ ڕێزلێنانی ڕۆشنبیران وئه‌دیب وهونه‌رمه‌ندان ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ به‌رهه‌مه‌كانیان عیراقیان ده‌وڵه‌مه‌ندكردووه‌، ولیژنه‌ بڕیاریدا كه‌ هێمای موزه‌فه‌ری نواب خه‌ڵات بكه‌ن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می شیعرییه‌كه‌ی وداوا له‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بكرێت كه‌ ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت به‌ ئه‌و ڕێك بخرێت وله‌تێچووی پڕۆژه‌ی به‌غداد پایته‌ختی ڕۆشنبیری بودجه‌ی بۆ ته‌رخان بكرێت
                                                                                                             



به‌یاننامه‌ی لیژنه‌ی رۆشنبیری وڕاگه‌یاندن سه‌باره‌ت به‌ تێڕوانینی بیناسازی بۆ باڵه‌خانه‌كانی پرۆژه‌

الأحد 23 ايلول 2012

وه‌كو تێبینی له‌سه‌ر گفتوگۆیه‌ گرنگه‌كان سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ یاسای ژێرخانی ئابوری، لیژنه‌كه‌مان به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ خواستی خۆی ده‌رده‌بڕێت له‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ تێڕوانینێكی بیناسازی عیراقی  وهێمای شارستانی به‌سه‌ر هه‌موو باڵه‌خانه‌كانی پڕۆژه‌كه‌دا زاڵ بێت وله‌هه‌موو پارێزگاكانی عیراق به‌جۆرێك كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ دیزاینه‌ سه‌ره‌كیه‌كاندا پێچه‌وانه‌ نه‌بێت
                                                                                                             



لیژنه‌ی ڕۆشنبری و ڕاگه‌یاندن یاسای پاراستنی ڕۆژنامه‌نووسان ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات تاوه‌كو بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌

الأحد 27 اذار 2011
لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ به‌رواری 16/3/2011ه‌وه‌ پڕۆژه‌ی یاسای پاراستنی ڕۆژنامه‌نووسان ڕه‌وانه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردووه‌ تاوه‌كو بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه‌.


                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ گه‌شت و گوزارو شوێنه‌راره‌كان تاوتوێی پرۆژه‌ یاسای (وه‌زاره‌تی گه‌شت و گوزارو شوێنه‌واره‌كا) ده‌كات

السبت 12 اذار 2011
لیژنه‌  لیژنه‌ی‌ ڕۆشنبیری‌ گه‌شت و گوزارو شوێنه‌واری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ 8/3/2011 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ باره‌گای لیژنه‌دا سازكرد تێیدا تاوتوێی پرۆژه‌ یاسای وه‌زاره‌تی گه‌شت وگوزار وشوێنه‌وار كرا ودووپاتی له‌سه‌ر گرنگی یاساكه‌ ومادده‌كانی كرایه‌وه‌ به‌هۆی گونجانی له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستای عیراق.
هه‌روه‌ها بڕیاردرا كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ورد تاوتوێی یاساكه‌ بكرێت وپێدانی كاتی پێویست بۆ به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه‌ تا تێبینیه‌كانیان بخه‌نه‌ ڕوو.


                                                                                                             



لیژنه‌ی گه‌شت و گوزار تاوتوێی پڕۆژه‌ی یاسای ده‌سته‌ی گشتی شوێنه‌وار ده‌كات

الثلاثاء 01 اذار 2011
لیژنه‌ی گه‌شت و گوزارو شوێنه‌واره‌كان له‌به‌رواری 17/2/2011 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار به‌كر حه‌مه‌ سددیق ئه‌نجامدا تێیدا باسی یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ده‌سته‌ی گشتی شوێنه‌وار وفلكلۆر ژماره‌ 55 ی ساڵی 2002 كرد وڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی بیروڕای ئه‌ندامانی لیژنه‌ وپێشنیاره‌كانیان سه‌باره‌ت به‌یاساكه‌.


                                                                                                             



لیژنه‌ی گه‌شت وگوزار تاوتوێی سه‌ردانی وه‌زیری گه‌شت و گوزار ده‌كات بۆ لیژنه‌

الثلاثاء 22 شباط 2011
لیژنه‌ی گه‌شت و گوزار له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌به‌رواری 14/2/2011 به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار به‌كر حه‌مه‌ سددیق وئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ژماره‌یه‌ك بابه‌ت كرا له‌وانه‌ سه‌ردانی به‌ڕێز وه‌زیری گه‌شت و گوزار وشوێنه‌واره‌كان بۆ لیژنه‌ وگرنگترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ له‌سه‌ردانه‌كه‌دا باس ده‌كرێن، هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی بابه‌تی جێگیركردنی ناوی ئه‌ندامانی لیژنه‌ كرا.


                                                                                                             



لیژنه‌ی ڕۆشه‌نبیری چاوی به‌ ژماره‌یه‌ك پسپۆری شوێنه‌وار ده‌كه‌وێت

الأحد 08 شباط 2009
لیژنه‌ی ڕۆشه‌نبیری وڕه‌گه‌یاندن پێشوازی له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ شوێنه‌وارناسه‌كان وپسپۆرانی شوێنه‌وار ومامۆستایانی زانكۆ ده‌كات. شایه‌نی باسه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی به‌شی شوێنه‌وار له‌ ۆلێژی ئادابی زانكۆی به‌غدا دكتۆر سه‌باح شوكری وسه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی شوێنه‌واره‌كان وكه‌لتور به‌ڕێز قه‌یس حوسێن ره‌شید ودكتۆر نه‌بیل نوره‌ددین له‌ زانكۆی موسڵ ودكتۆر رائید سه‌عدی له‌ زانكۆی قادسیه‌ به‌شداریان له‌ دانیشتنه‌كه‌دا كرد.


                                                                                                             


29 مواضيع (3 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI